Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-06-21 - 08:01

زیرەکی دەستکردی فەیسبووک دەتوانێت دیپ فەیک بناسێتەوە.

لە ئێستادا نوێترین زیرەکی دەستکردی فەیسبووک نەک تەنها دەتوانێت دیپ فەیک بناسێتەوە بەڵکو دەشتوانێت بزانێت کە لە چی شوێنێکەوە بڵاوکراوەتەوە. زیرەکی دەستکردی فەیسبووک بۆ ئەوە دیزاینکراوە کە بتوانێت سەرچاوەی ئەم دەنگ و دەموچاوە فەیکانە بناسێتەوە بە بەکار‌هێنانی Deep Learning، لە ڕاستیدا ئەوەندە بەهێزە کە دەتوانێت بە وردی شوێنەکەی دیاریبکات.
بۆ نموونە نەک تەنها ئەوەی کە دەزانێت ئەم ڤیدیۆیە لە سلێمانی تۆمارکراوە بەڵکو دەزانێت کە ئەو وێنەی دەموچاوە سەرچاوە ڕەسەنەکەی لە کوێوە هاتووە.
دەکرێ ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم زیرەکی دەستکردە یارمەتی فەیسبووک بدات بۆ دیاریکردنی ئەو قوربانیانەی لە ڕووی پۆڕنۆگرافییەوە تووشی کێشەدەبنەوە.
لەم دواییانەدا تیمێک لە فەیسبووک توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە دەربارەی ئەوەی چۆن زیرەکی دەستکردی فەیسبووک دەتوانێت ئەو وێنە و ڤیدیۆ فەیکانە بناسێتەوە کە لەسەر پلاتفۆڕمەکەی بڵاودەکرێنەوە.
لە لایەکی ترەوە تیمەکە تەکنیکێکی هاوشێوەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بزانن کە ئایە ئەو ڤیدیۆیانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەستکاریکراون یان نا، بە ناسینەوەی فرەیمێکی دیاریکراو و بەراوردکردنی لەگەل فرەیمەکانی تردا، سیستەمەکە دەتوانێت بزانێت ئەگەر هیچ فرەیمێک لە ڤیدیۆکەدا لابرابێت. ئەمە ڕێگە بە فەیسبووک دەدات کە ڕاستەوخۆ ئەو دەموچاوانە تەڵخ بکات کە سکرینشووت دەکرێن و بە شێوەیەکی سەرهێڵ دووبارە بڵاودەکرێنەوە.