Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-07-26 - 09:37

کلیلی دیکریپتکردنی ڕانسۆموێری REvil ئێستا بەردەستە

 

لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێرشێکی ڕانسۆموێر ڕوویدا لەلایەن گرووپێکەوە بە ناوی REvil. هێرشەکە ئەو دامەزراوە و بزنسانەی کردبووە ئامانج کە نەرمەکاڵا(سۆفتوێر)ی کاسێیا (Kaseya VSA remote management)ن بەکاردێنا، کە سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوە و چاودێریکردنی تۆڕەکان.

هێرشەکە بەهۆی قۆستنەوەی کەلێنێکی "SQL Injection" لە سۆفتوێرەکەدا ڕوویدابوو، سەرەتا تەنها چەند شوێنێک تووشی ڤایرۆسەکەبوون و دواتر بەناو هەموو ئەو تۆڕانەدا بڵاوبۆوە کە ئەم بەرنامەیە بەکاردێن کە بە نزیکەیی ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ دامەزراوە بوون لە نێوانیاندا ٥٠٠ سوپەرمارکێتی سویدی و ١١ قوتابخانەی نیوزلەندا هەبوو. لە هەمان کاتدا گرووپەکە ئاماژەیان بەوەکردبوو کە ملیۆنان ئامێریان ئینکریپتکردووە.

گرووپەکە لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی داتای ئەو دامەزراوانەدا داوای ٧٠ ملیۆن دۆلاری دەکرد بە بیتکۆین، بەڵام چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە گرووپەکە بە تەواوی لە ئینتەرنێتدا سڕایەوە و ونبوون، هەموو سێرڤەرەکانی خۆیان کوژاندەوە و وێبسایتەکەشیان لە داڕک وێب ڕەشکردەوە کە تێیدا قسەیان لەگەڵ قوربانییەکانیان دەکرد، بەمەش هیچ ڕێگەیەکیان بۆ گەڕاندنەوەی داتاکان نەهێشتەوە تاوەکو دوێنێ کلیلی گەڕانەوەی داتاکان دۆزرایەوە.

لقی ئەمریکای کاسێیا کە یەکەم شوێنبوو کرایە ئامانج ڕایگەیاند کە لە لایەنێکی سێیەمی باوەڕپێکراوە کلیلەکەیان دەستکەوتووە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئاخۆ پارەکەیان داوە بە گرووپی REvil یاخود خۆیان کلیلەکەیان دۆزیوەتەوە، پەیامنێرەکانی تۆڕی NBC ئاماژەیان بەوەداوە کە سەرچاوەی کلیلەکە لە سێ شوێن تێناپەڕێت کە ئەوانیش: حکومەتی ئەمریکا، حکومەتی ڕووسیا، یان خۆیان پارەیان داوە بە گرووپەکە لە بەرامبەر چنگخستنی کلیلەکەدا.