دیزاینی نێتوۆرک بۆ باڵەخانەکان پێویستی بە نەخشەدانانی وورد و شارەزایی زۆر هەیە. بەڵام لە ووڵاتی ئێمە ئەم ڕاستییە پشت گوێ خراوە و تەنانەت هەندێجار کارەباچی کاری دیزاینی نێتوۆرکیش دەکات.
ڕێکخستنی کێبڵەکان لە داتاسەنتەرو لە دەرەوەی داتاسەنتەرەکان، هەروەها دانانی سویچ پلاک تەنها بەشێکی کەمی ئەم کارەن. هەندێک جار نێتوۆرکێک جوان ڕێکخراوە و دیکۆرێکی سەرنجڕاکێشی هەیە بەڵام ئەزموونێکی خراپ و لۆدێکی زۆر دروست دەکات.
بۆ دروستکردنی نێتوۆرک و بەیەکگەیاندنی ئامێرەکانی وەکو کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکان یاخود بۆ دابەشکردنی ئینتەرنێت بەناو نهۆمەکانی باڵەخانەیەکدا پێویستە چەند جۆرێکی جیاوازی سویچ بەکاربهێنرێت کە هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. هەروەها پێویستە چەندین ئامێر و تووڵی تایبەت بەکاربهێنرێن و پلانی پێشوەختەی بۆ دابنرێت.
ئەو هەنگاوانەی پێویستە بۆ دامەزراندنی نێتوۆرک ئەنجام بدرێن ئەمانەی خوارەوەن:
ئەگەر دەتەوێت نێتوۆرک بۆ شوێنی کارەکەت دابمەزرێنیت، یاخود دەتەوێت چارەسەری گرفتی خاوی و لەکارکەوتن بۆ نێتوۆرکەکەت بدۆزیتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە کۆمپانیای ئاڤێستاوە بکەیت. کۆمپانیای ئاڤێستا ئەزموونی چەندین ساڵی لەم بوارەدا هەیە و چەندین نێتوۆرکی سەرکەوتووی بۆ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دامەزراندووە.