Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-23 - 06:44

تایبەتمەندییەکی نوێی ویندۆز ١٠ کێشەیەکی گەورەی گووگڵ کڕۆم چارەسەر دەکات!

نوێکاری Windows 10 May 2020 کە ناسراوە بە (20H1) کە لە ئێستادا بۆ بەشێکی کۆمپیوتەرەکان بەردەستە، بەڵام بۆ بەشێکی دیکەی بەکارهێنەران جارێ بەردەست نەخراوە بەهۆی بوونی چەند کێشەیەکەوە.

مایکرۆسۆفت چەند بەشێکی زیادکردوە کە یارمەتی دەرە و دەبێتە هۆی باشترکردنی میمۆری و هەروەها تێکرای بەکارهێنانەکان کەمدەکاتەوە لە ئەپەکانی Win32 دا کە یەکێک لەوانە گووگڵ کڕۆمە.

هەروەها مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەکردووە تایبەتمەندییەکە ناوی (SegmentHeap) ـە، کە بە ڕێژەی سەدا ٢٧ بەکارهێنانی ڕام کەمدەکاتەوە  لەسەر بڕاوسەری Edge و ئەو بڕاوسەرانەی کە لەسەر بنچینەی Chromium درووستکراون.


گەشەپێدەرانی کۆمپانیای گووگڵیش بەڵێنی ئەوە دەدەن پشتگیری ئەم تایبەتمەندییە دەکەن لە ڤێرشنەکانی داهاتوووی بڕاوسەرەکەدا. 

ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لە کۆمپیوتەرە ئاست مامناوەندا و ئەوانەی ڕامیان ٤ گێگابایتە تەواو یارمەتیدەردەبێت، چونکە توانایەکی زیاتر دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپیوتەرەکەت.

سەرچاوە: windowslatest