Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 08:31

لە ئاڤێستا ناونیشان بە دۆمەینی کوردستان (کەی ئار دی) تۆمار بکە

Avesta

لە کۆمپانیای ئاڤێستا ناونیشانی وێبسایت لە ژێر دۆمەینی کەی ئار دی تۆماردەکرێت. براند و ڕێکخراوەکان و کەسەکان دەتوانن بە پەیوەندی کردن بە ئیمەیڵی ([email protected]) ناوە خوازراوەکانیان لە ژێری دۆمەینی کەی ئار دی تۆمار بکەن.

بۆ تۆمارکردن خوازیاران دەشتوانن سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای ئاڤێستا لە سلێمانی و هەولێر بکەن. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا تۆمارکردن لە ڕێی بەکارهێنانی حسابی بانکی ئۆنلاین لە (domain.avestagroup.net) بەردەست دەکرێت.

تۆش پەلە بکە بۆ مسۆگەرکردنی دۆمەینی تایبەت بە خۆت لە ژێر ناونیشانی کەی ئار دی (.krd) پێش ئەوەی کەسێکی دیکە تۆماری بکات.

نرخی دۆمەینی کەی ئار دی تەنها لە ئێستادا تەنها ٣٩ دۆلارە کە بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە نرخێکی گونجاوە:

  ١. ئەم دۆمەینانە بۆ کاری بازارگانی و کۆمپانیاکان دانراوە. مانگی ٦ دۆلاریش بۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی زۆر کەمەو هەموو کۆمپانیایەک دەتوانێ مانگی ٦ دۆلار بدات بە دۆمەین.

  ٢. گەر نرخی ئەم دۆمەینانە زۆر هەرزان بکرێت ئەوا هەموو کەس هەرچی ناو هەیە ئەیگرن و ناوی ٣ پیتی و ٤ نامێنێت و لە بازاڕی رەش بە گران ئەفرۆشرێتەوە.

  ٣. بە بەراورد بە نرخی تۆپ لیڤڵ دۆمەینەکانی ناوچەکە هەرزانە بۆ نمونە دۆمەینی عێراق (دۆت ئای کیو) ٣ پێتی بە ٢٥٠٠ دۆلارە ساڵانە و ٤ پیتی ٢٠٠٠ دۆلارە. دۆمەینی ئیمارات (دۆت ئەی ئی) پاش ئەو هەموو ساڵە کە زۆربەی ناوەکانی گیراوە مانگی بە ٥ دۆلارە.

لە جیهاندا بە ملیاران بەکارهێنەری نوێ ئینتەرنێت بەکاردەهێنن. ملیۆنان ناونیشان لە ژێر دۆمەینی ئاستی یەکەم تۆمارکراون و ئێستا لەبەردەستدا نەماون. دۆمەینی نوێی کوردستان هەلێکی گرنگە بۆ ئەوەی ئەو ناوانەی کە مەبەستیانە بەڵام پێشتر تۆمار کراون بەدەست بهێنن.

کەوتنەکاری دۆمەینی ئاستی یەکەمی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیاتری هەرێمەکە لە جیهاندا و گەشەسەندنی زیاتری لە ڕووی ئابووریەوە. هەروەها سەرەڕای نەبوونی دەوڵەتێک لە واقیعدا بەناوی کوردستان، دۆمەینی کەی ئار دی کیانێکی سەربەخۆی ئەلیکترۆنی دەداتە هەرێمی کوردستان.

دۆمەینی ئاستی یەکەم بەو پیتانە دەوترێت کە لە کۆتایی ناونیشانی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکاندا دەنووسرێت. بۆ نموونە لەم ناونیشانەدا (www.example.com) دۆمەینی ئاستی یەکەم بریتییە لە (.com).

ئۆفیسەکانی ئاڤێستا:
سلێمانی: Office #11, 4th Floor, Ran Gallery, Salim Street
هەولێر: Office #10, 3rd floor,MRF towers, 100m Street