Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-28 - 07:30

بڕاوسەری سەفاری تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ زیاد دەبێت

پاش ئەوەی ئەپڵ پەیوەست بوو بە  (FIDO)  ییەوە بۆ پشتگیریکردنی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پاسۆرد تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن پارێزراوتر و خێراتر گەڕانەکانیان بکەن.

لە داهاتوودا و لە Safari 14 دا ئەپڵ پشتگیری خۆی بۆ ئەم کەمکردنەوەی پاسۆردە بەردەست دەخات، ئەمەش پاش ڕاگەیاندنی لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC دا.

بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە واتە بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێی ئایفۆنەکانیانەوە تەنها لە ڕێگەی ناسەرەوەی دەمووچاو Face ID و پەنجەمۆر Touch ID ییەوە سەردانی سایتەکان بکەن، ئەمەش واتە ئامێرەکەت لە ڕووی هاردوەیرەوە پشتگیری ستانداردی FIDO دەکات.

بڕاوسەرەکانی تریش پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکەن، ساڵی پار گووگڵ تایبەتمەندی کەم کردنەوەی بەکارهێنانی پاسۆردەکانی خستە ڕوو لەسەر کڕۆم و سیستەمی ئەندرۆید لە ڕێی تایبەتمەندی پەنجەمۆرەوە، کە پشت بەستانداردی FIDO2  دەبەستێت.

هەروەها Windows Hello ئەم بڕوانامەیەی وەرگرتووە و لەسەر مایکرۆسۆفت ئێج و مۆزیلا فایەرفۆکس  تایبەتمەندی (password-free authentication) بەردەستە.

سەرچاوە: TheNextWeb