Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 08:40

هەڵە باوەکان: ئەگەر کڵاود بەکاربهێنم سیخوڕە بەکرێگیراوەکان و حکومەتەکان زانیارییەکانم بەکاردەهێنن

Avesta

ترس لە دزەپێکردنی زانیارییەکان نیگەرانییەکی سەرەکی بزنسەکانە لەبارەی بەکارهێنانی کڵاودەوە. بەڵام ئەمە هیچ بنەمایەکی نییە. تیمی ئای تی کۆمپانیاکەی خۆت بەرپرسە لە ڕێگەدان بە بەکارهێنانی زانیارییەکان و ڕێکار و سنوورەکان دیاری دەکات. تەنها لایەنی خاوەندار بۆ زانیارییە پاشەکەوت کراوەکان لە ئۆفیس ٣٦٥دا کۆمپانیاکەی خۆت دەبێت و مافی بەکارهێنانیان تەنها بۆ خۆتە.

بەنسبەت پاشەکەوت کردن و پاراستنی زانیارییەکان لە کڵاودی مایکرۆسۆفتدا پێویستە ئەم زانیارییانە بزانیت:

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە مایکرۆسۆفت گرەنتی ٩٩.٩% دەکات بۆ بەردەستبوونی بەردەوامی زانیارییەکانت. لە هەر ئەگەرێکی کورتهێنانی ئەو ڕێژەیەشدا لایەنی بەشداربوو قەرەبووی دارایی دەکرێتەوە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکەمین گەورە دابینکەری کڵاودە کە توانیویەتی پێوانەو ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی زانیارییەکان لە داتاسەنتەرەکانیدا جێبەجێ بکات.