Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 12:12

پارتنەری مایکرۆسۆفت مانای چییە؟

Avesta

لەوانەیە زۆرجار ئەوەت بیستبێت کە کۆمپانیایەک پارتنەری مایکرۆسۆفتە. لەم بڵۆگەدا ڕوونی دەکەینەوە پارتنەرەکانی مایکرۆسۆفت کێن و تایبەتمەندییەکانیان چییە.

وەکو دیارە پارتنەر بە مانای 'هاوکار' دێت. کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش بەوە ناسراوە کە ژمارەیەکی زۆر هاوکاری هەیە و بەشێکی زۆری بزنس و داهاتەکانی پێکدەهێنن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تۆڕێکی تایبەتی دروستکردووە بۆ پارتنەرەکانی کە بە ئێم پی ئێن (Microsoft Partner Network) ناسراوە. لەم تۆڕەدا زیاتر لە ٦٤٠ هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە بونیان هەیە کە تەکنەلۆجیا و بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بۆ بەرەوپێشچونی کارەکانیان بەکاردەهێنن یاخود بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت دەگەیەنن بە بەکارهێنەران.

پارتنەرەکانی مایکرۆسۆفت بەپێی توانا و لێهاتووییان لە دابینکردنی تەکنەلۆجییەکانی مایکرۆسۆفتدا پلەبەندی کراون. بەجۆرێک ئەو پارتنەرانەی کارمەندەکانیان بڕوانامەی باوەڕپێکراویان لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە هەیە و ڕێژەی فرۆشیان زیاترە پلەی بەرزتریان دەبێت (Gold and Silver competencies).

مایکرۆسۆفت ساڵانە بە ملیاران دۆلار لە پارتنەرەکانیدا سەرمایەگوزاری دەکات و بایەخی زۆر بە ئاسوودەبوونیان دەدات. بەجۆرێک کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ هەموو ١ دۆلارێک کە مایکرۆسۆفت دەستی دەکەوت پارتنەرەکانی ٨.٧ دۆلاریان قازانج دەکرد.

پارتنەرەکان ساڵانە دەتوانن لە کۆنفراسی دەبلیو پی سیدا بەشداری بکەن (World Partner Conference) بۆ ئەوەی کە لەگەڵ نوێترین بەرهەم و داهێنانەکانی مایکرۆسۆفتدا ئاشنا بن و نەخشە ڕێگای داهاتووی مایکرۆسۆفت ببینن.

هەروەها پارتنەرەکان دەتوانن خۆیان لە تۆڕێکی تایبەتی پارتنەرەکاندا تۆمار بکەن کە پێی دەوترێت پین پۆینت (Microsoft Pinpoint) بۆ ئەوەی کە لەلایەن بەکارهێنەران و کڕیارەکانەوە ئاسانتر بدۆزرێنەوە. مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە متمانە لای کڕیاران دروست دەکات بەرامبەر پارتنەرە لێهاتووەکان ئەوەش بە خستنە ڕووی لیست و پلەی لێهاتووییەکانیان (Competencies).

لە کوردستان و عێراقیشدا کۆمپانیای ئاڤێستا گروپ خاوەنی حەوت لێهاتوویی پلە زێڕ و سێ لێهاتوویی پلەی زیوە. ئەمەش سەرەڕای بردنەوەی خەڵاتی پارتنەری ساڵ بۆ ساڵی ٢٠١٥. هۆکاری ئەم سەرکەوتنانەی ئاڤێستا گروپ دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ژمارەیەک کارمەندی بەئەزموون و ستافی لێهاتوو، پاڵپشت بە بڕوانامەی باوەڕپێکراوی مایکرۆسۆفت. هەروەها دابینکردن و فرۆشتنی ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت، بەجۆرێک کە ١٨ وێبسایتی میدیایی لە عێراق و سیان لە پڕبینەرترین وێبسایتەکانی عێراق پشت بە تەکنەلۆجیای کڵاودی مایکرۆسۆفت دەبەستن کە ئاڤێستاگروپ بۆی دابین کردوون و سەرپەرشتیان دەکات.