بە فەڕمی مایکرۆسۆفت سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز ١١ی ڕاگەیاند، بە کۆمەڵێک نوێکاری لە ڕووکاری سیستەمەکە و پشتگیرکردنی ئەپڵیکەیشنەکانی سیستەمی ئەندرۆید.
لە ویندۆز ١١دا بە تەواوی بەرنامەی Microsoft Store بنیادنراوەتەوە و بە دیزاینێکی نوێوە بەردەستدەبێت ئەمە لە کاتێکدا یەکێکبوو لە بەرنامە پڕکێشەکانی ویندۆز ١٠.
یەکێك لە تایبەندمەندییە چاوەڕوانەنکراوەکانی ویندۆز ١١ بریتیبوو لە کارپێکردنی ئەپڵیکەیشنەکانی سیستەمی ئەندرۆید هاوشێوەی بەرنامە بنچینەییەکانی ویندۆز خۆی.
هەفتەی داهاتوو وەشانی تاقیکاری سیستەمەکە بەردەست دەبێت، سەبارەت بە وەشانی سەرەکی هەرچەندە هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن لە پاییزی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت، بەڵام هێشتا مایکرۆسۆفت ئەوەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.
شایەنی باسە بەکارهێنەرانی ویندۆز ١٠ دەتوانن لە ڕێگەی ویندۆز ئەبدەیتەوە بە شێوەیەکی خۆڕایی سیستەمەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز ١١.