Contact numbers:

+964 773 157 0666

+964 751 886 5258

+964 780 166 6777

2021-09-13 - 12:50

کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژی ئۆڵیمپۆس کەوتە بەر هێرشی ڕانسۆموێری بلاک ماتەر

 

ئۆڵیمپۆس ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیاندراوێکی کورتدا ڕایگەیاند کە ئێستا لە ڕووداوێکی سایبەرسکیوریتی نادیار دەکۆڵنەوە کە کاریگەری کردۆتە سەر ڕاژەی کۆمپیوتەرەکانیان لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە دەڵێت "لەبەر هەستکردن بە چالاکییەکی گووماناوی، بە خێرایی تیمێکمان لە کەسانی شارەزا پێکهێنا، کە لە ئێستا لەپێشینەترین کاریان چارەسەرکردنی ئەوە کێشەیەیە، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان گواستنەوەی داتامان ڕاگرتووە لە سیستەمە تووشبووەکاندا و هاوبەشە دەرەکییەکانمان لەو بارەیەوە ئاگادارکردۆتەوە"

بەڵام بە گوێرەی دەنگۆکان ئۆڵیمپۆس سەرقاڵی خۆچاککردنەوەیە لە زیانەکانی هێرشێکی ڕانسۆموێر کە لە بەرەبەیانی ٨ی ٩ەوە تووشی بووە، کۆمپیوتەرە تووشبووەکان تێبینییەکیان تێدا بەجێهێڵرابوو لەلایەن گرووپی ڕانسۆموێری "Black Matter/مادەی تاریک"ەوە کە داوای پارەی لە تووشبووەکان دەکرد و لینکی وێبسایتی گرووپەکەی تێدابوو لە داڕکنێت.

بلاک ماتەر گروپێکی تازەی ڕانسۆموێرن کە لە یەکگرتنی هەردوو گرووپی "Darkside/داڕک ساید" و "Revil/ڕێڤڵ" درووستبووە کە لەم ساڵەدا گەورەترین هێرشە ڕانسۆموێرییەکانیان ئەنجامداوە و بوونە جێگەی سەرنجی حکومەتی ئەمریکا، لەو بارەیەوە حکومەتی ئەمریکا بەڵێنیدا ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر ئەگەر دووبارە یەکە هەستیارەکانی ئەمریکا بکرێنە ئامانج.

لە کاتی دروستبوونی گرووپەکەوە کە مانگی ٦بوو،  نزیکەی ٤٠ هێرشی ڕانسۆموێری خراوەتە پاڵ گرووپی بلاک ماتەر، بەڵام بێگوومان کۆی ژمارەی قوربانییەکانیان زۆر بەرزترە.

گرووپەکانی وەک بلاک ماتەر پێش ئینکریپتکردنی داتای ناو نێتۆڕک و ڕاژەکان داتاکان دەگوازنەوە بۆ خۆیان، دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان دەکەن کە پارەیان پێنەدرێت.