Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2022-06-28 - 09:20

ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ویندۆز ١٠ و ١١ی ئۆرجیناڵ؟

Hawre Kamal

ویندۆز بەناوبانگترین سیستەمی وەگەڕخەرە بۆ کۆمپیوتەر لە جیهاندا، بێگوومان هەرکەسێک تۆزێ سەری لەگەڵ تەکنەلۆجیادا گەرم کردبێت گەر بەکاریشی نەهێنابێت ناوەکەی بیستووە. بەهۆی ئەوەی ویندۆز بە چەند جۆر و وەشانێکی جیاواز بەردەستە لەوانەیە هەندێک لە بەکارهێنەرەکان دوودڵ بن لەوەی ئاخۆ کام جۆری ویندۆز ١٠ یان ١١ بۆ ئەوان گونجاوە، بۆیە لەم وتارەدا باسی جۆرەکانی ویندۆز و چۆنێتی بەدەستهێنانیان دەکەین لەپاڵ ئاماژەکردن بە جۆرە باو و نایاساییەکانی بەدەستهێنانی ویندۆزدا.



چەند جۆری ویندۆز بوونی هەیە؟

Windows 10 Home یان Windows 11 Home گونجاوە بۆ کەسانی ئاسایی و ئەو بەکارهێنەرانەی پێویستیان بە تایبەندمەندی پێشکەوتوو نییە، بۆ ئەو بەکار‌هێنەرانە گونجاوە کە سیستەمەکەیان بۆ گەڕانی ئینتەرنێت و بەکار‌هێنانی ئیمەیڵ و ئەرکە سادەکانی تر بەکاردێنن.

Windows 10 Pro یان Windows 11 Pro گونجاوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێویستە هەنێک ئەرکی ئاڵۆزتر لەسەر سیستەمەکانیان ڕاپەڕێنن، لەوانەیە بەڕێوەبردنی بازرگانییەکەی بێت یان هەر شتێکی تر، بۆیە ویندۆزی پڕۆ بە سیکیوریتییەکی زیاترەوە بژاردەیەکی باش دەبێت بۆیان.

Windows 10 Enterprise یان Windows 11 Enterprise گونجاوە بۆ بەڕێوەبردنی بزنس و دامەزراوە گەورەکان بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە ژمارەیەکی زۆر بەکاهێنەریان هەیە، زۆرترین تایبەتمەندی بۆ ڕێکسختن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە خۆدەگرێت.

 

ڕێگاکانی بەدەستهێنانی ویندۆزی ئەسڵی کامانەن؟

 

 

ئەی ڕێگە نایاسایی و باوەکانی ویندۆز کامانەن؟

خاڵێکی تر کە ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە زۆر جار پێمان دەوترێ نرخەکانی ئێوە زۆرە و ویندۆزی ئەسڵی لە بازاڕ و وێبسایتەکانی تر بە ١٥ دۆلار دەستدەکەوێت. بەڕێزان پێویستە بزانن کە ئەو ویندۆزانە ئۆرجیناڵ نین و زۆربەیان پاش ماوەیەک کارکردن دەوەستن، بۆ دڵنیایی خۆتان دەتوانن سەیری وێبسایتی مایکرۆسۆفت بکەن و نرخەکان بەراورد بکەن ١٥ دۆلار لە کوێ و ١٩٠ دۆلار لە کوێ؟ چۆن بەرهەمێک کە خۆی بە ١٩٠ دۆلارە بە ١٥ دۆلار دەفرۆشرێت؟ مەگەر دزرابێت یان ئۆرجیناڵ نەبێت.

مایکرۆسۆفت هیچ شتێک بەناوی ویندۆزی ستیکەر نافرۆشێت یان بە شێوەی سی دی بەڵکو ئێستا هەموو کارەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە دەکرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ویندۆزی ئۆریجناڵ دەکڕن باشتر وایە پەیوەندی بکەن بە هاوبەشەکانی مایکرۆسۆفت کە ڕێگەپێدراون بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت نەک لە ڕێگەی دووکان و بازاڕە میلیەکانەوە بیکڕن.

تێبینی: نرخی ویندۆز لەلای هاوبەشەکانی مایکرۆسۆفت بە ڕێژەی %٥ بۆ %١٥ کەمترە لە سایتی فەرمی مایکرۆسۆفت بەپێی ژمارەی لایسنسی داواکراو.