Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 11:36

ئەپڵیکەیشنەکان و گەشەپێدانیان لە ئاڤێستا گرووپ

Avesta

لە دونیای ئەمڕۆدا بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خەریکە چوونەتە ناو وورد و درشتی ژیانمانەوە. کۆمپیوتەرەکان بوونەتە پێویستییەکی گرنگی ژیانی ڕۆژانەمان، هەر لە یاریکردن و بەسەربردنی کاتەکانەوە تاکو بەڕێوەبردنی بزنس و کارەکانمان، تاوەکو پەیوەندییە تایبەت و کەسییەکانمان.

زۆربەی کارەکان لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان جێبەجێ دەکرێن و بەشێوازێکی ڕێکخراوو وورد بەڕێوەدەچن. خاوەن کارەکان لە ڕێگەی بەرنامەکان و ئەپی مۆبایلەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەر و کڕیارەکانیان دەبەستن و ئەمەش ئەوەندەی تر گرنگی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی زیاتر کردووە. لەبەر ئەوە هەبوونی تێگەیشتنێک لە بەرنامە کۆمپیوتەرییەکان هەرچەندە سادەش بێت پێویستە بۆ ئەوەی کە توشی سەرلێشێوان نەبین.

جۆرەکانی بەرنامە
بەرنامەکان دەکرێت بە چەندین شێواز دابەش بکرێن، بۆ نموونە ئەو بەرنامانەی کە بەکارهێنەرێکی ئاسایی دەتوانێت ڕاستەخۆ بەکاریان بهێنێت و سوودیان لێ وەربگرێت یاخود ئەو بەرنامانەی کە لە پشتەوە کاردەکەن و بەدەگمەن بەکارهێنەر هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات.

هەروەها بەرنامەکانی مۆبایل یان ئەپەکان جیاوازن لە بەرنامە تەواوەتییەکان کە ئەو بەرنامانەن بۆ کۆمپیوتەرەکان دروست دەکرێن. ئەمەش سەرەڕای جیاوازی لە نێوان سیستمەکانی وەکو ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز کە هەریەکەیان بەرهەمی کۆمپانیایەکی جیاوازن و بەرنامەی تایبەتی خۆیان هەیە.

شێوازێکی دیکەی بەرنامە هەیە کە پێی دەوترێت وێب ئاپ یان ئەو بەرنامانەی کە لەسەر هەموو ئامێرەکان کاردەکەن بەو مەرجەی کە پەیوەست بن بە ئینتەرنێتەوە. وەکو لە ناوەکەشیەوە دیارە ئەم بەرنامانە پشت بە وێب یان ئینتەرنێت دەبەستن و لەسەر براوزەرەکانی وەکو گوگڵ کرۆم، مایکرۆسۆفت ئێج، یان سەفاری کاردەکەن.

دروستکردنی بەرنامەکان لە ئاڤێستا
لە کۆمپانیای ئاڤێستا گرنگییەکی زۆر بە بەرنامەکانی وێب یان وێب ئەپەکان دەدرێت چونکە باشترین ڕێگان بۆ پاراستنی داتاو زانیارییەکان و زیاترین بەکارهێنەر دەتوانن سوودی لێ ببینن.

ئاڤێستا وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری ئای تی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵدەستێت بە دابین کردنی بەرنامە و ئەپەکان بۆ دامەزراوە و بەکارهێنەران و لە تایبەتمەندییە گرنگ و پێویستەکانیان ئەمانەن:
●  بەرنامەکان لەگەڵ پێویستی و داواکانی بەکارهێنەردا دەنگونجێن و بەباشترین شێوە گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.
●  ڕووکارێکی سادە و بەتوانا دەردەخەن بەجۆرێک کە گرنگترین کار و چالاکییەکان لە پێشەوە دەردەکەون.
●  ناوەڕۆکەکان بە پێی قەبارەی ئامێرەکان دەگونجێن و بەجوانی ڕێک دەخرێن.
●  توانایی زۆر و پاراستنی بەهێز لە جیاکەرەوە گرنگەکانن.

 

جیاوازای سەرەکی لەنێوان بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل و وێب ئەپەکان
هەرچەندە هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆجیا وەکو کۆمانیای مایکرۆسۆفت و ئۆبونتو خەریکە جیاوازییەکانی نێوان ئەم بەرنامانە کاڵ دەکەنەوە بەڵام بەردەوام چەند جیاوازییەکی سەرەکی لە نێوانیاندا بوونیان هەیە.

لە ڕووی ڕووکارەکەیانەوە
بەرنامەکانی کۆمپیوتەر زیاتر لەگەڵ ماوس و کیبۆرددا گونجاون و ڕووکارێکی ووردیان هەیە. بەڵام ئەپەکانی مۆبایل لەگەڵ پەنجە و شاشەی زیرەکدا گونجاون و بۆ ئەم مەبەستەس پێکهاتەکان گەورەتر دەردەکەون.

لەبەرامبەریش وێب ئاپەکان بەپێی ئەو ئامێرەی کە بۆی دروستکراون دەگۆڕێن. بەڵام زۆربەیان لەگەڵ ئامێرەکاندا دەگونجێن و بە شێوازی جیاواز دەردەکەون.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەدوایین گۆڕانەکانیدا بەرنامەکانی وەکو وێب ئەپەکان گونجاندووە لەگەڵ هەموو ئامێرەکاندا و بە پێی گەورەیی شاشەکان ڕووکار و شێوازی بەرنامەکانیش لە ویندۆز ١٠ دەگۆڕێن.

لە ڕووی تواناییەوە
کۆمپیوتەرەکان پشت بە پرۆسێسەری بەهێزتر دەبەستن و تواناییان لە مۆبایلەکان زیاترە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەپەکانی مۆبایل تواناییان کەمترە و بە پێچەوانەوە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر سوود لە هێزی تەواوی کۆمپیوتەرەکان وەردەگرن. کەسە پیشەییەکان بۆ جێبەجێکردنی وورد و تەواوەتی کارەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ کۆمپیوتەر و بەرنامە کۆمپوتەرییەکان.

ئەپەکانی وێب و مۆبایل بۆ کاری قورس بەکارناهێنرێن بەڵکو زیاتر بۆ مەبەستێکی دیاریکراو و تایبەت دروستدەکرێن. بە پێچەوانەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بواری کارەکانیان فراوان نییە و بۆ هەموو کارێک ئەپێکی تایبەت هەیە بەجۆرێک کە تەنها لە بازاڕگەی ئەپەکانی کۆمپانیای ئەپڵەوە زیاتر لە ١٠٠ ملیار ئەپ دامەزراون.

دامەزراندن و نوێکردنەوە
بۆ دامەزراندنی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بەکارهێنەر دەبێت شارەزاییەکی باشی هەبێت یان کەسێکی شارەزا لەبوارەکەدا هاوکاری بکات و بەرنامەکەی بۆ ڕێکبخات. بەڵام ئەپەکانی مۆبایل زانیارییەکی ئۆتۆیان ناوێت و لە ڕێگەی بازاڕگەکانەوە بە ئاسانی و لەلایەن هەموو بەکارهێنەرێکەوە دادەمەزرێن.

لەم ڕووەوە وێب ئەپەکان هیچ پێویستییەکیان بە دامەزراندن نییە و ڕاستەوخۆ بەکاردەهێنرێن بەڵام مەرجە ئامێرەکە پەیوەست بێت بە ئینتەرنێتەوە. هەروەها بە پێچەوانەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل وێب ئەپەکان ڕاستەخۆ نوێبوونەوەیان بەسەردا دێت و پێویست ناکات بەکارهێنەر خۆی بەم کارە هەڵسێت.

لە کۆتاییدا

دونیای ئێستا لە گۆڕانێکی خێرادایە. ئەستەمە هەموو کەسێک بتوانێت شانبەشانی ئەم گۆڕانانە بڕوات و لەگەڵیدا خۆی بگونجێنێت. ئێمە لە ئاڤێستا ئامادەین بۆئەوەی هاوکاریتان بکەین نوێترین و باشترین تەکنەلۆجییەکان بۆ پێشخستنی کار و بزنسەکانتان بەکاربهێنن.