Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-09-18 - 01:08

ئەدۆبی بە بڕی ٢٠ ملیار دۆلار فیگمای کڕییەوە

لەم ساڵانەی ڕابردوودا فیگما وەک ناوێکی گەورە و ڕکابەری ئەدۆبی ئێکس دی دەبینرا لە بواری دیزاینکردنی UI/UXدا، بەڵام لە ١٥ی ٩دا ئەم ڕکابەرییە بە یەکجاری کۆتاییهات و ئەدۆبی بە بڕی ٢٠ ملیار دۆلار فیگمای کڕیەوە.

ئەم خاوەندارێتیە نوێیە ڕێگە بە ئەدۆبی دەدات کە فیگما وەک یەكێک لە پلاتفۆرمەکانی خۆی هەژماربکات، بەڵام وەک دیلان فیڵد بەڕێوبەری فیگما وتی فیگما هەر بەم شێوزای ئێستا بەردەوام دەبێت و لە ئێستدا هیچ نیازێکیان نییە پلانەکانی بەشداریکردن لە فیگمادا بگۆڕن. بەو واتایەی کە فیگما نابێتە بەشێک لە کرەیەیتیڤ کڵاود و نرخەکانیشی ناگۆڕێت.

ئەدۆبی لە ڕێگەی کڕینی فیگماوە لە ڕکابەرێکی گەورە خۆی ڕزگارکرد و ئەویشی هێنایە ژێر باڵی خۆیەوە بەمەش هیچ ڕکابەرێکی دیار نەمایەوە کە بتوانێت ڕکابەری ئیمپڕاتۆریەتە گەورەکەی ئەدۆبی بکات. لەوانەیە سەرەتاییترین گۆڕانکارییەکان سەرەتا لە لایەنی ئەدۆبی خۆیدا ڕووبدات، چونکە لەم دواییانەدا بە تەواوی وەبەرهێنانی خۆی لە ئەدۆبی ئێکس دیییدا وەستاندووە کە لە هەمان بواری فیگمادا کاردەکات. بۆیە لەوانەیە لە داهاتوودا بەکارهێنەرانی ئێکس دی بگوازرێنەوە بۆ فیگما.


ئەدۆبی مێژوویەکی درێژی هەیە لە کڕینەوەی ئامڕازی ڕکابەرەکانیدا، وەک Frame.io کە لە بواری بەرهەمهێنانی ڤیدیۆدا کاری دەکرد. یان وەک بیهانس کە دیزاینەران بۆ نیشاندان و بڵاوکردنەوەی کارەکانیان سوودی لێوەردەگرن. تەنانەت فۆتۆشۆپیش بەم شێوەیە کڕدراوە. ئەدۆبی  ڕایگەیاند کە ئەدۆبی و فیگما پێکەوە داهاتووی داهێنان و بەرهەمهێنان دووبارە خەیاڵ دەکەنەوە، داهێنان لە وێبدا خێراتر دەکەن، دیزاینی بەرهەمەکان پێشدەخەن، وە ئیلهامدەبەخشن بە کۆمەڵگە جیهانییەکانی دیزاینەر و گەشەپێدەران.

فیگما دە ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دیلان فیڵد و ئیڤان واڵاسەوە دامەزراوە و لەم لە ساڵانە دواییدا لەلایەن زۆربەی بزنسەکانەوە بەکاردەهێندرێت و بە تایبەت لە مایکرۆسۆفت ڕۆژانە هەزاران دیزاینەر و گەشەپیدەر فیگما بەکاردەهێنن لە کارەکانیاندا، بەمەش کڕینەوەی فیگما لەلایەن ئەدۆبییەوە دەبێتە هۆی پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان ئەدۆبی و مایکرۆسۆفت.

سەرنجی فیگما بەتەواوەتی لەسەر وێب بوو. ئەو لایەنەی کە ئەدۆبی و ڕکابەرەکانی تر نەیاندەتوانی وەک فیگما خزمەتگوزارییەکانیانی تێدا پێشکەش بکەن، ئێستاش فیگما دەیەوێت سوود لە شارەزاییەکانی ئەدۆبی وەربگرێت لە بواری 3D و ڤیدیۆ و وێنە و فۆنتدا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری وێبدا.

سەرچاوە: theverge.com