گۆڕین و گواستنەوەی داتا بۆ کڵاود یەکێک
بووە لە گرینگترین ڕەوتە تەکنەلۆژییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو. بە تایبەت دوای هاتنی
کۆڤید-١٩ و ڕاگەیاندنی کەرەنتینە ئیتر خەڵکی نەیاندەتوانی وەک پێویست بچنە سەر
کارەکانیان و پێویستبوو هەر لە ماڵەوە کاربکەن، بۆیە کڵاود ئەو بژاردەیەبوو کە
بزنس و کۆمپانیاکان هەیانبوو بۆ پەرەپێدان بە کاری دووراودوور(Remote).
لە کاتێکدا
بزنسە بچووکەکان هێواشبوون لە هەڵبژاردنی کڵاوددا، ٩٤%ی بزنس و کۆمپانیا گەورەکان(Enterprises) پێشتریش کڵاودیان
بەکاردێنا بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و سادەکردنەوەی پڕۆسەکان و خێراکردنی سۆفتوێر و
بەرنامەکانیان. بەڵام دوای کۆڤید-١٩ بزنسە بچووک و مامناوەندەکانیش بەشێک یان
هەموو کارەکانیان گواستەوە بۆ سەر کڵاود.
کرداری
گواستنەوە بۆ کڵاود(Cloud Migration) بریتیە لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەپڵیکەیشن و پرۆسە تەکنەلۆژییەکانی
تر بۆ ژینگەیەکی هەوری(Cloud) جا دەکرێت ئەم ژینگەیە تێکەڵ(Hybrid) بێت واتە
تەنها بەشێک لە داتا و ئەپڵیکەیشنەکانت بگوازیتەوە بۆ کڵاود یان بە تەواوی هەموو
داتا و ئەپڵیکەیشنەکانت بخەیتە ناو کڵاود.
ئەم پڕۆسەیە بۆ
بزنسە بچووکەکان تەنها بریتییە گواستنەوەی داتا و ئەپڵیکەیشنەکان لە سێرڤەرە
ناوخۆییەکانی خۆیانەوە بۆ کڵاود. بەکارهێنانی سێرڤەر و هاردوێری ناوخۆیی یەکێكە لە
ئاڵنگارییەکانی بەردەم بزنسە بچووکەکان چونکە لەوانەیە تێچووی کڕینی زۆربێت، تێچووی
چاکردنەوە و بەرزکردنەوە(Maintenance & Upgrade)ی زۆر بێت، بەڵام لەگەڵ کڵاود
ئەم تێچووانەی نابێت، لە لایەکی ترەوە کاتێ داتاکانت دەگوازیتەوە بۆ ناو کڵاود بە
پێی بەکارهێنان پارەدەدەیت بەمەش تێچوو و سەرمایەیەکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە.
بە گوێرەی
مایکرۆسۆفت ٥٩%ی ئەو بزنسە بچووکانەی ڕوویان کردۆتە کڵاود بەرهەم و پڕۆدەکتیڤیان
زیادی کردووە، لە هەمان کاتدا ٨٢%یان تێچووەکانیان کەمبۆتەوە.
سوودەکانی
گواستنەوە بۆ کڵاود
- کەمکردنەوەی تێچوو و زانینی بە وردی.
- سادەکردنەوەی پڕۆسەکان و ئاسانکردنی بەکارهێنان.
- دامەزراندنی ژینگەی کار بە ماوەیەکی زۆر کەمتر، دەتوانیت لە چەند کاتژمێرێکدا تەواوی بەرنامەکانی دامەزراوەکەت بخەیتە ئیش.
- پەیوەستبوون و بەردەستبوونێکی کارامەتر، دەتوانیت لە هەر کات و شوێن و ئامێرێک بێت دەستت بگاتە داتا و سۆفتوێرەکانت.
- کەمکردنەوەی مەترسییەکان و نەمانی ترسی لەدەستدانی داتا.
- زیادبوونی پارێزگاری و سیکیوریتی.
- زیادکردنی کارامەیی و بەرزکردنەوەی ئاست و پێکەوە کارکردنی گرووپ و تیمەکان.
كڵاود تەنها دەربارەی هەڵگرتنی داتا نیە
بەڵکو دەربارەی پەیوەندی و هاوکارییە، لە کڵاوددا لایەنێکی دیاریکراو هەڵدەستێت بە
دابینکردنی پێداویستی و ژێرخانی ئەلیکترۆنی و لە بەرامبەردا بزنسەکان دەتوانن لە
ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و بە پێدانی کرێیەکی دیاریکراو سوود لەو خزمەتگوزارییانە
وەربگرن واتە دەتوانیت هاردوێر و سۆفتوێر و داتاکانیشت بخەیتەوە ناو كڵاودەوە. بۆ ئەوەی بزانن کڵاود
چییە خوێنەری ئەم بڵۆگەبن و ئەگەر ویستتان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بڵۆگەوە ئاشنای
جۆرەکانی کڵاودیش ببن.
ئاڤێستا
هاوبەشی هەریەک لە کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و ڤی ئێم وێرە بۆ دابینکردنی
خزمەتگووزاری کڵاود، دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییمان پێوە بکەن.