Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-01-25 - 09:44

چەندەها سیم و پلەگئینی ۆردپرێس باکدۆرییان تێدا شاردراوەتەوە لەلایەن هاکەرەکانەوە

لە نوێترین پشکنیندا دەرکەوتووە دەیان سیم و پلەگئینی ۆردپرێس کە لەلایەن سەدان وێبسایتەوە بەکاردەهێندرێن لەلایەن هاکەرەکانەوە قۆستراونەتەوە و باکدۆریان تێدا چاندراوە لە نیوەی یەکەمی مانگی ٩ی ٢٠٢١ەوە.

هاکەرەکان توانیویانە لە ڕێگەی ئەم باکدۆرەوە دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر وێبسایتەکاندا بەدەستبهێنن، تیایدا ٤٠ سیم و ٥٣ پلەگئینی سەر بە "AccessPress" کراونەتە ئامانج. کە بەنزیکەیی لەسەر ٣٦٠٠٠٠  وێبسایتی چالاک دامەزرێنراون.

کەلێنەکە بە CVE-2021-24867 ڕیپۆرتکراوە، یەکێک لە توێژەرەکان ڕایگەیاند کە زۆربەی ئەو وێبسایتانەی ئەم کەلێنەیان تێدا دۆزراوەتەوە پەیڵۆدی سپامیشیان تێدابووە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە بکەرانی پشت ئەم کار دەسەڵاتی گەیشتنیان بە وێبسایتەکان فرۆشتۆتەوە بە کەمپەینەکانی سپامکردن.

هەروەها توێژەرەکان ئامۆژگاری ئەو خاوەن وێبسایتانە دەکەن کە ڕاستەوخۆ پلەگئینەکانیان لە وێبسایتی AccessPressەوە دابەزاندووە، ڕاستەوخۆ وەشانەکەی بەرزبکەنەوە بۆ وەشانێکی سەلامەت یان بیگۆڕن بە نوێترین وەشان لە WordPress.org.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکان کە لەلایەن Risk Based Securityەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ٢٢٤٠ کەلێنی سکیوریتی لە ۆردپرێسدا دۆزراونەتەوە و ڕیپۆرتکراون تاوەکو کۆتایی ٢٠٢١. ئەمەش بە ڕێژەی ١٤٢% بەرزترە لە ساڵی ٢٠٢٠. تاوەکو ئێستا تەنها نزیکەی ١٠٠٠ لەو کەلێنانە چارەسەرکراون و ١٠٣٥٩یان بە بە چارەسەرنەکراویی ماونەتەوە.

 

پاشکۆ/

سەرچاوەکان/