Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-01-04 - 11:15

سەرمایەی ئەپڵ گەیشتە ٣ ترلیۆن دۆلار

ئەم هەفتەیە بۆ یەکەمجار سەرمایەی کۆمپانیای ئەپڵ گەیشتە ٣ ترلیۆن دۆلار، بەمەش ئەپڵ دەبێتە یەکەم کۆمپانیا لە جیهاندا کە سەرمایەکەی بگاتە ٣ ترلیۆن دۆلار. بەڵام دواتر سەرمایەی بازاڕی کۆمپانیاکە لە دوای داخستنی بۆرسە دابەزییەوە بۆ ٢.٩٩ ترلیۆن دۆلار.


ئەمە لە کاتێكدایە کە لە مانگی ٨ی ٢٠٢٠دا بە هەمان شێوە ئەپڵ یەکەم کۆمپانیا بوو کە سەرمایەکەی گەیشتە ٢ ترلیۆن دۆلار، لە ١٦ مانگی ڕابردوودا سەرەڕای کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە نرخی پشکەکانی ئەپڵ ٥٠% بەرزبوونەتەوە تا گەیشتە ٣ ترلیۆن دۆلار.

لە ئێستادا بەهای مایکرۆسۆفت ٢.٥ ترلیۆن دۆلارە و لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهای پشکەکانی لە بازاڕی بۆرسە لە نزیکی ٣٣٤ دۆلاردا بووە بۆ هەر پشکێک بۆیە ئەمیش پێشبینی بەرزبوونەوەی لێدەکرێت لە دوای ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتە داراییەکانی کۆتا چارەکی ساڵی ٢٠٢٠.