Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 11:42

پاڵپشتی و خزمەتگوزاری تەکنەلۆژی

Avesta

تەکنەلۆژیای زانیاری بوارێکی فراوانەو چەندین پسپۆڕی جیاوازی هەیە. واتە ناتوانرێت پشت بە یەک کەس بە تەنها یان تیمێکی کەم ئەزموون ببەسترێت بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی کارەکان بەڕێوەببەن.

بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی پاڵپشتی پێویستە تیمی ئای تی ستافی شارەزای هەبێت لەم بوارانەدا: System administrator, software engineers, satellite V-Sat specialists, cabling spcialists

دامەزراوەو کۆمپانیاکان دەتوانن بەڕێوەبردنی بەشی ئای تی بدەنە دەست ئاڤێستاگروپ بۆ ئەوەی کە ستافە شارەزاکانمان ببنە بەشێک لە تیمەکانیان. ئاڤێستاگروپ دەتوانێت ستافی تایبەت تەرخان بکات لە شوێنکارەکانی خۆتاندا یاخود بۆ مەبەستێکی دیاریکراو و لەکاتی دیاریکراودا هاوکاری و پاڵپشتی تیمەکانی ئێوە بکەن.

جۆرەکانی پاڵپشتی
ئاڤێستاگروپ دەتوانێت بە چەندین شێواز خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بکات بۆ پاڵپشتیکردنی بەشی ئای تی دامەزراوەکان. لایەنی دووەم سەربەستە لە هەڵبژاردنی یەکێک یان چەند جۆرێکی ئەم پاڵپشتییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
سەردانیکردنی تیمی ئاڤێستا
تیمی ئاڤێستا دەتوانێت هەموو ڕۆژێک یان هەفتانە چەند ڕۆژێک سەردانی شوێنی کارەکان بکات و پشکنین بۆ سیستمەکان بکات لەگەڵ وەرگرتنی باکەپ بۆ زانیاریی و ڕێکخستنەکان.
دابینکردنی ستافی تایبەت
ستافێکی تایبەتی ئاڤێستاگروپ بە بەردەوامی لە شوێنی کارکردنی لایەنی دووەمدا دەمێنێتەوە و چاودێری سیستم و ئامێرەکان دەکات.
بەدەمەوە هاتنی بەپەلە  
لەو کاتانەدا کە پێویستت بە جێبەجێکردنی کارێکی بە پەلە هەیە تیمی ئاڤێستا گروپ دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک لە پەیوەندییەکردن پێیانەوە بگاتە جێگای مەبەست.   
پاڵپشتی بە پەیوەندی تەلەفۆن
ئاڤێستاگروپ ئامادەیە خزمەتگوزاری پاڵپشتی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی هەفتە بەردەست بکات بۆ هاوکارەکانی
پاڵپشتی بە پەیوەندی ئینتەرنێت
ئاڤێستاگروپ هەندێک لە کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی چاتکردن و پەیوەندی ئینتەرنێت چارەسەر دەکات
داخڵ بوونی کۆمپیوتەر لە ڕێگەی ئینتەرنێت 
شارەزایان لە ئاڤێستا گروپ دەتوانن لەسەر ویستی خۆت و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت و یارمەتیت بدەن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانت.
شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکان
لە کاتی پەیوەندی کردنی هاوکارەکانمان بە بەشی یارمەتی و پاڵپشتی ئاڤیستاگروپ، داواکەیان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و بەپێی ئاڵۆزی و جۆری داواکە لە داتابەیزی تایبەت تۆماردەکرێت.
ئەگەر داواکارییەکە بەپەلە بوو ئەوا ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت و چارەسەر دەکرێت. ئەگەر پێویست بە سەردانی تیمەکانمان هەبوو دەستبەجێ تیمەکان بەڕێ دەکەون بۆ شوێنی مەبەست.
بەڵام ئەگەر داواکە بەپەلە نەبوو دەخرێتە بەشی تایبەتی خۆی لە لیستی کارەکان و بە پێی پلەبەندی داواکە هەڵسوکەوتی لەگڵدا دەکرێت.

بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان و ڕەزامەندی هاوکارەکان ئاڤێستاگروپ ڕاپۆرتی مانگانەی کار و چالاکییەکان ئامادەدەکات و تۆماری هەموو کارەکانی دەپارێزێت. لە ئەگەری هەر کەمهێنان یان سکاڵایەک لە خزمەتگوزارییەکان ئەم تۆمارانە ڕەوانە دەکرێن یاخود چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕێکدەخرێت.