Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-12-23 - 04:24

کەلێنی سکیوریتی Log4Shell چییە؟

لەوانەیە هەموومان لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا گوێمان لە ناوی Log4Shell بووبێت، ئەمە ئاساییە چونکە ئەمە گەورەترین ڕووداوی سایبەرسکیوریتی بوو لەم ساڵدا! زۆربەی دامەزراوە و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بە دەست ئەم کەلێنە سکیوریتییەوە دەیانناڵاند، کەواتە با بزانین Log4Shell چی بوو؟

LOG4Shell کەلێنێکی سکیوریتی "Zero-day"یە لە یەكێک لە فرەیمۆڕکە ناسراوەکانی جاڤادا بە ناوی Log4j ،کەلێنەکە ئەگەر بقۆزرێتەوە ڕێگە بە کەسی هێرشبەر دەدات لە دوورەوە کۆد لەسەر ئامێری نێچیرەکەی ڕەنبکات.

Log4j فرەیمۆڕکێکی سەرچاوە کراوەی جاڤایە و بەکاردەهێندرێت بۆ ڵۆگکردن، کە بە زۆری لە پڕۆژە گەورەکانی جاڤادا بەکاردەهێندرێت (Java EE) لەگەڵ وێب سێرڤەرەکانی ئاپاچی، دەتوانین بڵێن بە نزیکەیی هەموو جیهان لە ژێر مەترسی ئەم کەلێنەدابوو.

کەلێنەکە بە CVE-2021-44228 ڕیپۆرتکرابوو و نمرەی CVSSییەکەی ١٠یە کە ئەمەش بەرزتریین نمرەیە لە کەلێنی سکیوریتییدا. ئەگەر کەسی هێرشبەر بتوانێت ئەم کەلێنە لەسەر یەكێك لە سێرڤەرەکان بقۆزێتەوە ئەوا دەتوانێت بە دڵی خۆی کۆدی تیادا ڕەنبکات و دەست بەسەر تەواوی سیستەمەکەدا بگرێت. کەلێنەکە لە لایەن چین ژاوجون دۆزرایەوە کە ئەندامی تیمی سیکیوریتی کڵاودی عەلی بابایە.

ئەم کەلێنە زیانی بۆ کێ هەیە؟
بە هۆی ئەوەی Log4j بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو بەکاردەهێندرێت  و ملیۆنان ئەپڵیکەیشن لە سەرانسەری جیهاندا ئەم فرەیمۆڕکە بەکاردێنن بۆ لۆگکردنی ئیرۆرەکانیان چونکە ئاسانترین ڕێگایە بۆ ئەم کارە، بۆیە زۆر لە خزمەتگوزارییە هەورییەکان لە مەترسییدا بوون وەک ئای كڵاودی ئەپڵ، ستیم، ئەمازۆن، کڵاود فلەیەر، ڕێدهات، تێسلا، تویتەر.

هەر لە دوای دۆزینەوەی کەلێنەکەوە توێژەرەکان دەستیانکرد بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و دانانی تەڵەی هەنگوینی بۆ هاکەرەکان، تیمی سیکیوریتی دامەزراوەکان هەستان بە پشکنینی سیستەمەکانیان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکە و چارەسەرکردنی. دەرکەوتن کە هاکەرەکان  بە زۆری ئەم کەلێنە بەکاردێنن بۆ دامەزراندنی ڕانسۆموێر لەسەر سیستەمی قوربانییەکانیان.

هەر لەو بارەیەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کڵاود فلەیەر ڕایگەیاند کە حاڵەتەکە ئەوەندە مەترسیدار بووە کە خۆیان ڕاستەوخۆ فایەروەڵیان بۆ هەموو بەکارهێنەرەکانیان دامەزراندووە تەنانەت ئەوانەش کە پارەیان نەداوە.

بە نزیکەیی هەموو وەشانەکانی log4j لە ژێر مەترسییدان لە وەشانی ٢.٠ەوە بۆ ٢.١٤.١ و یەکێک لە ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوە وەستاندنی ئەو سیستەمانەیە کە کەلێنەکەی تێدایە تاوەکو چارەسەر دەکرێن بەڵام باشترین و کاریگەرترین ڕێگەی خۆپاراستن ئەوەیە وەشانەکەی نوێبکەیتەوە بۆ دوایین وەشان، لێرەوە دەتوانن دوایین وەشان دابەزێنن.

پاشکۆ/

سەرچاوەکان/