Contact numbers:
+964 773 157 0666
+964 751 886 5258
+964 780 002 5353
مەترسییەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی خۆڕایی
لە کۆمپانیا
ئەگەر
کارمەندان ChatGPT ـی یا هەر زیرەکیەکی
دەستکردی خۆڕایی یان هەژماری کەسی بۆ کاری کۆمپانیا بەکاربهێنن، ئەوا مەترسی گەورە
لەسەر پاراستن و نهێنیی زانیارییەکانی کۆمپانیا و کڕیارەکانە. لەم خاڵانە ئاماژەی
پێدەکەین:
پاراستنی زانیاری کۆمپانیا و ڕێکخراو
کارمەند ڕەنگە
بەبێ ئاگاداری زانیاریی هەستیار بخاتە ناو ChatGPT،
وەک:
زانیاریی کڕیار، گرێبەست و تێندەر، نرخ ، زانیاریی دارایی، تەنانەت پاسۆرد
و زانیاری ووردی ناو کۆمپانیا
لە هەژمارە کەسییەکان هەڵبژاردەی“Improve the
model for everyone” بە بنەڕەت چالاکە،
واتە ئەو زانیاریانە شەیر دەکرێت لەگەڵ کەسانی تر کە هەمان پرسیار بکەن لە زیرەکی
دەستکرد.
کۆنترۆڵی کۆمپانیا کەمترە
هەژماری خۆڕایی
یان کەسی لەلایەن کارمەندەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، نەک بەشی ئایتی یا خود
سکیورتی کۆمپانیا. بۆیە کۆمپانیا توانای نابێت لەسەر کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنان و
پاراستنی زانیاری.
زانیاریی هەڵە
هەندێک کات
ئەیجنتە خۆراییەکان و کەسیەکان دەتوانێت وەڵامێکی زۆر باوەڕپێکراو بدات،
بەڵام وەڵامەکە هەڵە بێت. بۆیە نابێت وەڵامی AI بەبێ پشکنین وەک سەرچاوەی کۆتایی بۆ بڕیاری یاسایی،
دارایی، cybersecurity، licensing یان engineering بەکاربهێنرێت.
چارەسەر و خۆپاراستن
باشتروایە
بەکارهێنانی زیرەکیە دەستکردە خۆڕایەکان بەکار نەیەت لە ناو کۆمپانیا و دەزگا
فەرمیەکان و لە پەیڕەویی ناوخۆی ئاماژە بەمە بکرێت کەس بۆی نیە زانیاری کۆمپانیا
بدات بە زیرەکی دەستکردی کەسی. وە لە ڕێگەی بەشی ئای تی کردنەوەی ئەم سایت و
بەرنامانە قەدەغە بکرێت و کەس نەتوانێ بیکاتەوە.
ئەو کەسانەی لە شوێنی هەستیار کاردەکەن وەک بەڕیوەنەری
بەشەکان، کارمەندانی بەشی ژمێریاری و کڕین و فرۆشتن و یاسایی هەژماری
باوەڕپێکراویان بۆ بکڕدرێت بۆ بەڕێکردنی کارەکانی ڕۆژانەیان وەکو Copilot