Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-08-04 - 11:40

مایکرۆسۆفت تیمس بە کۆمەڵێ تایبەتمەندییەوە نوێکرایەوە

لە دوایین وەشانی بەرنامەی تیمسدا کۆمەڵێ گۆڕانکاری و تایبەتمەندی نوێ دەبینین کە لێرەدا بە خێرایی ئاماژە بە هەندێکیان دەدەین.

- دەتوانیت بە شێوەیەکی خۆکار چاوپێکەوتن(Meeting)ەکانت تۆماربکەیت بەڵام پێویستە لە لایەن ئادمینی سیستەمی دامەزراوەکەتەوە دەسەڵاتت پێبدرێت.

لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییەکی نوێ بەردەستە بۆ دانانی بەرارواری بەسەرچوون بۆ چاوپێکەوتنە تۆمارکراوەکانت و دوای ٦٠ ڕۆژ بە شێوەیەکی خۆکار لە کڵاودا ڕەشدەبنەوە.

- یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکان بریتیە لە "Live transcription" کە لە ڕێگەیەوە ڕاستەوخۆ وتەکانی کەسی قسەکەر بە شێوەی نووسینیش نیشاندەدرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و Machine Learningەوە، دواتریش دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم نووسینانەوە گەڕان بۆ گفتوگۆ تۆمارکراوەکان بکەیت و بیاندۆزیتەوە.

- یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکان ئەوەیە کە دەتوانیت Meetingەکانت قفڵ بکەیت و دوای دەستپێکردنی مێتینەکە هیچ کەسێک ناتوانێت پەیوەستبێت بە مێتینەکەوە.

 

- دەتوانیت لە پاوەرپۆینت ڵایڤ لەناو بەرنامەی تیمس ڕاستەوخۆ سڵایدەکانت لە زمانێکەوە وەربگێڕیت بۆ زمانێکی تر کە لە ئێستادا تەنها پشتگیری ١٩ زمان دەکات.

 

- دەتوانیت پەیوەندییەکانت بگوازیتەوە لە ئامێرێک بۆ ئامێرێکی تر (بۆ نموونە لە لاپتۆپەکەتەوە بۆ مۆبایلەکەت) بێئەوەی پەیوەندییەکە بپچڕێت.



- زیادکردنی ٨٠٠ ئیمۆجی نوێ 

 

- زیادکردنی بەرنامەی Headspace بۆ ناو Viva Insights کە ئەویش لەناو بەرنامەی تیمسدایە، کە کۆمەڵێ مۆسیقا و پڕۆگرام لە خۆدەگرێت بۆ ئارامکردنەوەی دەروون و مێدیتەیشن ئەمەش لە پێناو دوورکەوتنەوە لە ژینگەی جەنجاڵ و پڕ فشاری کارکردن, وەک لەم ڤیدیۆیەدا دەیبینن.