Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 12:35

سێرڤەری HP و جۆرەکانی

Avesta

کۆمپانیای (HP) کۆمەڵێک جۆر لە سێرڤەر بەرهەم دەهێنێت، ئاڤێستا گروپ سەرجەم سێرڤەرکانی HP دابین دەکات و ستافی شارەزای هەیە لە بواری سێرڤەردا ئەتوانێت پێشنیاری سێرڤەری گونجاوت بۆ بکات تایبەت بە کارەکەت.
بە گشتی سێرڤەری HP سێ جۆری هەیە:

 

١. سێرڤەری ناو ڕاک Rack Server
ئەم جۆرە سێرڤەرانە بە شێوەی ئاسۆیی دروستکراوە و دەخرێتە ناو ڕاک ەوە بۆ پارێزگاری کردنی لە خۆڵ و تەپوتۆز، وە بۆ پارێزگاری کردنی لە دەستکاری کەسانی ڕیگەپێنەدراو چونکە دەکرێت ڕاکەکە دابخرێت بە کلیل. هەروەها شوێنێکی کەمتردەگرێت و گەر چەند سێرڤەرێکت هەبوو دەکرێت لەسەر یەک دابنرێن. ئەم سێرڤەرانە بۆ کاری بچوک مامناوەند و گەورە بەکاردێن بەپێی مۆدێل و تایبەتمەندیەکانی.  ئەمانەش چەند مۆدێلێکی جیاوازیان هەیە وەک:
HP DL580, HP DL380, HP DL360, HP DL180, HP DL 160

٢. سێرڤەرەی تاوەر Tower Server
ئەم جۆرە بەشیوەی ستوونی دادەنرێت لەسەر مێز هەر وەک کۆمپیوتەری دیسکتۆپ. ئەم جۆرە سێرڤەرە بۆ کاری بچووک و مامناوەند باشە بە تایبەتی گەر پێوستت بە تەنها چەند سێرڤەرێکی کەم بوو و کارەکەت واپیویست بکات ڕاک دانەنێیت. ئەم جۆرەش کۆمەلێک مۆدێلی هەیە لەوانە: 
HP ML10, HP ML30, HP ML 150, HP ML 350

٣. سێرڤەری بلەید Blade Server
ئەم جۆرە سێرڤەرە بریتیە لە کۆمەڵێک سێرڤەری قەبارە بچووک لەناو یەک بۆکسدا بەشێوەیەک کەبتوانی هەموو سێرڤەرەکان پێکەوە بەڕێوەبەریت. ئەم جۆرە سێرڤەرانە بۆ پڕۆژەی گەورە باشە کاتێک وا پێویست دەکات ژمارەیەکی زۆر سێرڤەر بەکاربهێنیت بە تایبەتی گەر بتەوێت کلاودێکی ناوخۆی دروست بکەی.