کۆمپانیای سامسۆنگ ئەم هەفتەیە بەهێزترین شاشەی چەماوەی گەیمینگی ڕاگەیاند، بە ناوی Odyssey G9، کە پێشتر نمایشکرابوو لە کۆنگری CES دا.
توانای ڕەنگەکانی شاشەکە دەگاتە %125 و تێکڕای نوێبوونەوەی شاشەکەی دەگاتە 240 هێرزتر کە وەڵامدانەوەی فرمانەکان تەنها یەک میلی چرکەی پێویستە.
شاشەکە پشتگیری تەکنەلۆژیاکانی G-SYNC و FreeSync Premium Pro دەکات و خاوەنی دەرچەکانی Display Port 1.4 و دەرچەی HDMI 2.0 و USB 3.0 یە.
تا ئێستا نرخی Odyssey G9 ئاشکرا نەکراوە، و بە ڕەنگی سپی بەردەست دەخرێت بۆ جیهان، هەروەها ئۆدیسی یەکەم شاشەی گەیمینگە بە چەمانەوەی 1000R.
هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ دەڵێت توانای شاشەکە هاو ئاستی توانای ئەو دیمەنانەیە کە مرۆڤ دەتوانێت بیان بێت و کوالێتی شاشەکەشی لە جۆری QLED ـە.