Contact numbers:
+964 773 157 0666
+964 751 886 5258
+964 780 002 5353
کۆمپانیای ئەمەزۆن کە بارەگای سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە ڕەسمی ڕایگەیاند، لەمەوداو دۆمەینی Amazon.sa چالاک دەبێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن کاڵاکانیان بکڕن.
کۆمپانیاکە دەیەوێت بەم هەنگاوەی داخڵی بازاڕی ئۆنلاینی کەندواو و ڵاتانی عەرەبی ببێت، هەروەها ماڵپەر و ئەپەکەشی بە زمانی عەرەبی بەردەستن.
٣ سەنتەری گەورەی کاڵاکان هەروەها ١١ سەنتەری دیکەی گرنگ ئامادەکراون بۆ گەیاندنی داواکاری کڕیاران لە وڵاتی سعودییەی عەرەبی.
ئەمازۆن لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن جیف بیزۆس دامەزراوە. کۆمپانیاکە ماڵپەڕێکی ھەیە بۆ فرۆشتن. لە ئەمازۆن ئامێرە کارەبایی و جل و بەرگ و مۆبایل و کۆمپیوتەر و فیلم و گۆرانی و ئامێری وەرزشی و چەندەھا کەل و پەلی جۆراوجۆر و ھەمەچەشن دەفرۆشرێن، کڕیاران دەتوانن لە ڕێگای ھەژماری بانکی کەل و پەلەکان بکڕن.
سەرچاوە: tech-wd