Contact numbers:

+964 773 157 0666

+964 751 886 5258

+964 780 166 6777

2021-08-15 - 09:39

ئەڤاست و نۆرتۆن یەکیانگرت بۆ بنیادنانی سیستەمێکی پارێزگاری

ئەڤاست و نۆرتۆن لە ڕێکەوتنێکی ٨ ملیار دۆلارییدا یەکیانگرت، بە پێی ڕێکەوتنەکە نۆرتۆن دەبێتە خاوەنی هەموو پشکەکانی ئەڤاست بۆ بنیادنانی دامەزراوەیەکی گەورەتر بۆ دروستکردنی سیستەمی پارێزگاری. بەڕێوبەری ئەڤاست لەو بارەیەوە وتی "بەم ڕێکەوتنە دەتوانین پلاتفۆڕمە سایبەرسیکیوریتییەکانمان بەهێزتر بکەین و بەردەستی بخەین بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر"

ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆی دروستکردنی بەرهەمێک کە سوود لە تایبەتمەندییەکانی ئەڤاست بۆ "Privacy" و تایبەتمەندییەکانی نۆرتۆن بۆ "Identity" دەبینێت، ئەمە لە کاتێکدا کە سیستەمی پارێزگارییەکی وەها شتێکی بنچینەییە هەم بۆ بەکارهێنەری ئاسایی و هەم بۆ بزنس و کۆمپانیاکان.

ئەڤاست لە وڵاتی چیک دامەزراوە و ١١ ساڵە سیستەمی پارێزگاری بۆ بەکارهێنەری ئاسایی و بزنسە بچووکەکان دروست دەکات، دژە ڤایرۆسی نۆرتۆنیش لە ساڵی ١٩٩١ەوە بوونی هەیە و لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەدا بەردەوام بژاردەیەکی دیاری بەکارهێنەران بووە.