Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 11:47

ناوچە گرنگەکانی وێبسایت کامانەن؟

Avesta

ئایا دەزانیت کاتێک بەکارهێنەر سەردانی وێبسایتێک دەکات چی سەرنجی ڕادەکێشێت؟ لە ماوەی ڕابردوودا چەندین توێژینەوە لەسەر جووڵەی چاوی بەکارهێنەران ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی کە سوودیان لێوەربگیرێت لە ئاڕاستەکردنی نووسەران و گەشەپێدەرانی وێبسایت.

لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوانە چەند ڕاستییەک ڕوونبوونەتەوە، ئێمەش لە ١٥ خاڵدا بۆتان باس دەکەین.

وەکو لە وێنەکەی خوارەوەدا دەرکەوتووە سێ وێبسایت لە توێژینەوەکاندا بەکارهاتوون. ئەو ناوچانەی کە ڕەنگیان سوورە زیاترین بینینیان هەبووە لە لایەن سەردانیکەرانەوە. ناوچە ڕەنگ زەردەکان بینینیان کەمتر بووەو ناوچە شینەکانیش بەدەگمەن تەرکیزیان لەسەر کراوە. هەرچییەکیش ڕەنگی خۆڵەمێشییە دەتوانین بڵێن نەبینراوە.

تاوەکو بەرەو بەشی خوارەوەی وێبسایتەکە بڕۆین ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی زیاتر دەبن. واتە لە کاتی دروستکردنی وێبسایتدا باشترە زانیارییە گرنگەکانت لە بەشی سەرەوە دابنێیت.

ئامۆژگاری بۆ نووسەران و گەشەپێدەران لە ١٥ خاڵدا
1. نووسینەکان لە وێنەکان سەرنجی سەردانیکەر زیاتر ڕادەکێشن 
2. بەکارهێنەران لە بەشی سەرەوە-لای چەپ دەست دەکەن بە سەیر کردنی وێبسایتەکان
3. بەکارهێنەران سەیری بانەرەکان ناکەن (وێنەی ریکلام)
4. بەکارهێنەران تەماشای فۆنتێک ناکەن زۆر ڕازێنرابێتەوە
5. بەکارهێنەران لە بەشی خوارەوەی وێبسایتەکان تەنها چاوپیاخشاندنێک دەکەن  
6. پاراگرافی کورت لە درێژ باشترە
7. ئەو ریکلامانەی لە بەشی سەرەوە-لای چەپ دادەنرێن بینەریان زیاترە
8. ئەو ریکلامانەی لە ناو یان نزیک لە ناوەڕۆکێکی باش دانراون بینەریان زیاترە
9. وێنە گەورەکان لە وێنەی بچووک سەرنجی زیاتر ڕادەکێشن
10. سەروتارەکان گرنگن و سەرنجی بەکارهێنەر ڕادەکێشن
11. بەکارهێنەران زیاتر بە تەماشاکردنی دوگمەو مێنیوکان سەرقاڵ دەبن تاوەکو بەشەکانی دیکەی وێبسایتەکان
12. نووسین بە لیست لە نووسین بە پاراگراف سەرنجی زیاتر ڕادەکێشێت
13. هەندێک کەس بەتەواوەتی پاراگرافە گەورەکان پشت گوێ دەخەن
14. بۆشایی سپی سوودی هەیە!
15. باشترە وایە مێنیوکان لە بەشی سەروەی وێبسایتەکە دابنرێن.  

هەندێک لەو خاڵانەی لە سەرەوە باسکران زۆر سادە و سەرەتایین، بەڵام بیرهێنانەوەیان کارێک خراپ نییە.  ئێستا زانیارییەکەت لایە تەنها ماوەتەوە بەکاریبهێنت.

جێی خۆیەتی بیرتان بخەینەوە کە ئەم توێژینەوانە بۆ وێبسایتە چەپەکان ئەنجام دراوە لە ئاڕاستەدا. واتە ئەگەر بمانەوێت لە وێبسایتی کوردیدا جێبەجێیان بکەین ئاڕاستەکان پێچەوانە دەبنەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست.

لەمەودوا کە بابەتێک دەنووسیت یان پلانی دروستکردنی وێبسایتێک دادەڕێژیت ئەو خاڵانەی سەرەوەت لەبیرنەچێت.