Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 12:49

جۆرەکانی خزمەتگوزاری کڵاود

Avesta

سیستمی ئەلیکترۆنی و ئای تی بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەو کۆمپانیاکان لە چەندین بەش پێکدێت. لە ژێر هەموویانەوە بەشی هاردوێرو ئامێرەکان دێت و لە کۆتاییدا داتا و زانیارییەکان. لە نێوانیشیاندا چەندین تەکنەلۆژیا و سیستمی دیکە بوونیان هەیە کە بەسەر شەش چیندا دابەشمان کردوون؛ هاردوێر، ڤێرچواڵیزەیشن، سیستمی کارپێکردن، رەن تایم، ئەپلیکەیشنەکان، و داتاکان.

لە سەرەتاییترین جۆری خزمەتگوزاری کڵاوددا تەنها دوو چینی خوارەوە دابین دەکرێن واتە هاردوێر و ڤێرچواڵیزەیشن. ئەم جۆرەی کڵاودیش پێی دەوترێت ئای ئەی ئەی ئێس یان ئایاس.

لە پی ئەی ئەی ئێسدا دوو چینی دیکەش دابیندەکرێن کە بریتین لە سیستمی کارپێکردن و رەن تایم. لێرەدا بەکارهێنەر تەنها مشوری بەرنامە و داتاکان دەخوات و مایکرۆسۆفت بەشەکانی دیکەی خوارەوەی بۆ بەڕێوە دەبات.

لە ئێس ئەی ئەی ئێسیشدا خزمەتگوزاری کڵاود تەنانەت بەرنامەکانیش دابیندەکات و بەکارهێنەر تەنها داتاو زانیارییەکان بەڕێوەدەبات.
ئۆفیس ٣٦٥ نمونەیەکی خزمەتگوزاری کڵاودە لە جۆری ساس یان ئێس ئەی ئەی ئێس. مایکرۆسۆفت ئاژووریش هەریەکە لە جۆرەکانی دیکەی خزمەتگوزاری کڵاود واتە پاس و ئایاس دابین دەکات.
بەم جۆرە دامەزراوەکان بەشێکی کەمتری سەرچاوە و سەرمایەکانیان لە بواری ئایتیدا سەرف دەکەن و لەبری ئەوە دەتوانن زیاتر برەو بە بزنسی سەرەکی خۆیان بدەن.

هەروەک لە بڵۆگی کڵاود چییەدا ئاماژەمان پێداوە، هەموومان مۆدێلێکی هاوشێوەی کڵاود لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاردەهێنین کە بریتییە لە کارەبا. پێویست ناکات هەموو کەسێک لە ماڵەکەیدا مۆلیدیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای هەبێت. بەڵکو تەنها لە ڕێگەی سویچ پلاکێکەوە دەتوانیت کارەبای پێویستی خۆت دەست بکەوێت.

لە کڵاودیشدا لایەنێکی دیاریکراو هەڵدەستێت بە دابینکردنی پێداویستی و ژێرخانی ئەلیکترۆنی. بۆ ئەم مەبەستەش سەرمایەیەکی زۆر سەرف دەکات و کەسی بەتوانا بۆ بەڕێوەبردنیان دادەمەزرێنێت.
لە بەرامبەردا برنسەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و بە پێدانی کرێیەکی دیاریکراو سوود لەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن.

مایکرۆسۆفت هەموو جۆرەکانی کڵاود دابین دەکات و لەو ڕووەوە فراوانترین مەودای کارکردنی هەیە. ئەمەش سەرەڕای زۆری ژمارەی داتاسەنتەرەکانی کە لە ژمارەیەکی زۆر لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا دایمەزراندوون.

سەرەڕای خزمەتگوزاری کڵاود، مایکرۆسۆفت چەندی بەرهەمی دیکەی یارمەتی دامەزراوەکان دەدات ژێرخانی ئەلیکترۆنی لەناو شوێنی تایبەتی خۆیاندا بەڕێوەبەرن. لەگەڵ ئەمەشدا ڕێگەدەدات دامەزراوەکان بەشێک لە ژێرخانەکانیان بخەنە کڵاودەوە و بەشێکیشی لە شوێنی تایبەتی خۆیاند بهێڵنەوە. ئەمەش پێی دەوترێت خزمەتگوزاری کڵاودی هایبرد.