Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2021-05-09 - 01:05

Backup چیە؟ ڕێگە دروست و باوەکانی Backupکردن کامانەن؟

Hawre Kamal

Backup یان بە کوردییەکەی پاڵپشت بریتییە لە هەڵگرتنی لەبەرگیراوەیەک یان زیاتر لە داتا و زانیارییەکان لە شوێنێکی پارێزراو بۆ گەڕاندنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی لە کاتی لە ناوچوون یان بەردەســتنەبوونی داتا بنچینەییەکاندا.

بەردەست نەبوونی داتا لەوانەیە لە هەر کاتێکدا ڕووبدات بەهۆی کێشەیەک لە هاردوێر یان سۆفتوێرەکەت، یان بەهۆی هێرشێکی زیانبەخشەوە( Virus،Malware ،Ransomware ) یان لەوانەیە بەهەڵە داتاکانت بسڕیتەوە، یان بەهۆی ڕووداوێکی سروشتی و نەخوازراوەوە، بۆیە یەكێک لە خاڵە بنچینەییەکانی هەر بزنس و دامەزراوەیەک هەبوونی پاڵپشتێکی سەرکەوتووە.

پێویستە Backupی چی بکەم لە دامەزراوەکەمدا؟

وەڵامەکە پەیوەستە بە تۆوە! ئەو داتا و پەڕگانە کامانەن کە بەنرخن بۆ دامەزراوەکەت و لە نەبوونیاندا زیانت پێدەگات؟ کەواتە ئێستا دەزانیت پێویستە backupی چی بکەیت، ئێستا با بزانین دەتوانیت backupی چی بکەیت؟
ئەو شتانەی دەتوانیت backupیان بکەیت:

- داتا و فایل
- داتابەیس
- ئیمەیڵ
- سیستەمی وەگەڕخەر(OS)
- مۆبایل
- کۆمپیوتەر
- سێرڤەر
- One Drive, Drobox, Team, ….
- Virtual Machines

 


ڕێگە باوەکانی پاڵپشتی کامانەن؟
کاتێک باسی Backup/پاڵپشت دەکەین لەوانەیە ڕاستەوخۆ بیر لە لەبەرگرتنەوەی داتاکەمان بکەینەوە بۆ سەر فلاشێک یان هارد دیسکێکی دەرەکی بەڵام ئەمە جۆرێکی باو و نادروستی پاڵپشتییە کە چەند کێشە و گرفتێکی هەیە لەوانە:

- هەڵگرتنی پەڕگەی پاڵپشتی لەهەمان شوێن کە داتا بنچیینەییەکانی تێدایە کارێکی ‌هەڵەیە، لەوانەیە لە ئەگەری هەر ڕووداوێک هەردوو ئامێرەکە کە داتایان هەڵگرتووە لەناوبچن و داتاکانمان لەدەستبچێت.

- کێشە لە گەڕاندنەوەی داتا هەڵگیراوەکان ڕووئەیات، لەوانەیە هەر لە سەرەتاوە داتاکان بەهۆی کێشەیەکەوە لەبەرنەگیرابنەوە یان نەمانی شوێن (Space) لە (Storage)کەدا.

- ئەگەر ئامێرەکەت ڤایرۆسی لێدابێت ئەوا لەکاتی باکئەپ کردنی داتا بنچینەییەکاندا ڤایرۆسەکەش لەپاڵ داتاکاندا هەڵدەگیرێت، پاشان لەکاتی گەڕاندنەوەی داتاکاندا دووبارە ڤایرۆسەکەش دەگەڕێتەوە.


چۆن بە شێوەیەکی دروست Backup بکەین؟
- پێویستە لەبەرگیراوەیەک یان زیاتری داتاکان لە شوێنێکی جیاواز لە داتا بنچینەییەکان هەڵبگرین بۆ ئەوەی لە کاتی تێکچوونی یەکێکیاندا بەهەر هۆکارێک ئەوەی تر بەکاربێنین.

- Backup Software: پێویستە Softwareێک هەڵبژێرین کە لەگەڵ پێویستی و داواکاری دامەزراوەکەماندا بگونجێت، لەو سۆفتوێرانەی کە کۆمپانیای ئاڤێستا پێشنیاری بەکارهێنانیان دەکات و دەتوانێت دابینیان بکات:
Veeam Backup Software
  > Acronis Backup Software
  > Veritas Backup software

- پێویستە Backupەکەت تاقیبکەیتەوە پێش ئەوەی پێویستت پێی بێت چونکە وەک وتمان لەوانەیە بە هەر هۆکارێک بێت، لەبەرگرتنەوەکە سەرکەوتوو نەبووبێت.

- Backup Location: هەڵبژاردنی ئەو شوێنەی کە Backupەکەی تیێدا هەڵدەگرین یەکێکە لە گرنگترین خاڵەکان دەتوانین بڵێین بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر شوێنمان هەیە:

 

- Storage Device: ئەگەر بڕیارماندا بە شێوەیەکی فیزیکاڵی Backupەکەمان هەڵبگرین ئەوا پێویستە بزانین کە بیرگەی پاڵپشتی جیاوازە لە بیرگەی ئاسایی.