Contact numbers:

+964 773 157 0666

+964 751 886 5258

+964 780 166 6777

2021-07-14 - 01:21

دیسکۆرد کۆمپانیایەکی نوێی کڕیەوە

دیسکۆرد کۆمپانیایەکی نوێی کڕیەوە بە ناوی Sentropy کە ئەم کۆمپانیایە بەرنامەی پشت بەستوو بە زیرەکی دەستکرد درووستدەکات بۆ ناسینەوە و دیاریکردنی گێچەڵ و بێزارکردنی سەرهێڵ، چاودێری تۆڕە سەرهێڵەکان دەکات بۆ دۆزینەوەیان و دواتریش ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ بلۆک کردنی خەڵکە سەر بەکێشەکان و فلتەرکردنی ئەو نامانەی کە پێویست ناکات ببینرێن.

لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئامڕازە تایبەتەکانی خۆی دائەخات و پەیوەندی ئەکات بە دیسکۆردەوە، کە ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە گەشەپێدان و فراوانکردنی دیسکۆرد لە ڕووی متمانە و پارێزگارییەوە.

ئەو ئامرازانەی کە Sentropy درووستی کردوون دەکرێت یامەتی هەردوو گرووپەکە بدات بۆ باشتر چاودێری کردنی ڕەفتارە خراپەکان لەناو سێرڤەرەکانی دیسکۆرددا.

دیسکۆرد ئەم خاوەنداریەتیە بەکاردەهێنێت بۆ فراوانکردنی تواناکانی لە ناسینەوە و ڕەشکردنەوەی بابەتە خراپەکان و فراوانکردنی تیمی پارێزگاریکردنەکەی، وتەبێژی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە متمانە و پارێزگاری یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی دیسکۆردە.