2022-05-19 - 09:22
ناساندنی Kaspersky Endpoint Security Cloud
کاسپەرسکی ئیندپۆینت
سیکیوریتی کڵاود بریتیە لە یەک چارەسەری
گشتگیر بۆ پاراستنی هەموو پێداویستی و کەلێنە سیکیوریتییەکانی دامەزراوەکەت هەر
کات بتەوێ و لە هەر شوێنێک بیت لە ڕێگەی بڕاوسەرێکەوە. لە ڕێگەی ئەم چارەسەرەوە
دەتوانیت ڕێگە لە هێرشی ڕانسۆموێر و ڤایرۆسی بێ فایل بگریت و هەروەها هەر هێرشێکی Zero-Day کە تازە سەرهەڵدەدات.
لە
ڕێگەی ئەم كڵاودەوە بەکارهێنەرەکانت دەتوانن بە شێوەیەکی پارێزراو لەسەر هەر
ئامێرێک بێت کاری خۆیان بکەن، لە ماڵەوە بێت یان لە ئۆفیس، یان هەر شوێنێکی تر. ئەم
بەرهەمە گونجاوە بۆ بزنسە قەبارە بچووک و قەبارە مامناوەندەکان، بە گوێرەی دواین توێژینەوەکانیش
دوو لەسەر سێی بزنسەکان بە تێکڕایی سێ چارەسەری كڵاود بەکاردێنن بۆ پارێزگاری لە
هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.
بەرهەمێکی نموونەییە بۆ ئەم
مەبەستانە:
-
بەڕێوەبردنی سیستەمی پاراستنی دامەزراوەکەت لە هەر کات و شوێنێک بیت.
- بە شێوەیەکی ئاسان دامەزراوەکەت دەپارێزێت بەبێ هیچ هەوڵێکی زیادە، یان کات و تێچوویەکی زۆر.
- تێچووەکانی بەشی ئای تی کەمدەکاتەوە و سەرچاوەکانت زیاد دەکات لە ڕێگەی کردنی ئەو کارە ڕۆتینیانەی کاتێکی زۆر دەبەن بە شێوەیەکی خۆکار.
-
پشتگیریکردن لە پڕۆسەی گواستنەوە بۆ كڵاود بە شێوەیەکی پارێزراو و پارێزگاری بۆ مایکرۆسۆفت ٣٦٥.
- دەتوانیت ئەوە دیاریبکەیت کە بەکارهێنەرەکانت دەتوانن چی بەکاربێنن و چی بەکارنەهێنن، بۆ نموونە دەتوانیت هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلۆک بکەیت لەسەر ئامێرەکانی کۆمپانیا.
وردەکارییەکانی بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە:
-
شارەزایی داواکراو بۆ بەکارهێنان = ١/٥
- توانای ڕێکخستن و فراوانبوون = ٢/٥
- ئاستی وەبەرهێنان = ١/٥
سوودەکانی
بۆ بزنسەکەت:
-
کاتی کەمترت پێویستە بۆ پارێزگاریکردن لە دامەزراوە و بزنسەکەت.
- هەر خۆت دەتوانیت بەڕێوەی بەریت و لەوانەیە پێویست نەکات تیمی سیکیوریتی دابمەزرێنیت.
- بە پێی بەکارهێنان پارە دەدەیت و هیچ تێچوویەکی زیادەت نابێت.
- تێچووی کڕین و خاوەندارێتی کەمدەکات چونکە تەنها بە یەک بەرهەم بە شێوەیەکی خۆکار پارێزراو دەبیت لە مەترسیە هەمەجۆرەکان.
- دڵنیابوون لە نەوەستان و بەردەوامی بزنسەکەت بە پاراستنی هەموو ئامێرەکانت لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت.
- لەبەرئەوەی ئەم چارەسەرە لەسەر کڵاودە، پێویستت بە هیچ هاردوێر و سۆفتوێرێکی زیادە نییە بۆ بەکارهێنانی و تەنها لە ڕێگەی بڕاوسەرەوە بەکاریدەهێنیت، واتە تێچووی چاکسازی و صیانەشت ناوێت.