Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-11-06 - 05:08

مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی بەناوی مایکرۆسۆفت لووپ ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی نوێی بەناوی مایکرۆسۆفت لووپ ڕاگەیاند بە شێوەیەکی سادە دەتوانین بڵێین بریتیە لە کۆکردنەوەی بەرنامەکانی ۆرد و پاوەرپۆینت و ئێکسڵ و وەن نۆت و تیمس لە یەک شوێندا و چەند کەسێکی جیاواز لە هەمان کاتدا دەتوانن ئیشی لەسەر بکەن و ڕاستەوخۆ بیرۆکەکانیان بگۆڕنەوە. مایکرۆسۆفت لووپ لە سێ یەکەی سەرەکی پێکهاتووە ئەوانیش بریتین لە: Loop components, Loop pages, Loop workspaces.

Loop components: بریتین لە کۆمەڵێ کۆمپۆنێنت و یەکەی گۆڕاو و هەمیشە تازەبووەوە کە مایکرۆسۆفت ناویناون یەکە بنچینەییەکانی بەرهەم و پڕۆدەکتیڤیتی، بە شێوەیەکی بنچینەیی پارچەیەک داتا و زانیارییە کە دەکرێت لە تەواوی ژینگەی مایکرۆسۆفت ٣٦٥دا ئیشیان لەسەر بکرێت وەک لووپ پەیجس یان ڕاستەوخۆ لەناو چات و ئیمەیڵ و چاوپێکەوتنە سەرهێڵەکەتدا. لووپ کۆمپۆنێنت دەکرێ خشتە یان لیستی کارکردن بێت و کاتێک ئەم خشتەیە لە هەر کام لە بەرنامەکانی ئۆفیس ٣٦٥دا گۆڕانکاری تێدا بکرێت ئەوا لە هەر شوێنێکی تر ئەو خشتەیە بەکارهاتبێت ئەوا یەکسەر هاوتادەبێتەوە لەگەڵ کۆتا گۆڕانکارییەکان.

نموونەی یەکێک لە کۆمپۆنێنتەکان بریتیە لە خشتەی دەنگدان کە تیایدا دەتوانیت چەند هەڵبژاردەیەکت هەبێت لەگەڵ دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان و ئەندامانی تیمەکەت دەتوانن ڕاستەوخۆ دەنگ بدەن بە یەكێک لە بژاردەکان.

نموونەیەکی تر لە کۆمپۆنێنتەکان بریتیە لە شوێنکەوتەی دۆخ کە تیایدا دەتوانرێت تاسک و کاری هەر بەکارهێنەرێک دیاریبکرێت و بە تێپەڕبوونی کات و بەرەوپێشچوونی ئیشەکان دۆخەکەیان تازە بکەنەوە بۆ ئەوەی بەڕێوبەرەکانیان ئاگاداری دوایین گۆڕانکاری کار و پڕۆژەکان بن.

Loop pages: ڕێگەتپێدەدات هەموو داتا و زانیارییە پەیوەستەکان بە پڕۆژەیەکی دیاریکراو لە یەک شوێندا کۆبکەیتەوە و بەردەوام ئەو زانیاری و داتایانە تازە دەبنەوە چونکە لە هەر شوێنێک گۆڕانکاریان تێدا بکەیت ڕاستەوخۆ لە لووپ پەیجەکەش تازە دەبنەوە.

Loop workspaces: ئەمیان وەک دەفتەرێکی تێبینی وایە، دەتوانیت تیایدا هەموو پەیجە جیاوازەکان لە گرووپ و بەشی جیاوازدا ڕێکبخەیت لە پێناو دۆزینەوەیەکی ئاسانتری داتا و زانیارییە پێویستەکاندا، کە ئەمە لە پڕۆژە گەورەکاندا سوودێکی زۆری دەبێت و چەند بەکارهێنەرێکی جیاواز لە هەمان کاتدا دەتوانن ئیش لەسەر هەمان پەیج و ۆرکسپەیس بکەن.

 

ئەمەش ڤیدیۆی مارکێتینگی ناساندنی بەرنامەکەیە: