لە دنیای تەکنەلۆژیادا یەکێک لە بەنرخترین شتەکان داتایە، هەرلەبەر ئەمەشە کە پێویستە پارێزگاری لێ بکرێت بەهەرنرخێک بێت. زۆر کات ئەبیستین کە لە کۆمپانیاکان کارمەندێک یا چەند کارمەندێک داتاکانی بە ویستی خۆی یان بە هۆی نەزانینەوە دەسڕێتەوە لەو کاتەدا کۆمپانیا سامانێکی زۆر بەهەدەردەدات بەهۆکاری نەبوونی کۆنتڕۆڵ بەسەر داتاکاندا.
لە زۆربەی دامەزراوەکان سەرجەم زانیارییەکان لەسەر کۆمپیوتەری کارمەندەکانە یاخود لەسەر مۆبایلی کارمەندەکانە. لێرەدا پێویستە پرسیار لە خۆمان بکەین ئایا کێ خاوەنی ئەو داتایەیە کۆمپانیاکە یا کارمەندەکان؟
لە ڕاستیدا دەبێت کۆمپانیا خاوەنی داتاکان بێت چونکە بەرامبەر بە کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی ئەو داتایە موچە دەدات بە کارمەندەکان کەواتە داتاکە موڵکی کۆمپانیایە. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا وایە؟ کۆمپانیا دەتوانێت کۆنتڕۆڵی داتاکان بکات؟
گەر کارمەندێک بە هەر هۆکارێک بێت سەرجەم زانیارییەکانی بسڕێتەوە ئەوا کۆمپانیا چی دەکات؟ دەبیستین کە زۆر کارمەند کاتێک کە دڵگران دەبێت و هەڵدەچێت زۆر دوور نیە زانیارەکانی لایەتی بیسڕێتەوە. لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە کارکردن لە کەشێکی کۆنترۆڵ نەکراودا واتای ئەوەیە کە کارمەند خاوەنی داتایە نەک کۆمپانیا.
چۆن
بتوانین وا بکەین کە کۆمپانیا کۆنتڕۆڵی داتاکانی بکات؟
یەکێک لە
ڕێگا کاریگەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی داتا بەکارهێنانی Microsoft 365ە
لە ڕێگەی بەکارهێنانی OneDrive و Exchange
Online و بەکار
هێنانی خاسیەتی eDiscovery hold لەم
کاتەدا سەرجەم فایل و داتاکان لەناو OneDrive هەڵدەگیرێت و هەموو فایلەکانی ناو
کۆمپیوتەرەکە سینک دەکات لەگەڵ وەن درایف. بە چالاککردنی خاسیەتی eDiscovery hold هەر کاتێک فایلێک یا چەند فایلێک بە هۆکار یا بێ هۆکار سڕدرایەوە ئەوا ئەدمینی
سیستمەکە دەتوانێت تا ٣ مانگ ئەو فایلە سڕدراوانە بگەڕێنێتەوە.
هەروەها
بە بەکارهێنانی Exchange Server Online و کاراکردنی خاسیەتی eDiscovery hold هەر کارمەندێک ئیمەیڵەکانی به هەڵە یا بە مەبەست
سڕییەوە ئەوا ئەدمینی سیستەمەکە دەتوانێت ئەو ئیمەیڵە سڕدراوانە بگەڕێنێتەوە.
بۆ
زانیاری زیاتر لە چۆنێتی بەکارهێنانی eDiscovery
hold بڕوانە ئەم
لینکە.
هاوسەنگی لەگەڵ کارمەندەکان
تایبەتمەندێتی و خاوەنداریەتی داتا لە کۆمپانیادا قورسە بۆ تێگەشتن، کاتێک کارمەندێکی نوێ دەچێتە ناو کۆمپانیاکەوە، ئەو بەڵگەنامەیەی تایبەتە بە پاراستنی سیاسەتی کۆمپانیاکە پێویستە ئەو خاڵانە لە خۆبگرێت کە ئاماژەی پێکراوە وە هەروەها ئاماژە بەوە بکرێت کە داتاکان لە کۆمپانیاکان موڵکی کێن و کێ خاوەنیانە لە هەموو ئامێراکاندا، وە پێویستە داتاکان بپارێزرێن و هەڵبگیرێن لە سێرڤەر یان لە Onedriveدا بۆ حاڵەتی لەناکاو و نەخوازراو وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا.