Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-08-29 - 01:10

مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری لە نرخی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ و ئۆفیس ٣٦٥دا دەکات

بۆ یەکەمجار لەم دەیەیەدا مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری لە نرخی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ و ئۆفیس ٣٦٥دا دەکات، شایەنی باسە ئەم گۆڕانکارییە تەنها بەکارهێنەرانی بزنس دەگرێتەوە و کە بەشدارییان لە خزمەتگوزاری کڵاودی SaaS کردووە، نرخی بەشداریکردنی بەکارهێنەرانی ئاسایی و پەروەردەیی گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

نرخە نوێیەکان لە بەرواری ١/٣/٢٠٢٢ەوە کاریان پێدەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
- مایکرۆسۆفت ٣٦٥ بزنس بەیسک لە ٥ دۆلارەوە بۆ ٦ دۆلار بۆ هەر بەکارهێنەرێک.
- مایکرۆسۆفت ٣٦٥ بزنس پریمیەم لە ٢٠دۆلارەوە بۆ ٢٢دۆلارەوە بۆ هەر بەکارهێنەرێک.
- ئۆفیس ٣٦٥ E1 لە ٨ دۆلارەوە بۆ ١٠ دۆلار.
- ئۆفیس ٣٦٥ E3 لە ٢٠ دۆلارەوە بۆ ٢٣ دۆلار.
- ئۆفیس ٣٦٥ E5 لە ٣٥ دۆلارەوە بۆ ٣٨ دۆلار.
- مایکرۆسۆفت ٣٦٥ E3 لە ٣٢ دۆلارەوە بۆ ٣٦ دۆلار.

مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ ئۆفیس ٣٦٥ی بڵاوکردەوە و لەو کاتەوە بەردەوام بەرنامە و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاددەکات و ئەمە یەکەمجارە کە نرخەکانی بەرزدەکاتەوە لە دەیەی تەمەنیدا.


لە دوای ڕاگەیاندنی مایکرۆسۆفت ٣٦٥یش لە ٢٠١٧ەوە تا ئێستا مایکرۆسۆفت ٢٤ بەرنامەی نوێی بۆ هەردوو مایکرۆسۆفت ٣٦٥ و ئۆفیس ٣٦٥ زیادکردووە وەک مایکرۆسۆفت تیمس، پاوەر ئاپس، پاوەر بزنس ئینتێڵجنس، ستریم، پلانەر، ڤیزیۆ، وەندرایڤ، یامەر و وایبۆرد، کە بێ هیچ زیادکردنێکی نرخ ئەمانەی زیادکردووە.

لەگەڵ زیادبوونی نرخەکاندا مایکرۆسۆفت توانای پەیوەندی بێسنووریش زیاددەکات بۆ مێتینەکانی مایکرۆسۆفت تیمس لە پاکێجەکانی بزنس و ئینتەرپرایس و پاکێجەکانی حکومەتدا، ئەم تایبەتمەندییە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگات بە بەکارهێنەران.