Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 07:48

گەشەپێدانی وێبسایت لە ئاڤێستاگروپ

Avesta

ئەو کاتەی ئینتەرنێت بوونی نەبوو فرۆشیارەکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیارەکانیان هەموو هەوڵەکانیان لە ڕازاندنەوە ودابینکردنی شوێنێکی باش بۆ فرۆشگاکانیان تەرخان دەکرد. بەڵام دوای ئەوەی کە تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ هەمووان بەردەستکرا، وێبسایتەکان بوونە یەکەم و گرنگترین وێستگە بۆ یەکتر بینین و دەرخستنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان. 

ئێستا گرنگیدان بە وێبسایتەکەت گرنگیدانە بە کار و بزنسەکەت. وێبسایت ڕوکاری تۆیە بەڕووی سەردانکەراندا کە لە هەموو جیهانەوە دەتوانن بینەری بن. دەبێت کڕیار لە یەکەم بینینی وێبسایتەکەتدا قایل بکەیت کە تۆ پێویستییەکانی ئەو دایبن دەکەیت و کارئاسانی بکەیت لە دۆزینەوەی پرسیارەکانیدا. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لە بنیاتنانی وێبسایت و ڕێگەکانی دامەزراندنیدا کە زانستێکی تایبەتە بەناوی Website Architecture تەواو شارەزا بیت.

ئێمە لە ئاڤێستا گروپ کەسانی شارەزا و پێداویستییەکانی دروستکردنی وێبسایت بە کواڵیتی بەرز دابین دەکەین بۆ ئەوەی کە بتوانیت ئەزموونێکی ناوازە بۆ بینەر و کڕیارەکانت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پێشکەش بکەیت. 


بۆچی ئاڤێستا گروپ؟ 
ئاڤێستا باشترین و نوێترین تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنێت.

بە پێچەوانەی زۆر شوێنی دیکە کە ئەو بەرنامانە بەکاردەهێنن دەستیان ڕاهاتووە لەگەڵیدا و لە ڕاستیدا کۆن بوون و ئێستا کاریان پێناکرێت، ئێمە لە ئاڤێستا گروپ نوێترین تەکنەلۆجیای وەکو HTML5 و CSS3 بۆ دروستکردن و دیزاینی وێبسایت بەکاردەهێنین. 

بە هەمان شێوە بۆ گەشەپێدان و بونیاتنانی وێبسایت سوود لە باشترین تەکنەلۆجیا وەردەگرین (ASP.NET 4.5) کە ڕێگەمان پێدەدات چەندین زمانی پرۆگرامسازی لە دروستکردنی وێبسایتدا بەکاربهێنین. ئەم ژینگەیە پرۆسەی گەشەپێدانەکە ئاسانتر و بەهێزتر بەڕێوەدەبات بە بەراورد لەگەڵ ژینگەکانی دیکەی پرۆگرامسازی. هەروەها سوود لە نوێترین تەکنەلۆژیای مایکرۆسۆفت وەردەگرین بۆ هۆستکردنی سایتەکان کە ناسراوە بە Microsoft Azure

ئێمە بەتەواوی پشت بەکارەکانی خۆمان دەبەستین 

جیاواز لە زۆربەی شوێنەکانی دیکە ئیمە قاڵبی ئامادەکراو (Template) و سیستمی ئامادەکراو CMS بەکارناهێنین وەکو Joola, Drupal, Word Press بەڵکو ئێمە لە ئاڤێستا گروپ Custom Web Development بەکاردەهێنین و خۆمان پارچە ئامادەکراوەکان لە بنچینەوە دروست دەکەین بۆ ئەوەی بەپێی پێویستی جاری دیکەش بتوانین بەکاریان بهێنینەوە.

پشت بەستن بەو خزمەتگوزارییانەی کە قاڵب و سایتی ئامادەکراو یان تێمپلەیت دروست دەکەن وەکو وۆردپرێس و جوملە چەند کێشەیەکیان هەیە وەکو: 
نەبوونی پێرفۆرمانس و خێرایی بە هۆی بوونی کۆدی زیادە؛ ئەم خزمەتگوزارییانە بەشداربوویەکی زۆریان هەیەو هەر بەشداربوویەکیش پێویستی جیاوازی هەیە. واتە ئەو تێمپلەیتەی دەیداتە تۆ کۆدی زیادەی تێدایە کە بۆ مەبەستی دیکە دانراوە و رەنگە تۆ ئەو بەشانەی وێبسایتەکە بەکارنەهێنیت، بەڵام ناشتوانی ئەو کۆدانە لابەریت. ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارە و خێرایی کرانەوە و نرخی هۆست دروست دەکات. وادەکات بەشیوەیەکی خاوتر بکرێتەوە و لەبەر گەورەی قەبارەکەی رەنگە نرخی هۆستکردنەکەش زیاتر بێت.

بوونی کەلێنی سیکورتی و مەترسی هێرشەکان؛ لەبەر ئەوەی هەر تێمپلەیتێک ژمارەیەکی زۆر بەشداربوو بەکاریدەهێنن و ئەو تێمپلەیتانە لەبەردەستان بۆ هەموو کەسێک، هاکەرەکان بەردەوام سەیری کۆدەکان دەکەن و دەگەڕێن بۆ کەلێنی سکیورتی. کردنە ئامانجی سکیوریتی سایتەکان لە ڕێگەی ئەو تێمپلەیتانەوە کارێکی باوە و بەردەوام تووڵ و بەرنامەی بچوک دروست دەکرێت بۆ هاککردن و هێرش کردنەسەر ئەو سیستمە ئامادانە . ئەمەش وای لە کۆمپانیاکانی دابینکەری ئەو خزمەتگوزارییە کردووە کە مانگانە 'پاچ' و چارەسەر بۆ کێشەکانی سکیوریتی دروستبکەن و ڕەوانەی بەکارهێنەرەکانیان بکەن.

پڕۆسەی ڕێکخراو و تێگەیشتنی دوولایەنە 
لە دروستکردنی وێبسایت و بە ئەنجام گەیاندنی داواکارییەکاندا ئاڤێستا گروپ پشت بە ڕاو سەرنجی کڕیارەکانی دەبەستێت. بۆ ئەم مەبەستەش چەند جارێک لە پڕۆسەکاندا وێنەی نموونەیی و پێشوەخت ئامادە دەکات بۆ ئەوەی تێگەیشتنی تەواو و دوولایەنە هەبێت لە مەبەست و داواکارییەکان. 

 

یارمەتی و ڕاهێنان 
لە ئاڤێستاگروپ کۆتایی دروستکردنی وێبسایت کۆتایی پڕۆسەکە نییە. بەڵکو ئێمە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە دوای تەواوبوونی گەشەپێدانی سایتەکە پاڵپشتی پێشکەش دەکەین و گرفتەکان لەسەر ئەرکی خۆمان چارەسەردەکەین. هاوکات خولی ڕاهێنان و فێرکاری تایبەت بۆ کارمەند و جێبەجێکارانی وێبسایتەکە دەکەینەوە.

 

چیرۆکی سەرکەوتن 
لە ئاڤێستا گروپ متمانەمان هەیە کە دەتوانین خزمەتگوزارییەکی باشت پێشکەش بکەین. ئەم متمانەیەش پشت دەبەستێت بەو سەرکەوتنانەی لە ڕابردووداو بەیەکەوە لەگەڵ کڕیارەکانماندا بەدەستمان هێناوە. بۆ نموونە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم و دووەم وێبسات لەسەر ئاستی عێراق ئاڤێستا گروپ کاری دیزاین و بەڕێوەبردنی هۆستی بۆ ئەنجام داون.

هەروەها ئاڤێستا گروپ توانیەتی لە ڕێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Microsoft Azure بەر لە هێرشە ئەلەکترۆنیەکان بگرێت و مایکرۆسۆفت لە سایتی خۆیدا ئەم چیرۆکەی وەکو کەیس ستەدی بڵاوکردووەتەوە (بۆ بینی کلیک لێرە بکە). هەر بۆ هەمان مەبەست خەڵاتی باشترین پارتنەری مایکرۆسۆفت بەخشرا بە ئاڤێستا گرووپ بۆ ساڵێ ٢٠١٥.