Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-07-15 - 09:01

چۆن کۆمپانیاکەت لە ڕانسۆموێر دەپارێزیت؟

Hawre Kamal

لەم دواییەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بزنس و کۆمپانیاکان بوونەتە ئامانجێکی سەرەکی جۆرێک لە ڤایرۆس کە ناسراون بە ڕانسۆموێر، ڕانسۆموێرەکان کە لەلایەن هاکەرەکانەوە دروستدەکرێن و بەکاردەهێنرێن بۆ وەستاندنی کۆمپیتەر یان ئامێرەکانی تری وەکو مۆبایل، کە ئەویش بۆ داستبەسەراگرتن و ئینکریپتکردنی داتا گرنگەکان و لە بەرامبەردا داواکردنی بڕە پارەیەک بۆ ئەوەی دەست بگاتەوە بە داتاکانت، کە زۆربەی جار دەبێت بە سەدان و هەزاران دۆلار بدەیت لە پێناو گەڕاندنەوەی داتاکانت، هەندێک لە جۆرە باوەکانی ڕانسۆموێر: (Crysis ,Jigsaw, WannaCry, Bad Rabbit) .
ڕانسۆموێرەکان دزە دەکەن بۆ ناو تۆڕەکان و سێرڤەری کۆمپانیاکان یاخود لاپتۆپ یان کۆمپیوتەری تاکەکەسی، کە ئەمەش بەرەو لەدەستدانی زانیاری گرنگ و داتای هەستیارت دەبات.



ئەم پێشنیارانە یارمەتی بزنسەکەت دەدات بۆ پارێزگاری و خۆپاراستن لە هێرشی ڕانسۆموێرەکان :

١.کارمەندەکانت پەروەردە بکە، کارمەندەکان دەتوانن وەک یەکەم هێڵی بەرگری خزمەت بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە سەرهێڵەکان و دەتوانن بە شێوەیەکی چالاک یارمەتی وەستاندنی ماڵوێرەکان بدەن لە دزەکردن بۆ ناو سیستەمی بزنسەکەت، بەرنامەیەکی سیکویریتی بەهێز لەگەڵ پەروەردەی کارمەندەکان سەبارەت بە نیشانەکانی مەترسی و مەشقی خۆپاراستن و وەڵامدانەوەیان یارمەتییەکی گەورە دەدەن لە ڕێگەگرتن لەو هەڕەشانە.

٢. دیاریکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی هەژمارە ڕێگە پێدراوەکان، سنوردارکردنی توانای بەکارهێنەران بۆ دابەزاندن و بەکارهێنانی بەرنامەکان لەسەر ئامێرەکانی ناو نێتۆرکەکە، بۆ سنوردارکردنی تۆڕی نێتۆرکەت بەرامبەر ماڵوێرەکان .

٣.دانانی پلانی باکئەپ و گێڕانەوەی داتا بۆ هەموو زانیارییە گرنگ و هەستیارەکان، واتە زەخیرەکردن و هەڵگرتنی داتاکان لەناو ئامێری جیادا، بۆ ئەوەی بتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە لە کاتی هێرشی ڕانسۆموێرەکان.

٣. دڵنیابە لەوەی کە هەموو ئامێرەکانی بزنسەکەت نوێدەکرێنەوە، دڵنیابە لە دانانی دژەڤایرۆس و دژەماڵوەیر کە بەشێوەیەکی بەردەوام دەبێت نوێ بکرێنەوە و پشکنینە ئاساییەکان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سیستەمە وەگەڕخەرەکان بە کارامەیی کاربکەن.

٤. ئاگاداری لینکی ئیمەیڵەکان بە، ئەگەر ئیمەیڵێک یان لینکێکت بۆ هات، باشترە کلیکیان لەسەر نەکەیت مەگەر دڵنیابیت لەوەی کە ڕێگەپێدراوە و دروستە، وریابە لە کردنەوەی هەر هاوپێچێک یان داگرتنی هەر فایلێک لەو ئیمەیڵانەی کە وەری دەگریت، بێ گوێدانە ئەوەی کێ ناردوویەتی، ئەم فایلانە دەتوانن ڤایرۆس یان بەرنامەی دیزاینکراوی تر لەخۆ بگرێت کە بۆ لاوازکردن و تێکشکاندنی ئاسایشی کۆمپیوتەرەکەت درووستکراون، ئەگەر لینکەکە سەلامەت دیارە، ماوسەکەت بەسەر لینکەکە بسوڕێنە (بەبێ کلیک کردن). پەنجەرەیەکی بچووک بە URLی ڕاستی دەردەکەوێت. ئەگەر URL ەکە جیاواز بێت لەو دانەی کە وەک دەقی لینکەکە نیشان دراوە، لەوانەیە بتباتە شوێنی مەبەست کە زیانت پێدەگەیەنێت.