Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-06-23 - 11:21

مایکرۆسۆفت دیفێندەر بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بڵاوکرایەوە

مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی پارێزگاری نوێی بە ناوی مایکرۆسۆفت دیفێندەر بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکانی ویندۆز و ماک و ئەندرۆید و ئای ئۆئێس بڵاوکردەوە.
سەرەتا پێویستە بزانیت کە ئەم بەرنامەیە ویندۆز دیفێندەر نییە کە خۆی لە ویندۆزدا بوونی هەیە و بە خۆڕاییە. بەڵام مایکرۆسۆفت دیفێندەر بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەست دەبێت و هەروەها هەموو تایبەتمەندییەکانی ویندۆز دیفێندەری تێدایە لەگەڵ داشبۆرد و پاراستنی چەند ئامێرێکی جیاواز لە یەک کاتدا.


مایکرۆسۆفت دیفێندەر بۆ هەموو بەکارهێنەرانی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ کەسی و مایکرۆسۆفت ٣٦٥ی خێزانی بەردەست دەبێت، تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بە پێی پلاتفۆڕمەکان دەگۆڕێت. بۆ نموونە، لە ئای ئۆ ئێسدا دژەڤایرۆسی لەگەڵدا نییە بەڵکو تەنها پارێزگاری لە دژی فیشینگ و داشبۆردێک لە خۆدەگرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکانی دیکە.

بەڵام لە ئەندرۆیددا، لەپاڵ داشبۆرد و پارێزگاری فیشینگدا دژەڤایرۆسیش لە خۆدەگرێت، لەسەر ویندۆزیش مایکرۆسۆفت دیفێندەر جێگەی ویندۆز دیفێندەر ناگرێتەوە بەڵکو زیاتر وەک داشبۆردێک کار دەکات بۆ بەڕێوەبردنی هەموو ئامێرەکان و بەکارهێنەر دەتوانێت جگە لە ڕێکخستنی ویندۆز دیفێندەر ڕێکخستنی بەرنامە سیکیوریتییەکانی تریش ببینێت وەک نۆرتۆن و مەکافی و ئەوانەی تریش.


ئەم بەرنامەیە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت سکیوریتی هەموو ئامێرەکانیان، یان ئامێری هەموو ئەندامانی خێزانەکە لەسەر یەک داشبۆردی سادە بەڕێوەبەرن، ڕوونە کە کەسانی بەتەمەن خۆیان ناتوانن ئاگاداری ئەو شتانەبن بۆیە منداڵەکانیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە ئاگاداری ئامێرەکانی ئەوانیش بن.

چۆن دەتوانیت ئەم بەرنامەیە بەکاربهێنیت؟ پێویستت بە یەکێک لە پاکێچەکانی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ی کەسی یان مایکرۆسۆفت ٣٦٥ی خێزانی هەیە. کە هەردووکیان لە ئاڤێستا ستۆر بەردەستن و دەتوانن بیکڕن.