Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2023-02-06 - 08:40

چۆن خۆت دەپارێزیت، لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ئیمەیڵەکەت؟

Hawre Kamal

ئیمەیڵ ماوەیەکی زۆرە بوونی هەیە. بەڵام زۆر کەم گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و وەک ئامرازێکی بنچینەیی بزنس و میکانیزمێکی پەیوەندیکردن ماوەتەوە کە بریتییە لە:


سەرهەڵدانی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی: ئەو فێڵانەی کە بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەکارهێنەر بەکاردەهێنرێن.
دەکرێ ئەندازیاری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک شێوەی جیاواز وەربگرێت و دەتوانرێت لە میدیا و کەناڵی جیاوازدا بەکاربهێنرێت. بۆ نموونە فیشینگ/Phishing: کاتێک هاکەرێک کە خۆی وەک کەسێکی متمانەپێکراو دەنوێنێت و فێڵ لە قوربانییەک دەکات بۆ کردنەوەی ئیمەیڵەکەی و ئەنجامدانی کردارێک تێێدا بۆ نموونە کردنەوەی لینکێک. هەروەها جۆرە ئاڵۆزتر و وردترەکەی کە بریتییە لە سپێر-فیشینگ، سەرنج دەخاتە سەر تاکێک، ڕێکخراوێک، یان بزنسێکی دیاریکراو. لە هەموو حاڵەتەکاندا مەبەست ڕازیکردنی ئامانجەکەیە بۆ ئەنجامدانی یەکێک لەمانە:


ڕوونە کە ئەو کەسەی ئیمەیڵەکەی پێدەگات تەنها کاتێک هەریەکێک لەم کردارانە ئەنجام دەدات (لانی کەم لە ڕووی تیۆریەوە) ئەگەر دڵنیابن کە ئەمە داواکارییەکی دروست و ڕاستەقینەیە. پێویستە متمانەیان بە نێرەرەکە هەبێت، یان لانیکەم نێرەرەکە بناسن. دەتوانن لەم بلۆگەدا بزانن ئەندازیاری کۆمەڵایەتی چییە و زیاتر دەربارەی شێوازەکانی تری بزانن.


نێرەری باوەڕپێکراو

کەواتە، نێرەری ساختە پێویستە لە شتە ڕاستەقینەکە بچێت. پێویستە شێوەی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی خۆیان وەک نێرەرێکی ناسراو نیشانبدەن کە وەرگرەکە بە سروشتی متمانەی پێیەتی، یان دۆمەینێک کە نێرەر پێی وایە دەیناسێت و دڵنیایە لێی.

با لە چۆنیەتی ساختەکردنی ناوی دۆمەینێکەوە دەست پێ بکەین: دۆمەینی ئامۆزا بە نزیکەی ڕێک لە ناوی ئەو دۆمەینە دەچێت کە وەرگر چاوەڕێی بینینی دەکات. وە لەبەر ئەوەی چاوەڕێی بینینی شتێک دەکەین، دەتوانین بە ئاسانی چاوپۆشی لەو جیاوازییە بچووکە بکەین و بەسەرماندا تێپەڕێت.

بە کورتی،[email protected] بەنزیکەیی تەواو هاوشێوەی [email protected] دەردەکەوێت. زیادکردن یان گۆڕینی یەک پیت لەوانەیە تاکە جیاوازی بێت لە نێوان ناونیشانی هێرشبەرەکەت و ئەو ناونیشانەی چاوەڕێی دەکەیت.

یان سەیری ئەم نموونەیە بکە: ئەو ئیمەیڵەی چاوەڕێیت لە [email protected] ەوە پێت بگات، هاکەرەکە لە [email protected]ەوە بۆت دەنێرێت. دیسانەوە ئەم ناونیشانە دۆمەینێکی تەواو جیاوازە بۆ ئەوە دانراوە کە فێڵ لە تۆ بکات و متمانە بەو نێرەرە بەڕواڵەت ئاشنایە بکەیت.


وە دەکرێ هاکەرەکە لەوە وردتریش بێت!

هەندێک لە کاراکتەرەکانی کۆمەڵەی کارەکتەرەکانی UNICODE، وەک پیتە سیریلیکەکانی ‘с’، ‘р’ یان ‘e’ بە تەواوی لە پیتەکانی کۆمەڵەی مێژوویی ASCII دەچن کە هێشتا لەلایەن سیستەمی ناوی دۆمەین (DNS)ەوە بەکاردەهێنرێن.

بۆ نموونە، ناوی دۆمەینی “incongruous.com” وەک لە وێنەی خوارەوەدا دیارە لە ڕاستیدا دوو پیتی O لە کۆمەڵەی سیریلیکی UNICODE لەخۆدەگرێت، کە بێگومان تۆ نەتبینیووە و هەستی پێناکەیت. بەڵام سیستەمی DNS کە شێوازەکەی تر بەکاردەهێنێت، وەک “xn-- incngruus-22he.com” دەیبینێت بەڵام بەرنامەی ئیمەیڵەکەت هەر وەک ئەوەی لێرەدا دەیبینین پیشانی دەدات. بێگوومان هیچ کەسێک ناتوانێت بە ئاسانی هەست بەمە بکات.

تەنها شتێک کە دەتوانین بڵێین ئەوەیە کە ئەگەر کەمترین گومانت لە ئیمەیڵێک هەبوو، هەوڵبدە ناوی دۆمەینەکە کۆپی بکەیت بۆ ناو وێبگەڕێکی ئینتەرنێتی وەک گووگڵ کرۆم، ئێدج یان ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر و فێڵەکە ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئەمە بە فایەرفۆکس ناکرێت. وێبگەڕەکە ناوی دۆمەینەکە بە شێوەی ASCII پیشان دەدات، و ئەگەر هەر کاراکتەرێکیUNICODE لەوێدا هەبێت، ئەوا یەکسەر دەیبینیت.

 

ئێستا با سەیری ناوی نێرەرەکان بکەین. تۆ کێیت؟

دۆمەینی ‘ئامۆزا’ بە نزیکەی تەواو لە ناوی ئەو دۆمەینە دەچێت کە وەرگر چاوەڕێی بینینی دەکات. وە لەبەر ئەوەی چاوەڕێی بینینی شتێک دەکەین، دەتوانین بە ئاسانی چاوپۆشی لەو جیاوازییە بچووکە بکەین و بەسەرماندا بڕوات.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت لە کاتی ناردنی ئیمەیڵدا بە هەر شتێک ناوی خۆی ببات کە دەیەوێت. لە ژێر فیڵدی ‘From’ لە لاپەڕەی ئینبۆکسی Outlook ـەکەتدا، ناوێک دەبینیت کە دێڕی یەکەمی ناوەڕۆکی ئیمەیڵەکەی بەدوادا دێت، بەڵام ناونیشانی ئیمەیڵی نێرەرەکەی تیا نییە. لە بەشی سەرەوەی ئیمەیڵەکەدا، وشەی ‘From’ دەبینیت و دواتر ناونیشانی ئیمەیڵەکەیان <لە نێو کەوانە>دایە. دابینکەرانی ئیمەیڵ ئەم تایبەتمەندییە لەخۆدەگرن کە تۆ وەک نێرەری ئیمەیڵ ناوێک بۆ خۆت دابنێیت جا ناوی خۆت بێت یان ناوی سەگەکەت، یان ئەگەر تۆ هاکەرەکە بیت، ناوی بەڕێوبەری ئەو کەسە دەنووسیت کە دەتەوێ زانیارییەکانی لێ بدزیت.

ئەی ئەمەیان چۆنە؟ تۆ ناوی خۆت لە فیڵدی ‘From’ی خۆت دەکەیتە ناونیشانی ئیمەیڵی ڕاستەقینەی ئەو کەسەی کە خۆت وەک ئەو نیشاندەدەیت. بۆیە، تۆ ئیمەیڵە ساختەکەت لە ناونیشانی ساختەی [email protected] ەوە دەنێری، بەڵام فیڵدی "From" لای کەسی وەرگر‘[email protected]’ نیشاندەدات، بەڵام ئەمە تەنها نووسینە و ئیمەیڵە ڕاستەکە نییە.

 

ئەوە کێیە وەڵامیدەدەمەوە؟

مەرج نییە ئەو کەسەی ئیمەیڵت بۆ دەنێرێت هەر هەمان کەس وەرگری وەڵامەکەت بێت. خزمەتگوزارییەکانی دابینکردنی ئیمەیڵ ئەو ئاسانکارییە دابین دەکەن کە ناونیشانێکی تەواو جیاواز لە ناونیشانی نێرەر لەخۆ بگرێت، کە وەڵامی ئیمەیڵەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ئەو ئیمەیڵە دەنێردرێت.

ئەمە ئامرازێکی بەنرخە ئەگەر بۆ نموونە تۆ ئیمەیڵێک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکارەکەتەوە دەنێری، بەڵام وەڵامەکان لەلایەن تیمێکەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت نەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار بە شێوەیەکی شەخسی، بۆیە دەتەوێت وەڵامەکان ڕاستەوخۆ بچنەوە بۆ تیمەکە. بەڵام ئەم بۆ فێڵبازەکانیش بەسوودە، بە تایبەتی کە ناونیشانی وەڵامدانەوەی جیاواز لە هیچ شوێنێکی شاشەی وەرگرەکەدا نیشان نادرێت.

ئەگەر سەیری بەشی سەرەوەی ئیمەیڵەکە بکەیت، ژمارەیەک لە فێڵەکانی هێرشبەرەکە دەردەکەون.




کەواتە، وەڵامەکە چییە؟

ئێمە دەستمان خستۆتە سەر یەک وەڵام بۆ زۆرێک لەو فێڵانەی ئەندازیاری کۆمەڵایەتی کە لێرەدا باسکراون. بێگومان خاڵی هاوبەشی ئەم ئیمەیڵە ساختانە ئەوەیە کە باوەڕپێکراو دەردەکەون، بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەین ئەگەر ئیمەیڵەکەت زۆر گرنگە بۆ خۆت پشکنین بۆ ناونیشانی ئیمەیڵ و بەشی سەرەوەی هەر ئیمەیڵێک بکە، هەرچەندە نێرەرەکە ڕاستەقینە دەربکەوێت.

ناوەڕۆکی ئیمەیڵەکە خۆی بڕیار دەدات کە ئایا ئەم پشکنینە پێویست دەکات یان نا. بۆچی وردبینیکەرەکانمان لەناکاو ئەم بەڵگەنامەیەمان بۆ دەنێرن؟ وە ئایا تەنانەت 100% دڵنیام ئەم ئیمەیڵە بەڕاستی لە ئەوانەوەیە؟ بۆچی حەمە پێویستی بە منە بۆ ئەوەی ئەم فایلە نهێنیانەی کڕیارەکانمانی بۆ بنێرم؟ ئایا خۆی ناتوانێت دەستی پێ بگات؟ وە بۆچی ناونیشانی ئیمەیڵە تایبەتەکەی بەکاردەهێنێت نەک هی ئیشەکەی؟

هۆشیاری بەکارهێنەر کلیلەکەیە. پێویستە پرۆسەیەکی بەردەوام هەبێت بۆ بەرزکردنەوە و تازەکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەر لە ڕێگەی هەر ئامرازێکەوە کە لەبەردەستدایە، لەوانەش پەروەردە و ڕاهێنانی بەردەوام.


چارەسەرێکی کاریگەری پاراستنی ئیمەیڵ چۆنە؟

پاراستنی ئاستی Gateway: یەکەم، چارەسەری ئاسایشەکە پێویستی ڕێگریبکات لە ئیمەیڵە ساختەکان لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت پێش ئەوەی بگاتە خاڵی کۆتایی، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر هەرگیز بەرکەوتەی لەگەڵیان نەبێت. بۆ زۆربەی هێرشەکانی سەر ئیمەیڵ، دەتوانرێت ئەم ڕێگرییە لە ئاستی Gatewayیدا بەدەست بهێنرێت. ئیمەیڵە ساختەکە بەهۆی شێوازی داڕشتنی ناوەڕۆکەکەی، بەستەرەکانی یان هاوپێچەکانی، لەگەڵ تەکنیکەکانی جیاکردنەوەی ئیمەیڵی ڕەسەن دەناسرێتەوە و پێش ئەوەی بتوانێت بگاتە هەر شوێنێک و لە ئامانجەکەی نزیک بێتەوە، بلۆک دەکرێت.

پاراستنی ئاستی Mailbox: بەبێ گوێدانە کوالێتی بەرگرییەکانی ئاستی Gatewayەیەکەت، پێویستت بە پاراستنێکی زیرەک دەبێت کە بتوانێت ئەو ئیمەیڵانەی فیشینگ و هەڵگری بەرنامە زیانبەخشن بناسێتەوە و ڕێگرییان لێبکات کە بۆ خۆدزینەوە لە بەرگرییەکانی ئاستی Gateway داڕێژراون. ئەو چارەسەرەی کە خەریکە هەڵیدەبژێریت دەبێت بتوانێت چاودێری ئەو ئیمەیڵانە بکات کە پێت دەگات و هەروەها ئەوانەش کە پێشتر پێتگەیشتوون و ئێستا لە سندووقی ئیمەیڵەکەتدان و دووبارە پشکنینیان بۆ بکات. ‘زیرەک’ لێرەدا بە واتای دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە نوێترین و متمانەپێکراوترین سەرچاوەکانی هۆشیاری هەڕەشەی ئەمنی (Security Threat Intelligence) لەگەڵ فێربوونی ئامێر (Machine Learning) و ئەو تەکنەلۆژیایانەی لەسەر ئاستی زمانەوانی کاردەکەن.

فلتەرکردنی ئاستبەرزی ناوەڕۆک: بێگوومان فیشینگ و سپیر- فیشینگ کە لەسەر بنەمای ئەندازیاری کۆمەڵایەتی کاردەکەن  تاکە جۆری هێرش نیین. دزینی زانیاری یان بە سادەیی بەرنامەی زیانبەخشی تێکدەر، بەرنامەی ڕانسۆموێر و هەڕەشەی بەردەوامی پێشکەوتوو لە هەموو شوێنێکدا هەن و لەو جۆرە مەترسیانەن کە پێویستیان بە دۆزینەوە و لەناوبردن هەیە. بە شیکردنەوەی ئیمەیڵە گومانلێکراوەکان و لابردنی مەترسییەکان، ڕەنگە بە لابردنی هاوپێچێکی گوماناوی، یان بە تەواوی بلۆککردنیان. هەروەها دۆزینەوەی زانیاری پێویستە کە بریتیە لە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە داتا هەستیارەکان کە پێشتر لە سندوقی پۆستی بەکارهێنەردان و ڕێگاکانی تری هاوشێوەی DLP(Data Loss Prevention) کە کۆنترۆڵی ئەو جۆرە داتایانە دەکەن کە دەگوازرێنەوە بۆ وەرگرانی نەخوازراو لە ناو یان لە دەرەوەی دەمەزراوەکەتدا.

ئاگاداری ڕێژەی کوالیتی دۆزینەوە بەرامبەر بە پۆزەتیڤی ساختە بن.
بێگومان گرنگە خۆت بەدوور بگرێت لە چارەسەرێک کە ‘پۆزەتیڤی ساختە’ی زۆر بێت چونکە ئیمەیڵە ئاساییەکان بە هەڵە بلۆک دەکات. چارەسەرە ئیمەیڵە بەناوبانگەکان دەبێت پشکنینی سەربەخۆیان بۆ بکرێت لەم بارەیەوە، بۆیە ئەم زانیاریانە دەبێت بە ئاسانی بەردەست بن.


چارەسەرەکانی کاسپەرسکی بۆ ئاسایش و پاراستنی ئیمەیڵ:

Kaspersky Security for Mail Server: سویتێکی ئاسایشی ئیمەیڵی گشتگیرە کە پارێزگارییەکی جێی متمانە پێشکەش دەکات بۆ کۆمەڵێک جۆری جیاواز و بەرفراوانی دامەزراوە و بازرگانی و ئیمەیڵە جۆراوجۆرەکان.

Kaspersky Security for Microsoft Office 365: پاراستنێک بۆ ئەو بەرنامانەی لە ڕێگەی كڵاودەوە بەکاریان دێنیت، وەک Exchange Online، OneDrive، SharePoint Online و Teams لە هەڕەشە ئەلیکترۆنییە ناسراو و نەناسراوەکان.