Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 11:55

مایکرۆسۆفت ئاژوور سوودەکانی چییە؟

Avesta

ئاژور پلاتفۆرمێکی مایکرۆسۆفتە کە دەتوانرێت چەندین جۆر ئەپڵیکەیشی تێدا هۆست بکرێت، هەروەها لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تری کلاود پێکهاتوە کە وەک جێگرەوەیەکی هاردوێر کاردەکات. هەموو ئەمانە لەناو کۆمەڵێک داتاسەنتەری گەورەی مایکرۆسۆفت لە چەندین وڵات دانراون تا هەموو دانیشتوانی جیهان لێی سوودمەندبن.

دەتوانیت چی بکەیت لە مایکرۆسۆفت ئاژوور؟

داتوانیت هەردوو خزمەتگوزاری PaaS وIaaS بەکار بهێنێت وەک :

١. هۆستکردنی وێبسایت و وێب ئەپلیکەیشن وە سەپۆرتی هەریەک لە ASP.net, PHP, Node.js, Paython دەکات.

٢. هۆست کردنی ئەپلیکەیشنی مۆبایل IOS, Android, Windows Mobile.

٣. هۆست کردنی داتابەیسی SQL Server, Oracle, MySQL.

٤. هۆست کردنی Active Directory

٥. هۆست کردنی ڤێرچواڵ سێرڤەر یا چەند ڤێرچواڵ سێرڤەرێک. هەریەک لە ئۆپەرەیتن سیستمەکانی Linux, Windows Server.

٦. هۆستکردنی فایل سێرڤەر.

٧. دانانی ستۆرج بۆ باکئەپ و هەڵگرتنی فایل.

٨. دانانی ستریمینگ بە دەنگ و رەنگ Media Streaming.
٩. دانانی کاش سێرڤەر.

١٠. دانانی ڤێرچواڵ نێتۆرک و VPN بەستنەوەی بە سێرڤەری ناوخۆی و دروست کردنی ژینگەی Hybrid واتە سێرڤەرەکان هەندێکیان لە ناوخۆ دەبێت و هەندێکیان لە کلاودی مایکرۆسۆفت.

١١. توانی دیڤلۆپکردن لە کلاودا بە بەکارهێنانی Visual Studio Online.

مایکرۆسۆفت ئاژوور سێرڤەرەکانی لە کوێیە؟
مایکرۆسۆفت سێرڤەرەکانی لە ١٩ داتا سێنتەری جیاواز هەیە لە هەموو جیهان لەوانە (ئەمریکا، بەرازیل، هۆڵندا، ئێرلاند، هند، چین، سنگافور، ئوسترالیا، یابان) ڕووبەری هەر داتاسەنتەرێک هێندەی ڕووبەری گۆڕەپانێکی تۆپی پێ دەبێت و هەر داتاسێنتەرێک نزیکەی ٦٠٠٠٠٠ (شەش سەد هەزار) سێرڤەری تێدایە.
ڤۆ زانیاری زیاتر لەسەر داتا سەنتەرەکانی مایکۆسۆفت ئاژوور کلیک لێرە بکە

سودەکانی مایکرۆسۆفت ئاژوور
١. خێرایی: مایکرۆسۆدت ئاژوور خێرایی زۆر زیاترە لە هۆستەکانی تر چونکە چەند داتاسەنتەرێکی زۆری هەیە و تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێنێت.

٢. نرخی گەنجاو: لە مایکرۆسۆفت ئاژوو تەنها پارەی ئەو بڕە دەدەیت کە بەکاری دەهێنیت.

٣. لاستیکی لە قەبارە: دەتوانی بەخواستی خۆت قەبارەی سێرڤەرەکەت کەم یان زیاد بکەی بە چەند کلیکێکی کەم یا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.