Contact numbers:
+964 773 157 0666
+964 751 886 5258
+964 780 002 5353
ئەگەر تا ئێستا
وا بیرتکردۆتەوە کە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی ئاژوور لە سەر زەوی زۆر بەسوودبوون،
ئەوا تا ئێستا نیوەی چیرۆکەکەت گوێ لێبووە. چونکە کۆمپانیاکە بە نیازە خزمەتگوزارییەکانی
ئاژوور و زیرەکی دەستکرد بگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمانیش.
وەک لە خاڵی
یەکەم ئاماژەی پێدراوە ئەم هاوبەشییەی نێوان مایکرۆسۆفت و ناسا و HPE بۆ زیاتر
پاراستنی گیانی ئاسمانەوانەکانە ئەویش بە دیاریکردنی هەر زیانێک کە بەر کەلوپەلی
ئاسمانەوانەکان دەکەوێت بە شێوەیەکی خۆکار.
هەروەها
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە هەوڵی باشترکردنی کوالێتی وێنەی مانگە
دەستکردەکان دەدات. وە لە ڕێگەی هاوبەشیان لەگەڵ کۆمپانیای ئاسمانەوانی تاڵیس
ئالینا کار لەسەر ئەو هەستەوەرانە دەکەن کە لە زەوی دەکۆڵنەوە بۆ باشتر پڕۆسێسکردنی
داتاکانی کەشوهەوا. وە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای ڵۆفت ئۆربیتاڵ بۆ گەشەپێدانی
بەرنامە و خزمەتگوزاری نوێ بۆ سیستەمە ئاسمانییەکان لەسەر بنچینەی مایکرۆسۆفت
ئاژوور.
لە کاتێکدا دابینکەرەکانی
تری کڵاود ئاسمانیان وەک سنوور داناوە دیارە مایکرۆسۆفت دەیەوێت ئەو سنوورانەش ببڕێت.
سەرچاوە/
- windowscentral.com
- Microsoft Blogs