Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-10-14 - 03:53

مایکرۆسۆفت دەڵێت گەورەترین هێرشی دی دۆسمان بۆ سەر ئاژوور شکست پێ هێناوە لە مێژوودا

مایکرۆسۆفت دەڵێت لە مانگی ٨دا توانیومانە گەورەترین هێرشی دی دۆس شکست پێ بهێنین لە مێژوودا بە قەبارەی ٢.٤ تێرابایت بۆ هەر چرکەیەک، هێرشەکە یەکێك لە بەکارهێنەرەکانی ئاژووری لە ئەوروپا کردبووە ئامانج کە %١٤٠ بەرزتربوو لە گەورەترین هێرشی پێشوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تۆمارکرابوو. هەروەها لوتکەی قەبارەی سەردانکەرانیشی تێپەڕاند کە پێشتر ٢.٣ تێرابایت بۆ هەر چرکەیەک بوو، وە هێرشەکە کرابووە سەر کڵاودی ئەمازۆن(AWS).

مایکرۆسۆفت دەڵێت کە هێرشەکە زیاتر لە ١٠ خولەکی خایاندووە و لە ماوەی ئەو ١٠ خولەکەدا تواناکەی لە نێوان ٢.٤ بۆ ١.٧ تێرابایت بووە بۆ هەر چرکەیەک. ئاژوور توانی لە ئیشکردن بەردەوام بێت لە ماوەی هێرشەکەدا بێ ئەوەی لە ئیش بکەوێت.

هێرشی دی دۆس بەکاردەهێنرێت بۆ لە ئیشخستن و وەستانی وێبسایت و خزمەتگووزارییەکان بە زیادکردنی ڵۆد لەسەر وێبسایتەکە. ڵۆدێک کە خانەخوێکان(Host) نەتوانن بەرگەی بگرن. هێرشی دی دۆس بە زۆری لە ڕێگەی Botnetەوە ئەنجامدەدرێن, بۆتنێت بریتیە لە تۆڕێک ئامێر کە دەستیان بەسەر گیراوە و لە ڕێگەی ماڵوێر یان بەرنامەی زیانبەخشەوە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و بەکاردەهێندرێن بۆ هێرشەکە.


لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٧٠٠٠٠ سەرچاوە بەکارهێنرابوو لە چەند وڵاتێکی ئاسیا و دەریای هێمنەوە وەک مالیزیا، ڤێتنام، تایوان، ژاپۆن هەروەها چین و ئەمریکاش.

لە کاتێکدا ژمارەی هێرشی دی دۆس لەسەر ئاژوور لە ٢٠٢١دا زیادیکردووە، پێش ئەم هێرشە گەورەترین هێرش ٦٢٥ مێگابایتبوو بۆ هەر چرکەیەک.

سەرچاوە/

- theverge.com