Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 09:14

پارێزراوبوون لە هێرشە ئەلیکترۆنییە بەردەوامەکان لەگەڵ ئاژوور

Avesta

زۆربەی ڕاگەیاندنەکان لە عێراق و تاڕادەیەکیش لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی جەنگ و قەیرانە جیاوازەکان تەنها گرنگی بە بابەتی سیاسی دەدەن و بوارەکانی دیکەی ژیان لەبیردەکەن. زۆربەیان تەنها ئەو هەواڵانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە قوتی خەڵک و دۆخی ئەمنیەوە دەکەنە مانشێت. بەڵام لەم نێوەندەدا کەسانێک هەن کە سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان هەوڵی گەشەپێدانی بوارەکانی دیکەی ژیانیش دەدەن و دەیانەوێت لەگەڵ تەوژم و نوێکارییە جیهانییەکان ئاشنا بن.

پارێزراوبوون لەگەڵ ئاژوور
ئاژوور کۆمەڵێک خزمەتگوزاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە لە بواری کڵاود کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ژمارەیان زیاتر دەبێت. یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی ئاژوور دابینیان دەکات بریتییە لە هۆستکردنی وێبسایتەکان و پاراستنی زانیارییەکانیان لە کڵاوددا.

پڕبینەرترین سایتەکانی عێراق و سایتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای دیکە خزمەتگوزاری ئاژوور لە ڕێگەی کۆمپانیای ئاڤێستاوە بەکاردەهێنن کە دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزارییەکانی کڵاودی مایکرۆسۆفتە لە عێراقدا.

کەی ئای تی ئێن کە سایتێکی هەواڵی چالاک و پڕبینەری بواری تەکنەلۆژیای زانیارییە لە کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا بووەتە بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزاری ئاژوور. سەردار عبداللە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کەی ئای تی ئێن باس لە ئەزموونی کارکردنیان لەگەڵ ئاڤێستا و خزمەتگوزاری ئاژوور دەکات.

سەردار دەڵێت سەرەڕای کارو خزمەتە خۆبەخشەکانیان ڕوبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی زۆر دەبونەوە و سایتەکەیان پەک دەخرا. ئەمەش شتێکی چاوەڕوان کراوە چونکە بەپێی سەرچاوەکان هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتی هێندەی تێکڕای هێرشەکانی جیهان زیاترە.

 

پاڵپشتی بەردەوام
بەپێی ووتەکانی سەردار ئەو شوێنانەی پێشتر وێبسایتەکەیان لەسەر هۆست کردبوو لەدەرەوەی ووڵات بوون و پەیوەندیکردن پێیانەوە لەکاتی هەبوونی گرفتدا کارێکی ئەستەم بوو. بەڵام کارکردن لەگەڵ ئاڤێستا کە کۆمپانیایەکی ناوخۆییە و بەکارهێنانی خزمەتگوزاری ئاژوور کە بەرهەمی کۆمپانیای ناسراوی مایکرۆسۆفتە کۆتایی بە کاریگەری هێرشەکان بۆ سەر کەی ئای تی ئێن هێناوە.

 

بژاردەی جیاواز
ئاژوور خاوەن وێبسایتەکان سەرپشکدەکات بۆ هەڵبژاردنی پلانێکی گونجاو لە نێو پلانە جیاوازەکانیدا بۆ هۆستکردنی وێبسایت. ئەمەش جیاکەرەوەیەکی سەرەکی ئاژوورە لە دابینکەرەکانی دیکە. سەردار لەم بارەیەوە دەڵێت "کاتێک لەگەڵ شوێنەکانی دیکە کارمان دەکرد بژاردەکانی بەردەستمان هێندەی ئاژوور زۆر نەبوون".

لە یەکێک لە پلانەکانی ئاژووردا بەشداربوو بە پێی پێویستی و خواست پارە دەدات. بۆنمونە کاتێک ژمارەی سەردانکەرانی وێبسایتەکە کەمن سەرچاوەی کەم دەخرێنەگەڕ و لەکاتی زۆربوونی خواستیش لەسەر وێبسایتەکە ئاژوور سەرچاوە وەگەڕخراوەکان زیاتر دەکات.

ئەمەش وادەکات سەرچاوەی بەفیڕۆدراو کەم بێت و تێچووی کەمتر لەسەر بەشداربوو بکەوێت. سەردار دەڵێت "ئێمە لەگەڵ ئاژووردا خەیاڵمان ئاسوودەیە و زۆربوونی ژمارەی سەردانکەران نیگەرانمان ناکات. لە ڕابردوودا کاتێک کۆنفرانسی یەکێک لە کۆمپانیاکانمان بە شێوەی ڕاستەخۆ دە  گواستەوە وێبسایتەکەمان دەوەستا چونکە هۆستەکانی پێشوو توانای فراوانبوون و کشانیان نەبوو. لەگەڵ ئاژوور ئەو گرفتەمان نییە."

نرخی گونجاو
هەرچەندە کەی ئای تی ئێن لە لایەن گروپێکی خۆبەخشەوە بەڕێوەدەبرێت کە تائێستا سەرچاوەیەکی داراییان نییە، بەڵام بە ڕەچاوکردنی بنەمای  'بەها و سوودمەندبوون لە بەرهەمەکان' سەردار نرخی ئاژوور بە گونجاو دەزانێت.