Contact numbers:
+964 773 157 0666
+964 751 886 5258
+964 780 002 5353
کۆمپانیای ئەدۆبی لە نوێترین ڕاگەیەنراویدا داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات Flash Player بسڕنەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان کە وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا و لە ٣١ ی ١٢ دا کۆتایی بێت بە ئەپەکە واتە (EOL).
ڕاگەیەنراوی EOL ـەکە ٦ مانگ پێش کۆتایی هاتنی ئەم خزمەتگوزارییە دێت، و کۆمپانیاکە سەرجەم بەستەرەکانی داونلۆدکردنی فلاش پلەیەر ڕادەگرێت لەسەر وێبسایتەکەی.

ئەم هەنگاوەی ئەدۆبی لە بەرژەوەندی HTML5 و بەکارهێنەرانیشە کە خێراتر و پارێزراوترە.
لەماوەی پێشوودا فلاش پلەیەر بوبووە دەرچەیەکی باش بۆ هاککەران بۆ ئەنجامدانی مەبەستەکانیان، و لە پێناو ڕێگریکردن لەم حاڵەتانەش ئەدۆبی بڕیاری داوە بە وەستاندن و کارپێکردنی فلاش پلەیەر.
سەرچاوە: zdnet