لە ساڵانی ڕابردوودا گەلێ ماوسی و جوان و
ناوازەمان لە مایکرۆسۆفتەوە بینیووە، بەڵام ئەمەیان زیاتر سەرنجی لەسەر ڕیساکلین و
دووبارە بەکارهێنانەوەیە وەک لە باشترکردنی لەمس و ویلی ماوسەکە ئەوەی ئەم ماوسە
جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لە %٢٠ لە پلاستیکی ڕیساکلکراوی دەریاکان پێکهاتووە و پاکێجەکەی
لە %١٠٠ لە پلاستیکی ڕیسایککراو بەرهەمهاتووە.
لە مانگی ٨ ساڵی ٢٠٢١ مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند
کە ئامانجیان ئەوەیە بەر لە ساڵی ٢٠٣٠ کارەکانیان بگەیەننە ئاستی بەفیڕۆدانی سفر و
بەر لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بە ”یەکجار بەکارهێنانی پلاستیک" بهێنن لە پاکێجی
بەرهەمەکانیاندا.
ماوسەکە ئێستا بە کڕینی پێشوەختە بەردەستە بە
نرخی ٢٤.٩٩$ تەمەنی پاترییەکەی ١٢ مانگە و دوای ئەوە
دەکرێ بگۆڕێت بە دانەیەکی نوێ یان دووبارە شەحن بکرێتەوە، دەتوانرێت کار و فەرمانی
هەر سێ دووگمەگەی بگۆڕدرێت لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆیەوە