Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-01-13 - 12:44

جیاوازی لە نێوان کاسپێرسکی بۆ کەسی و کاسپێرسکی بۆ بسنز

Avesta

پارێزگاری کردن لە زانیارییەکان هەمیشە گرنگی خۆی هەیە لە ژیانی هەموواندا بە تایبەت لە ئەمڕۆدا کە ئەم زانیارییانە لە ناو کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا هەڵدەگیرێن. هەربۆیە پارێزراوی ئەم ئامێرە ئەلیکترۆنییانە لە هەر هەوڵێک بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو زانیاریە کەسیانەدا یاخود گەیاندنی هەر زیانێک بۆ زانیارییانە بوەتە خاڵێکی جێی بایەخ لە ئەمڕۆدا.

پێویستە هەموو ئامێرێک دژە ڤایرۆس و بەرنامە بەرگریکارەکان لەسەر ئامێرەکانیان هەبێت کە بە  End point protection ناسراوە. بۆ خۆپاراستن کە مەترسیەکان. کاسپارسکی کە یەکێکە لە بەرنامە ناسراوەکان دەتوانێت بەشێوەیەکی زۆرباش ئەم کارە ئنجام بدات.

بەگشتی و بە تایبەتی بەرهەمەکانی Kaspersky  دوو جۆری هەیە:
(Kaspersky Home Products) کە ئەم بەشەیان بۆ بەکارهێنانی کەسیی (Personal) گرنگە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشێ دەکات تەنها بۆ بەکارهێنانی ماڵ یان خێزانێکە و لەم ڕووەوە پەرەی پێدراوە.

(Kaspersky Business Products) کە ئەم بەشەیان بە تایبەت بۆ بزنس و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان یان دام ودەزگا حکومییەکان پەرەی پێدراوە و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەخۆی دەگرێت تائبەتە بەو جۆرە لە بەکارهێنەر.

ئەم دوو بەرهەمە لە زۆر ڕووەوە و بە مەودایەکی فراوان جیاوازن لە یەکتر بە شێوەیەک کە بەکارهێنانی جۆری یەکەم بە مەبەستی پاراستنی بەکارهێنەری جۆری دووهەم چەندین کێشەی پاراستن دروستدەکات کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانی گەورە و لەدەستدانی زانیاری گرنگ، یاخود دروستبوونی کێشەی بەڕێوەبردن.

لێرەدا کۆمەلێک تایبەتمەندی جۆری Business Products دەخەینە ڕوو کە لە Home Products  دا بوونیان نییە لەوانەش:

1. خاسییەتی(Central Management portal) : کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری پاراستنی هەموو ئامێرەکانی ناو دامەزراوەکە بکرێت لە ڕێگای پۆرتاڵێکەوە دەتوانی چاودێری پاراستنی سەرجەم ئامێرەکان بکەیت و بزانێت چ ئامێرێک مەترسی ڤایرۆسی یا ماڵوێری لەسەرە و چ ئامێرەک ئەپدەیت نەکردوە چ ئامێرێک بەنامەی پاراستنەی لەکارکەوتوە.

هەروەها دابەزاندنی بەرهەمەکە لەسەر هەموو کۆمپیوتەرەکان بەبێ ئەوەی پێویست بکات دانە دانە بەسەر کۆمپیوتەرەکاندا بگەڕیت. وە ئەپدەیت کردنیان ئاسان دەکات بە شێوەیەک کە تەنها بە چەند کلیکێک لە ڕێگەی ئامێری بەڕێوبەرەوە دەتوانێت سکان و ئەپدەیتی هەموو ئامێرەکان بە گشتی و بە جیایا بکات کە ئەمیش سوودی دەبێت بۆ:

بەشێوەیە دەتوانی بەشێوەیەکی سێنتراڵ کۆنترۆلی سەرجەم ئامێرەکان بکەیت جیاواز لە بەرهەمەکانی Home کە دەبێت ئامیر بە ئامیر کاری لەسەر بکریت.

2. پێشکەش کردنی پاراستن بۆ سێرڤەری فایلەکان: ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لە بەرهەمەکانی تایبەتمەندی بزنسدا پێشکەش دەکرێت هۆکاری ئەمەش بریتییە لەوەی کە کەسە تایبەتەکان یان ماڵ سێرڤەری نییە و پێویستی نییە. بەڵام لە جۆری دووهەمی بەکارهێنەراندا سێرڤەرێک یان لە هەندێکیاندا کۆمپیوتەرێک هەیە کە زۆربەی زانیاری و بابەتی هەستیاری تێدا هەڵدەگیرێت وە لەبەرئەم هۆکارە پاراستنی ئەم جۆرە ئامێرانە جیاوازە لە پاراستنی کاسنی تری ناو کۆمپانیا بۆیە ئەم تایبەتمەندییە گرنگە بۆ جۆری دووهەمی بەکارهێنەر.

3. پاراستن دژی هەر هەوڵێکی هاککردن: هەوڵەکانی هاککردن بە شێوەیەکی گشتی جۆری دووهەمی بەکارهێنەر زیاتر دەگرێتەوە وەک لە جۆری یەکەم هۆکاری ئەمەش بریتییە لەوەی کە زانیارییەکانی سەر ئامێرەکان هەستیارترن وەک زانیاری حسابە بانکییەکان کە دەبێتە مایەی زیانی گەورە گەر بەردەستی کەسانی تر بکەون، لەم ڕوانگەیەوە بەرهەمەکانی تایبەت بە جۆری دووهەمی بەکارهێنەر پارێزراوترن و بە شێوەیەکی تایبەت پەرەپێدراون تا ڕێگر بن لەم هەوڵانە.

4. پاراستن دژی سپام و فیشینگ: سپام و فیشینگ لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دەکرێت کە بریتین لەو ئیمەیڵانەی کە  ناڕاستن و ئامانجیان ئەوەیە کە بەرکارهێنەران ئاڕاستەی پێگە گوماناویەکان بکەن و دووبارە ئەم هەوڵانە بۆ بەکار‌هێنەری جۆری دووهەم زیاترن لەبەر ئەو هۆکارانەی کە باسمان کردن لە خاڵی پێشوو.

5. پاراستنی بەکارهێنەرانی (WIFI) ناو کۆمپانیا: لە کۆمپانیادا پێویستە ئەو ئامێرانەی (WIFI) بەکاردەهێنن پارێزراوبن لەبەرئەوەی شوێنەکە گشتییە و هەموو جۆرە کەسێک میوانداری دەکرێت کە پێویستی بە بەکارهێنانی هەمان (WIFI) دەبێت لەم حاڵەتەدا گەر هەموو بەکارهێنەران پارێزراوبن ئەوا کەسی نوێ توانای زیانی زۆر سنووردار تر دەکرێت و دەتوانرێت بە تەواوەتی ڕێگری لێبکرێت کە زانیارییەکانی سەر ئەو تۆڕە ببینێت.

6. خاسیەتی (Technical Support) : کە زۆر گرنگە بۆ جۆری دووهەمی بەکارهێنەران کە لە ئەگەری بوونی کێشەیەکی بەکارهێناندا تیمی پسپۆر ئامادەن هاوکاری بکەن.

لە کۆتاییدا ئەوەی جێی سەرنجە ئەوە کە لە کوردستان بە تایبەتی و لە عێراق بە گشتی کۆمپانیاکان ئەم هەموو جیاوازی و خزمەتگوزارییانە پشتگوێ دەخەن و بەرهەمی Home لە بزنس و کۆمپانیاکان بەکاردەهێنن کە دەبێتە هۆی چەندین و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی مەرکەزی بۆ کۆمپیوتەرەکان و Kaspersky ش بە هیچ شێوەیەک هاوکارییان ناکات چونکە کێشەکانیان جیاوازە و پەیوەندی بەو جۆرە بەرهەمەوە نییە کە بەکاریدەهێنن ئەمانەش لەبەر نەبوونی هۆشیاری پێویست و ئاگادار نەبوونی کەسانی خاوەن بڕیار لە جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو جۆرە بەرهەمە.

هەربۆیە کۆمپانیای ئاڤێستا وەکو پارتنەری فەڕمی Kaspersky دەتوانێت پاراستنی گونجاو دابینبکات بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراو و دامودەزگا حکومییەکان بە نرخێکی گونجاو بە پیێ جیاوازی و قەبارەی کۆماپنیاکە نرخەکان و تایبەتمەندییەکان دەگۆڕێت.