کۆمپانیای ئاڤێستا ناوەندێکی باوەڕپێکراوە لەلایەن پیرسن ڤیو بۆ ئەنجام تاقیکردنەوە ئەلیکترۆنییەکان لە بواری تەکنەلۆجیادا.
ڕۆژانە خوازیاران سەردانی ئاڤێستا دەکەن بە مەبەستی تاقیکردنەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە جیاوازەکان. لە نێو تاقیکردنەوە باوەکانیشدا تاقیکردنەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای سیسکۆ لە باوترینەکانن.
لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژانە نزیکەی سێ بەشداربوو لە ئاڤێستا تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە. ئەوەی جێگای سەرنجە زۆربەی بەشداربووان لە ووڵاتانی دراوسێوە پەیوەندی دەکەن و لێرە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.
هێشتا کارکردن بە پێی بڕوانامەی باوەڕپێکراو لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بە گشتی نەبووەتە نەریت. ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی دروستبوونی گرفت و هێواش بەڕێوەچوونی کاروبارەکانە لە دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکاندا.
ئاڤێستا پێشوازی لە هەموو کەسێک دەکات بۆئەنجامی تاقیکردنەوە و ئومێد دەکات چیتر دامەزراوەکان و هاووڵاتییان بە گرنگییەوە بڕواننە لێهاتووییە تایبەتەکان و کار بە بڕوانامە باوەڕپێکراوەکان بکەن.
ئەگەر تۆش دەتەوێت تاقیکردنەوە ئەنجام بدەیت دەتوانیت وێبسایتی پیرسن ڤیو بکەیتەوە و ناوی خۆت تۆماربکەیت. لە ئەگەری نەبوونی هەژماری بانکیشدا دەتوانیت ڕۆژێک پێشتر لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان ژمارەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئاڤێستا گروپەوە بکەیت بۆ ئەوەی ڕێکارە پێویستەکانت بۆ ئەنجام بدرێت.
ژمارەی تەلەفۆن: 07705770003