Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-07-15 - 05:46

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزارییەکی نوێی بەناوی ویندۆز ٣٦٥ ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزارییەکی كڵاودی نوێی بەناوی ویندۆز ٣٦٥ ڕاگەیاند، کە بریتیە لە سەرتاپای کۆمپیوتەرەکەت لە كڵاوددا. واتە هەموو بەرنامە و ڕێکخستن و داتاکانت جا هەر کاتێک بتەوێت و لەسەر هەر ئامێرێک بێت وەک ماک، ئای پاد یان ئامێرەکانی لێنکس و ئەندرۆید. بە ئاسانی و لە ڕێگەی بڕاوسەرەوە دەتوانیت بچیتە سەر ویندۆزەکەت و بەکاریبهێنیت.



سەرەتا ویندۆز ٣٦٥ تەنها بۆ بزنس و کۆمپانیاکان بەردەست دەبێت بە نرخی ٣١$ی مانگانە بۆ هەر بەکارهێنەرێک(ئۆفەر و پاکێجی زیاتریش بەردەست دەبێت). هەروەها تایبەتمەندی و مواسەفاتی کۆمپیوتەرەکە دەکرێت بەپێی پێویستی بەکارهێنەرەکەی ڕێکبخرێت کە نزمترین تایبەتمەندی لە (یەک پڕۆسێسەر و ٢ گێگابایت ڕام و ٦٤ گێگابایت بیرگە)ەوە دەستپێدەکات تا بەرزترین تایبەتمەندی کە بریتیە لە (٨ پڕۆسێسەر و ٣٢ گێگابایت ڕام و ٥١٢ گێگابایت بیرگە).

ویندۆز ٣٦٥ خێرای داونڵۆدی ١٠گێگابایت و خێرایی ئەپڵۆدکردنی ٤گێگابایت دابیندەکات بۆ بەکارهێنەرەکانی.

شایەنی باسە پێشتر مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی ئاژور ڤیرچواڵ دیسکتۆپەوە خزمەتگوزارییەکی هاوشێوەی دابینکردبوو بەڵام ئەوەی مایکرۆسۆفت ٣٦٥ جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئاسانە هەم بۆ بەکارهێنان و هەم بۆ بەڕێوەبردنی لەلایەن بەشی ئاتی بزنسەکانەوە، کە دەتوانن لە چەند خولکێکدا کۆمپیوتەرێک دروست بکەن و بیبەخشن بە بەکارهێنەرەکەی بەبێ هیچ ڕەقەکاڵایەک(هاردوێر)ی بەرجەستە.



لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە مایکرۆسۆفت زیاتری سەرنجی خستۆتەسەر پەرەپێدانی بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئەوەی لەگەڵ کاری و دووراودوور و سەرهێڵدا بیانگونجێنێت، بە تایبەت پێشتر لە بەرنامی تیمس و ئێستاش بە ویندۆز ٣٦٥ بە تەواوی لەو بوارەدا ئەسپی خۆی تاوداوە.

ویندۆز ٣٦٥ وێنەی داهاتوویەکی نزیکە کە تیایدا چیتر پێویست ناکات ڕەقەکاڵا(هاردوێر)ی ئاست بەرزت هەبێت تاوەکو بتوانیت  کار لەسەر ویندۆز و چالاکیە ئاستبەرزەکان بکەیت.