Contact numbers:
+964 773 157 0666
+964 751 886 5258
+964 780 002 5353
هەڵبژاردنی نێوان مایکرۆسۆفت تیمس و زووم بڕیارێکی گرنگە بۆ هەر بزنسێک. لێرەدا بە کورتی جیاوازییەکانیان دەخەینە ڕوو:
مایکرۆسۆفت تیمس بەرامبەر زووم
زووم (Zoom): بە پلەی یەکەم ئامرازێکی ڤیدیۆ کۆنفڕانسە. سەرنجی سەرەکی لەسەر ئاسانی بەکارهێنان و کوالێتی بەرزی پەیوەندییە دەنگی و ڤیدیۆییەکانە.
مایکرۆسۆفت تیمس (Microsoft Teams): پلاتفۆرمێکی "هەموو-شتێک-لەیەکدا"یە. جگە لە پەیوەندی ڤیدیۆیی، شوێنی چات، هاوبەشکردنی فایل، ساڵنامە و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیشە.
مایکرۆسۆفت تیمس: بەشێکی دانەبڕاوە لە Microsoft 365؛ بە ئاسانی لەگەڵ وۆرد، ئێکسڵ و پاوەرپۆینت تێکەڵ دەبێت. جگە لەوەش، دەتوانرێت لەگەڵ ئامرازەکانی وەک Slack و Trello ببەسترێتەوە.
زووم: پلاتفۆرمێکی سەربەخۆیە کە تەرکیزی تەواوی لەسەر کوالێتی ڤیدیۆ و خێراییە. بە باشی لەگەڵ Google Workspace و Dropbox و Salesforce کاردەکات.
چۆن مایکرۆسۆفت تیمس و زووم بەراورد
بکەین؟
زۆر هۆکار هەن کە دەتوانن
کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەڵبژاردنی ئامرازی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەکەت بەپێی کەیسی
بەکارهێنان و هەڵبژاردنەکانت. لێرەدا هەندێک لە گرنگترینیان دەخەینەڕوو:
کۆبوونەوەکان: ژمارەی بەشداربووان، ماوەی کاتی کۆبوونەوە و ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی ژوورەکە.
پێکەوەکارکردن: ئاسانی هاوبەشکردنی شاشە و دەستکاریکردنی هاوبەشی فایلەکان لە هەمان کاتدا.
یەکگرتن (Integration): تا چەند پلاتفۆرمەکە لەگەڵ ئەو ئەپانەی ئێستا بەکاریان دەهێنیت دەگونجێت؟
دەستڕاگەیشتن: بوونی بژاردەی وەک وەرگێڕانی دەستبەجێ و ئاسانکاری بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
نرخ: تێچووی مانگانە و ئەو تایبەتمەندییانەی لە بەرامبەر بڕە پارەکەدا دەستیان دەکەوێت.
لایەنە باش و خراپەکانی مایکرۆسۆفت تیمس
کۆبوونەوەی زیرەک و بەردەوام: ڕێکخستنی کۆبوونەوە لە ڕێگەی Outlookـەوە زۆر ئاسانە. جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە مێژووی چات و فایلە هاوبەشەکان تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش بەردەست دەمێننەوە.
پەیوەندی گشتگیر: تەنها بۆ ڤیدیۆ نییە؛ سیستەمێکی چاتی ناوەکی بەهێزی هەیە بۆ نامەی خێرا و هاوبەشکردنی فایل، کە وایکردووە بۆ تیمە دوورەکان (Remote) ببێتە نوسینگەیەکی دیجیتاڵی تەواو.
هێزی زیرەکی دەستکرد (AI): بەهۆی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای ChatGPT، تیمس دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تێبینی کۆبوونەوەکان بنووسێت، پوختەی قسەکان بکات و ئەرکەکان (Tasks) دیاری بکات.
کارکردنی هاوبەش (Collaboration): تیمەکان دەتوانن لەناو "کەناڵەکاندا" بە شێوەیەکی ڕێکخراو کار بکەن. گەورەترین سوودی ئەوەیە کە چەند کەسێک دەتوانن لە هەمان کاتدا دەستکاری یەک فایلی وۆرد یان ئێکسڵ بکەن بەبێ کێشە.
ئامرازی پێشکەوتووی کۆبوونەوە: بەکارهێنانی تەختەی سپی (Whiteboard)، ڕاپرسی دەستبەجێ (Polls) و ژێرنووسی ڕاستەوخۆ (Live Captions) وادەکات کۆبوونەوەکان کاراتر بن.
ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن: تیمس بایەخێکی زۆر بەو کەسانە دەدات کە پێداویستی تایبەتیان هەیە، لە ڕێگەی فەرمانی دەنگی و خوێنەری شاشەوە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکەی ئاسان کردووە.
سیکیوریتی ئاستی بەرز: بەهۆی سیستەمی End-to-End Encryption و پاراستنی چەند قۆناغی (MFA)، تیمس بژاردەی یەکەمی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەیە کە زانیاری زۆر هەستیاریان هەیە.
بەڵام مایکرۆسۆفت تیمس هەندێک خاڵی لاوازیشی هەیە کە ڕەنگە سەرنجڕاکێشییەکەی بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران سنووردار بکات. هەندێک لە خاڵە لاوازەکان بریتین لە:
لەوانەیە تیمس بە باشی کار نەکات لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێتی خاو: پلاتفۆرمەکە پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێتی جێگیر و خێرا هەیە بۆ ئەوەی ئەدای گونجاو پێشکەش بکات. ئەگەر خێرای هێڵەکەت خاو بێت یان متمانەپێکراو نەبێت، لەوانەیە تووشی دواکەوتن، وەستان، یان دەرچوون لە کۆبوونەوەکان بیت.
لایەنە باش و خراپەکانی زووم
زووم چەندین سوودی هەیە وەک ئامرازێکی ڤیدیۆ کۆنفڕانسینگ بە تایبەت ئەگەر بەهای سادەیی بدەیت بەسەر هەر
شتێکی تردا. هەندێک لە لایەنە باشەکانی بریتین لە:
باشترین بۆ کۆبوونەوە دەرەکییەکان: گەورەترین خاڵی هێزی زووم ئەوەیە کە هەر کەسێک دەتوانێت بەشداری کۆبوونەوە بکات تەنها بە کلیکێک لەسەر لینکێک، تەنانەت ئەگەر ئەکاونتی زوومیشی نەبێت. ئەمە وایکردووە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کڕیار و کەسانی دەرەوەی کۆمپانیا بێ ڕکابەر بێت.
یەکگرتنەکان: زووم لەگەڵ کۆمەڵێک ئامرازی تردا پەیوەستدەکرێت لەوانە Slack و Salesforce و Dropbox.
وێبینار: لە ڕێگەی زوومەوە دەتوانیت وێبینار پێشکەش بکەیت تاوەکو ١٠
هەزار ئامادەبوو، لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی وەک ڕاپرسی، پرسیار و وەڵام، و ناو تۆمارکردن.
بەڵام زووم هەندێک کەموکوڕیشی هەیە کە ڕەنگە سەرنجڕاکێشییەکەی بۆ هەندێک بەکارهێنەر سنووردار بکات. هەندێک لە زیانەکانی بریتین لە:
نیگەرانییە ئەمنییەکان: لە ساڵی ٢٠٢٠دا کۆمپانیای زووم ڕووبەڕووی چەندین کێشەی ئەمنی بووەوە، لەوانە کێشەی ئینکریپتکردن و چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت بۆ کۆبوونەوەکان. لە کاتێکدا زووم هەنگاوی ناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیگەرانیانە، بەڵام ڕەنگە هێشتا پێویست بێت ڕەچاوبکرێن بۆ ئەو بزنسانەی کە پێویستیان بە ئاستێکی بەرزی ئاسایش هەیە.
تایبەتمەندییە سنووردارەکانی پێکەوە کارکردن: لە کاتێکدا زووم تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی پێکەوە کارکردن وەک هاوبەشکردنی شاشە و پاشخانی مەجازی پێشکەش دەکات، بەڵام هەمان ئاستی ئامرازەکانی پێکەوەکارکردنی وەک مایکرۆسۆفت تیمس پێشکەش ناکات.
سنووردارکردن بۆ ژمارەی بەشداربووان: پلانەکانی نرخی زووم لەسەر بنەمای ژمارەی بەشداربووانە لە هەر کۆبوونەوەیەکدا، کە ڕەنگە بۆ دامەزراوە گەورەکان یان ئەوانەی کە زۆرجار کۆبوونەوەی گەورە ئەنجام دەدەن گونجاو نەبێت.
ڕووکاری بەکارهێنەر: لە کاتێکدا ڕووکاری بەکارهێنەری زووم بە گشتی سادە و ئاسانە، بەڵام ڕەنگە بە لای هەندێک لە بەکارهێنەرانەوە ڕووکارێکی کەمتر هاوڕێیانە(user-friendly) بێت لە چاو پلاتفۆرمەکانی تر.
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ڕەنگە هەموو ئەم کەموکوڕیانەی زووم و تیمس پەیوەندییان بە کارەکەتەوە یان پێداویستییە تایبەتەکانتەوە نەبێت. بەڵام هەمیشە بیرۆکەیەکی باشە کە ئەم هۆکارانە لەبەرچاو بگیرێت لەکاتی هەڵسەنگاندنی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی ڤیدیۆ کۆنفڕانسینگ. هەردوو ئەپەکە لەگەڵ ئامرازەکانی تردا بە جوانی کاردەکەن: هەردوو زووم و تیمس پشتگیری لە یەکگرتن لەگەڵ ئەپەکانی تری بەناوبانگی وەک گووگڵ وۆرکسپەیس، درۆپبۆکس، سێڵزفۆرس و هتد. هەروەها دەتوانیت زووم لەناو تیمسدا بەکاربهێنیت بە دامەزراندنی ئەپی زووم بۆ مایکرۆسۆفت تیمس.
نرخ
هەردووکیان وەشانی بێبەرامبەریان هەیە. وەشانی بێبەرامبەری زووم کاتەکەی کورتە (٤٠ خولەک)، بەڵام تیمس لە پلانە پارەدارەکانیدا سوودی زیاتر پێشکەش دەکات چونکە وەک بەشێک لە ئۆفیس ٣٦٥ دەستت دەکەوێت.
کەواتە، کامیان باشترە بۆ کارەکەت؟ ئەوەش بەندە بەو شتەی کە زیاتر بەهای
پێدەدەیت: سادەیی یان کوالێتی و یەکگرتن و هاوکاری.