Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-08-12 - 09:20

ناساندنی Microsoft Enterprise Mobility + Security

Rawand Jabar

 

Microsoft Enterprise Mobility + Security(EMS) بریتییە لە کۆکراوەی کۆمەڵێک لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت کە کاردەکەن بۆ پاراستنی داتای ناو کۆمپانیاکەت لەسەر هەموو ئامێرەکانی وەکو (مۆبایل، تابلێت، لاپتۆپ) و ڕێگە بە سڕینەوەی بەشێک یان هەموو داتاکان دەدات بەشێوەی ڕیمۆت ئەگەر هاتوو ئامێرەکە ون بوو یاخود دزرا، هەروەها EMS پارێزگاریت لێ دەکات لە دژی ڤایرۆس وماڵوێرەکان لەهەموو  بەشەکانی کۆمپانیاکەتدا.

تایبەتمەندییەکانی EMS:

 

Azure Active Directory تەکنەلۆژیایەکە کە ناسنامەی هەموو بەکارهێنەرەکانت بۆ بەڕێوەدەبات، یاخود بە مانایەکی تر ئەو پشکنینەت بۆ دەکات کە ئایا ئەو مەرجی پارێزگارییەی داتناوە دروستە یان نا پاش ئەوەی کە کلیک لە 'چوونەژوورەوە' دەکەیت بۆ ئەوەی ئیش بە هەژمارێک یان بەرنامەیەک بکەیت.

Microsoft Intune ڕێگەتپێدەدات کە کۆنترۆڵی داتاکانی ناو کۆمپانیاکەت بکەیت. بۆ نموونە لە کاتێکدا کە کارمەندەکان ئامێرەکانی خۆیان بۆ کارکردن بەکاردەهێنن، لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ بەسەر داتاکانی کۆمپانیاکەی خۆتدا لەدەست بدەیت. ئایە کارمەندەکان داتای کۆمپانیا لە ئامێرەکانی خۆیاندا زەخیرەدەکەن؟ ئایە کارمەندەکانی بەردەوام سیستەمی پارێزگارییەکانیان ئەبدەیتدەکەن یان فەرامۆشیانکردوو؟ لەڕێگەی Intuneەوە دەتوانییت کۆنتڕۆڵی داتاکان بکەیت و ئەم کێشانە چارەسەربکەیت، ئەویش بە دانانی کۆمەڵێ یاسای تایبەت بۆ ئەو ئامێرانەی داتای کۆمپانیایان لەسەرە.
هەندێک لەو شتانەی کە دەتوانیت لە ڕێگەی Microsoft Intuneەوە ئەنجامی بدەییت:
- بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی هەموو ئەو مۆبایل و کۆمپیوتەرانەی کە داتای کۆمپانیان لەسەرە.
- پاراستنی زانیاری و داتاکانی کۆمپانیاکەت بە کۆنترۆڵکردنی چوونە ژورەوە و هاوبەشیکردنی داتاکان لە شوێنی کارەکەت.

Azure Information Protection
دەتوانیت بزانیت کام داتایە هەستیارە، مایکرۆسۆفت لەوەدا زیرەکە و دەتوانێت شتەکانی وەک ژمارەی کارتی بازاڕکردن و ژمارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ناو دۆکیومێنتەکاندا بدۆزێتەوە، یان دەتوانی کۆمەڵێ یاسای تایبەت بە خۆت دروستبکەیت بۆ چۆنیەتی ناسینەوەی زانیارییە هەستیارەکان، بۆیە پێویست ناکات هەموو ئەو فایلانە بخوێنیتەوە کە هەتە، کاتێک زانیاریە هەستیارەکەت ناسییەوە، دەتوانی پۆلێنی بکەیت بە ناونایان بە 'نهێنی' یان 'هەستیار' یان یەکێک لەو لەیبڵانەی کە مایکرۆسۆفت دابینیکردووە. پاشان، دەتوانیت یاساکانی پاراستنی بەسەردا جێبەجێ بکەیت، وەک ڕێگەنەدان بە فەرمانبەران بۆ کۆپی کردنی داتا لە هەندێک بەڵگەنامەی دیاریکراودا.  

Microsoft Cloud App Security
بریتیە لە سیستەمێکی پارێزگاری کڵاود کە لەسەر  چەند کڵاودێکی جیاواز ئیش دەکات، دەتوانیت ڕێڕەوی هاتووچۆی هەموو داتاکان ببینیت و بە تەواوی دەست بەسەر هاتن و ڕۆیشتنی داتاکاندا بگریت، هەروەها شیکردنەوەی ورد دابیندەکات لە ناسینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر هەموو خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی کڵاودەکەیە.

Microsoft Advanced Threat Analytics
پلاتفۆرمێکە لەناو کۆمپانیاکەتدا کە یارمەتیتدەدات لە پاراستنی دامەزراوەکەت لە چەندین جۆری هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و مەترسییە ناوخۆییەکان.

Azure Advanced Threat Analytics
یارمەتیدەرە لە دیاریکردن و لێکۆڵینەوە لە هێرشە پێشکەوتووەکان و مەترسییە ناوخۆییەکان لە ناو کۆمپانیاکەت و کڵاود و ژینگە تێکەڵەکانیش، بە بەکارهێنانی Azure ATP دەتوانێت هەموو چالاکییەکانی نێتۆرکەکە ببیینیت وە هەروەها ئەتوانی چالاکییە گومانلێکراوەکان دیاری بکەیت و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکەیت لە شوێنی کارەکەتدا.


ئۆفەرەکانی بەشداریکردن لە EMS کامانەنن؟
دوو ئۆفەرمان هەیە بۆ کڕینی  EMS:
- EMS E3
- EMS E5

EMS E3 دەتوانیت وەک بەرهەمێکی سەربەخۆ بیکڕیت (مانگانە/ ساڵانە).
EMS E3 دەتوانیت وەک بەشێک لە پاکێجی Microsoft 365 بیکڕیت (مانگانە/ ساڵانە).
EMS E5 دەتوانیت وەک بەرهەمێکی سەربەخۆ بیکڕیت (مانگانە/ ساڵانە).
EMS E5 دەتوانیت وەک بەشێک لە پاکێجی Microsoft 365 بیکڕیت (مانگانە/ ساڵانە).