Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 08:48

ساختەکاری لە ویندۆزی ئۆریجناڵ

Avesta

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەندێک کەس هەڵدەستن بە فرۆشتنی لەزگەیەکی ویندۆز و وەکو کۆپییەکی فەرمی و ئۆریجناڵ بانگەشەی بۆ دەکەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کۆپییە نایاساییە و لە گەڵ کۆمپیوتەرێکی دیاریکراو بەشێوەی (OEM) هاتووە. ئەو لەزگەیە لەلایەن فرۆشیارەکەوە لە کۆمپیوتەری سەرەکی لێدەکرێتەوە و بەجیا دەیفرۆشێت، لاپتۆپەکەش لەگەڵ کۆپیەکەی کراکی ویندۆز دەفرۆشێت.

ئەو کڕیارەی ویندۆزەکەی پێ دەفرۆشن پێی دەڵێن لە ئینتەرنێتەوە ویندۆزێکی ئەزموونی داونلۆد بکە بۆئەوەی بەو کلیلەی سەر لەزگەکەیە ئەکتیڤی بکات. یاخود هەندێکجار بەرامبەر بە بڕێک پارەی دیکە ویندۆزەکەشی بۆ داونلۆد دەکەن و بۆی دادەمەزرێنن.

لەباری ئاساییدا لەزگەکە لە بەشی ژێرەوەی لاپتۆپە نوێیەکان هەیەو کلیلی چالاککردنی ویندۆزی لاپتۆپەکە لەخۆدەگرێت. هەندێکجاریش لەزگەکە لە لاتەنیشتەکان یان لەژێر باتری لاپتۆپەکانە. بەڵام ئەم کەسانە هەڵدەستن بە لێکردنەوەی ئەو لەزگەیە. دواتر لاپتۆپەکە بەجیا و لەزگەکە بەجیا دەفرۆشن و پارەیەکی زیاتریان لە ڕێگەی ئەم ساختەکارییەوە دەست دەکەوێت.

بۆ هەر لەزگەیەک نزیکەی ٥٠-٧٠ دۆلار وەردەگرن کە ئەمەش لەچاو کۆپییەکی ئۆریجناڵی ویندۆز نرخێکی زۆرکەمە.

پێویستە ئەو کڕیارانەی دەیانەوێت ویندۆزی ئۆریجیناڵ بکڕن ئاگاداری ئەوەبن کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەم جۆرە مامەڵانە بە نایاسایی دادەنێت ویندۆزی ئۆریجناڵ بە لەزگە نافرۆشرێت. هەرچەندە لەوانەشە هەندێک کەس دەربازیان بێت، بەڵام لە ئەگەری دەستنیشانکردنیان لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە ویندۆزەکەیان لەکاردەخرێت (ئەمەش لە ڕێگەی ڕەتکردنەوەی کلیلە دزراوەکەوە).

بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسا و کەمی نرخەکانیانەوە فرۆشتنی بەئاشکرای ویندۆز و بەرهەمی کراک لە بازارەکانی هەرێم و عێراقدا زۆر باوە و بەدەگمەن بەرهەمی ئۆریجناڵ دەفرۆشرێت. بۆ دەستکەوتنی بەرهەمی ئۆریجنال باشتر وایە پەیوەندی بە بریکاری فەرمی و باوەڕپێکراوەوە بکەن.

ویندۆزی ئۆریجناڵ بەم شێوانە دەفرۆشرێت:

١. بەشێوەی (OEM) کە لەگەڵ لاپتۆپی نوێ دەفرۆشرێت. 

٢. بەشێوەی (DVD) ئۆریجناڵ، دەبێت لەزگەی ئۆریجناڵی لەگەڵ بێت کە لەشیوەی سیمی ناو پارەدایە

٣. بەشێوە (Volume Licensing) لە ئەکاونتی تایبەت لە وێبسایتی (Microsoft VLSC) دادەبزێت و لەلایەن بریکاری فەرمی باوەرپێکراوەوە کلیلەکەت پێدەدرێت.

لە بابەتێکی تایبەتدا باس لە شێوازەکانی کڕینی ویندۆزی ئۆریجیناڵ دەکەین. لە بابەتێکی دیکەشدا گرنگی و سوودەکانی بەرهەمی ئۆریجناڵ لەگەڵ زیان و مەترسییەکانی بەرهەمی کراک باس دەکەین.