Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 12:44

وەن درایڤ چارەسەرە بۆ پاراستنی زانیارییەکانت

Avesta

کارو بزنسەکان لە ڕابردوودا وەکو ئێستا نەبوون. هاوبەشی و کارکردن بەشێوەی تۆڕ هێندە باو نەبوو بەڵکو داتا و زانیارییەکان تەنها لەسەر کۆمپیوتەرە تاکە کەسییەکان هەڵدەگیران.

هەڵگرتنی زانیارییەکان لەسەر کۆمپیوتەری تاکەکەسی کارێکی ئاسانە بەلام مەترسیی لەکارکەوتنی کۆمپیوتەرەکان ڕوبەڕوی هەموان دەبێتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش ٨.٦٪ی کۆگەی کۆمپیوتەرەکان لەدوای سێ ساڵ لەکاردەکەون. لە ئەگەری دزرانیشیاندا تەواوی زانیارییەکان دەفەوتێن و دەکەونە دەستی کەسانی دیکە.

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا بزنسەکان بەخێرایی گرنگی ئینتەرنێت و تۆڕەکانیان بۆ دەرکەوت لە بەڕێوەبردنی کارەکانیاندا. لە سەردەمی نوێدا زانیارییەکان لەناو سێرڤەرێکی دیاریکراو دادەنرێن و کارمەندەکان دەتوانن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەستیان بگات بە هەموو ئەو زانیاری و فایلانەی کە پێویستیانە. واتە چیتر زانیارییەکان پەرشوبڵاو نابن و مەترسی فەوتان و لەدەستدانیان کەمتر دەبێتەوە. هەروەها دۆزینەوە فایلی مەبەست و جیاکردنەوەی لە کۆپییە دوبارە بووەکان ئاسانتر دەبێت.

بەڵام لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەشدا گرفتی نوێی دیکە دێتە پێشەوە. بزنسەکان لەم مۆدێلە نوێیەدا ڕوبەرووی کۆمەڵێک گرفت دەبنەوە کە لە گرنگترینیان پارێزراوی زانیارییەکانیانە لە دەستێوەردانی دەرەکی. یاخود هاوبەشی پێکردنیان لەگەڵ کەسانێکدا کە نابێت هاوبەشییان لەگەڵدا بکرێت. هەروەها لەم مۆدێلەدا کردنەوە و گۆڕینی ناوەڕۆکی فایلەکان هێندەی ئەوە ئاسان نییە کە بەکارهێنەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەی لەگەڵیدا ڕاهاتووە.

وەن درایڤ چارەسەرە بۆ گرفتەکان
وەن درایڤ بەشێکە لە خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت کە ڕێگەدەدەن دامەزراوە و کۆمپانیاکان بەباشترین شێوە کارەکانیان بەڕێوەبەرن.

مایکرۆسۆفت لە ڕووی پاراستن و سکیوریتییەوە بووەتە جێگەی متمانەی زۆربەی گەورە کۆمپانیاکانی جیهان و سەرمایەیەکەی زۆری بۆ ئەم بوارە تەرخان کردووە کە بەڵگەی جیدی بوونیەتی لەسە پابەندبوون بە بنەماکانی پاراستنەوە.

وەن درایڤ لەگەڵ چەندین بەرهەمی دیکەی مایکرۆسۆفتدا دەستلەملانە کە یارمەتی بزنسەکان دەدات بەباشترین شێوە کارەکانیان جێبەجێبکەن، بۆ نمونە لەگەڵ فایل و دۆکیومێنتی بەکارهێنەرەکاندا تەواو گونجاوە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مایکرۆسۆفت خۆی بەرهەمهێنەری سیستمی کارپێکردنی ویندۆز و ئۆفیسە کە بەناوبانگترین سیستەمەکانن لە کۆمپیوتەرەکاندا.

بەکارهێنەر دەتوانێت هەموو یان ژمارەیەک لە خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بەیەکەوە و لە پاکێجێکدا بەکاربهێنێت. بۆ ئەمەش چەند پلانێک لەژێر ناوی ئۆفیس ٣٦٥ بەردەستکراون کە بەشێکن لە خزمەتگوزاری کڵاودی مایکرۆسۆفت. لەگەڵ ئەوەشدا مایکرۆسۆفت ڕێگە دەدات بەکارهێنەر بە جیا بەشداری بکات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمێکی دیاریکراو.

 

هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی وەندرایڤ:

هەموو کەسێک خاوەندارێتی فایل و زانیارییەکانی خۆی دەکات.
گرفتی چەندبارەبوونەوەی کۆپی فایلەکان لە کۆڵدەبێتەوە.
فایلەکان بە باشترین شێوە پارێزگارییان لێ دەکرێت.
توانای باکئەپ و گەڕاندنەوەی داتاکن لە ئەگەری ڕودانی کارەساتی سرووشتیدا.
فایل و زانیارییەکان لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک ئامادەن بۆ بەکارهێنان.
گونجاوی و هەڵبژاردەی زۆر بۆ هاوبەشی پێکردنی داتا و زانیارییەکان لەگەڵ کەسانی دیکە.
باشترین ئەزموونی کارکردن بەشێوەی تیم.