Sales : +964 (0) 773 157 0666

Sulaymaniyah

Erbil

Basra

Baghdad

2020-06-17 - 06:54

کەیبڵینگ چییە؟ چۆنێتی هەڵبژاردنی جۆری کێبڵ لەکارکردندا

سەلمان

کاری کەیبڵکردن (Cabling) بەشێکی گرنگە لە دامەزراندنی تۆڕی کۆمپیوتەری (Computer networking)، بەهۆی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا و خواستی جیاواز لەسەر کێبڵکردن و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کارگەی بەرهەمهێنانی کێبڵ، هەروەها زۆربوونی جۆری کێبڵ   و سۆکێت، کەمێک سەرلێتێکچوون دروستبووە لە جۆرەکانی کێبڵ و چۆنێتی بەکارهێنانیان. لە ئەنجامدا هەندێک کەس بەهەڵە کێبڵەکان بەکار دەهێنن و ئەنجامێکی باشیان دەستناکەوێت . هەندێک جار پارەیەکی زیاد لە پیویست خەرج دەکرێت کە هیچ سودی نیە.

لێرەدا بە کورتی باسی جۆرەکانی کێبڵ دەکەم کە لە ئێستادا زۆر بەکاردێن لەگەڵ ئاماژەکردن بەو هەڵە باوانەی کە دەکرێت لەکاتی دامەزراندنی کێبڵەکاندا.

کێبڵەکان

ئەو کێبڵانەی کە لە نێتۆرکدا بەکاردێن پێیان دەوترێت Twisted Pair واتە دوانەی پێکەوەبادراو، هەر کێبڵێک چوار جووت وایەری تێدایە کە دوو دوو تێکئاڵاون. 

کێبڵی جۆری دوانەی پێکەوەبادراو جۆری زۆرە و بەپێ چەند فاکتەرێک پۆلێن کراون. بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆری سەرەکی هەیە کە بەکاردەهێنرێن، ئەوانیش جۆری Cat5e و Cat6 ە، ئەمانەش چەند ستاندەرێکن بۆ دروستکردنی کێبڵ کە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی ئەلەکترۆنی و کۆمەڵەی پیشەسازی تیلیکۆم ی جیهانیەوە دانراوە کە ناسراوە بە (EIA/TIA). 

کێبلێ جۆری Cat5 ئێستا بەکارهێنانی زۆر کەمە چونکە خێرايی 100 Mbps زیاتری پیدا تێپەڕنابێت. لەبەر ئەوە زۆربەی کارگەکان کێبڵی جۆری Cat5 دروستناکەن.

جیاوازی سەرەکی لەنێوان ئەو دوو جۆرە لە خێرايی تێپەربوونی تەزووە بەناوکێبڵەکەدا بەشێوەیەک کە Cat6 بەخێراییەکی زیاتر تەزووی پێدا تێپەڕدەبێت وەک لە Cat5e، هەروەها ڕادەی وونبوونی تەزوو کەمترە لە Cat6 وەک لە Cat5e ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ قەبارەو جۆری ئەو گەیەنەرەی کە وایەرەکەی لێ دروست کراوە. 

لەم خشتەیەی خوارەوەدا بەکورتی جیاوازیيەکان ڕوونکراونەتەوە: 

 

چۆنێتی هەڵبژاردنی جۆری کێبڵ لەکارکردندا
زۆر گرنگە بزانین چ جۆرێک کێبڵ بەکاردەهێنین بۆ کارەکانمان. جۆری Cat6 دەتوانێت خێراییەکی زیاترمان بداتێ لەبەر ئەوە بۆ ئەوشوێنانەی کە گواستنەوەی داتای زۆری تێدایە وەک دەنگ و ڕەنگ و گواستنەوەی فایلی گەورە باشتر وایە جۆری Cat6 بەکاربهێنرێت، بەتایبەتی گەر زیادکردنی بڕی تێچونی کێبڵ بە ڕێژەی %20 کێشەیەک دروست نەکات لەسەر بودجەی پڕۆژەکە. ڕەنگە بۆ ئوفیسێکی بچوک جۆری Cat5e زۆرباش بێت کە کارێکی کەم و ترافیکێکی کەم هەیە لەسەر نێتوۆرکەکە. 

بۆچوونێکی هەڵە هەیە کە وادەزانرێت دامەزراندنی نێتوۆرکی Gigabit Ethernet 1 تەنها بەجۆری Cat6 دەکرێت و بە Cat5e ناکریت. بەڵام لەڕاستیدا هەردوو جۆری کێبڵەکە دەتوانن نێتوۆرکی 1Gb دروست بکەن و باندویسی 1Gb تێپەربێت پیایاندا تەنها جیاوازیان لە لەرەلەردا هەیە کە ئەمە وادەکات خێرای تێپەڕبوون بە کێبڵی Cat6 زیاتر بێت. 

پێشتر کێبڵی جۆری Cat5 هەبوو کە تەنها دەتوانرا له نێتوۆرکی 100Mb دابمەزرێنرێت بەڵام دوايى جۆری Cat5e دروستكرا کە ڤێرژنێکی چاککراوی Cat5 ە و بەتەواوی سەپۆرتی نێتورکی Gigabit Ethernet 1  دەکات. کێبڵی جۆری Cat5 ئێستا لەبازاڕدا بەکەمی دەبینرێت و بەکارهێنانی کەمە. 

بەڵام بۆ دروستکردنی نێتوۆرکی 10Gigabit Ethernet  مەرجە کێبڵی Cat6 بەکاربهێنریت و بە کێبڵی Cat5e ناکرێت. ئێستا جۆری Cat7 دروست کراوە کە توانایەکی باشتری هەیە بۆ دروستکردنی نێتوۆرکی 10Gigabit Ethernet  بەڵام بەکارهێنانی کەمەو تێچونیشی زۆرە. هەروەها هەندێک کارگە کێبڵی جۆری Cat6e دروست دەکات بەڵام ئەم جۆرە تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی ئەلەکترۆنی و کۆمەلەی پیشەسازی تیلیکۆم ی جیهانیەوە نەناسێنراوە. 

بۆ هەردوو جۆر کێبڵەکە (Cat5e, Cat6) درێژیەکەیان دیاری کراوە و نابێت لە ١٠٠م زیاتر بێت بەڵام بۆ دروست کرد نێتۆرکی 10 Gb دەبێت درێژی کێبڵەکە لە ٥٥م تێنەپەڕێت. 

کێبڵی نێتۆرک بەپێى پێکهاتەکانی ناوی دەکرێت بە چەند جۆرێکەوە
1. جۆری UTP ئەم جۆرە تەنها پێکهاتە سەرەکیەکانی تێدایە کە بریتیە لە ٤ جوت وایەری گەیەنەر کە بە توێکڵێکی تەنکی پلاستیکی داپۆشراون و توێکڵێکی دەرەوە کە بە مادەی PVC دروست کراوە. 

2. جۆری STP جگە لە پێکهاتە سەرەکیەکان وایەرەکانی ناوی بە تۆڕێکی گەیەنەر کە پێی دەوترێت شیڵد دەورەدراوە کە لە کۆمەڵێک ڕیشاڵی گەیەنەرپێکهاتوە بە شێوەی پرچ دەوری چوار جووت وایەرەکەی ناوی دراوە. ئەمەش بەکاردێت بۆ پاراستنی کێبڵەکە لە شەپۆلی کارۆموگناتیسی.

هەندێک جار وا پێویست دەکات کە کێبڵەکە هاوتەریب بڕوات لەگەڵ کۆمەڵێک کیبڵی کارەبایی یا کێبڵی نێتۆرکەکە نزیک دەبێتەوە لە ماتۆڕی کارەبای گەورە ئەمانەش شەپۆلی کارۆموگناتیسیان هەیە و ئەو شەپۆلانە کار لەو تەزوە دەکەن بەناو کێبڵی نێتۆرکەکەدا دەڕوات و دەبیتە هۆی تیکدانی تەزوەکەو سەرنجام کەمبوونەوەی خێرایی تێپەڕبوونی ووزە. 

لە چی کاتێکدا کێبڵی جۆری STP بەکار بهێنین؟
کاتێک کە وا پێویستی کرد کێبڵەکانت لە نزیک کێبڵی کارەبا ڕابکێشیت یا نزیک کۆمەڵێک ئامێری کارەبایی کە شەپۆلی کارۆموگناتیسیان لێوە دەردەچێت وەک ئامێری فێنککەرەوە یا فڕنی مایکرۆوەیڤ یا ماتۆڕی کارەبایی. 

ئایا مەرجە کێبڵی جۆری STP بەکار بهێنرێت کاتێک کە کێبڵەکەن لە دەرەوە ڕابکێشرێن (Outdoor)؟

 تێڕوانینێکی هەڵەیە لەوەی کەوا دەزانرێت کێبڵی STP دەبێت بۆ ڕاکێشانی هێڵی نێتوۆرکی دەرەوەی بیناکان بێت و کێبڵی UTP بۆ ڕاکێشانی ناوەوە. لە ڕاستیدا کێبڵی STP تەنها بۆ کەمکردنەوەی کەریگەری شەپۆلی کارۆموگناتیسیە لەسەر کێبڵەکە ئیتر چ لە ناوەوە بێت یا لەدەرەوە. بۆ ڕاکێشانی کێبڵی دەرەکی Outdoor پێویستە بەرگە پلاستیکییەکەی لە جۆری دەرەکی بێت کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە و مەرج نیە STP بێت، گەر لە ڕاکێشانی کێبڵی دەرەکی کێشەی نزیکبوونەوەی نەبوو لە سەرچاوەی کارەبا ئەوا جۆری STP پێویست ناکات و تەنها پێويستە کێبڵەکە لە جۆری Outdoor بێت.

 

3. کێبڵی جۆری F/TP (هەندێکجار پێيدەوترێت ScTP) ئەم کێبڵە هەمان شێوازی UTP هەیە بەڵام توێژاڵێکی تەنکی ئەلەمنێۆمی تێدایە. بونی ئەم شریتە بەچەند شێوەیەک هەیە دەوری سەرجەم وایەرەکانی ناو کێبڵەکە دەدات پێی دەوترێت U/FTPهەندێک جار ئەم شریتە ئەلەمنیۆمیە دەوری هەر جوتە وایەرەکانی ناوی دەدات، واتە هەر جووتێک و شریتێکی ئەلەمنێومی تێوە ئاڵەوە بەم جۆرە ئەوترێت F/UTP هەندێک جار هەردوو شریتە ئەلەمنیۆمیەکە هەیە واتە هەرجووتێک وایەر و شریتێکی ئەلەمنیۆمی تێوە ئاڵاوە پاشان سەرجەم وایەرەکان جارێکی تر بە شریتێکی تری ئەلەمنیٶمی دەورە دراوە بەمەش ئەوترێت F/FTP 

 

لە ناوەڕاستیش تەلێکی گەیەنەر هەیە کە پێی دەوترێت (Drain Wire) بەکاردێت بۆ گراوندکردن Grounding 


5. جۆری چوارەم تێکەڵەیەکە لە FTP وSTP کە کێبڵەکە پێکهاتە سەرەکیەکان هەردوو تۆڕی گەیەنەر Shield و شریتی ئەلەمنێومی تێدایە بۆیە بەم جۆرە دەوترێت S/FTP یا S/STP بەشێوەیەک کە شریتە ئەلەمنیۆمیەکە لە وایەرە هەر یەک لە جووتە وایەرەکانی داپۆشیوە و تۆڕەگەیەنەرەکە (Shield) لە دەوری هەموو وایەرەکانەوە پێچراوە.

5. جۆری SFTP ئەمە جیاوازە لە S/FTP لەم جۆرەدا شریتە ئەلەمنێومیەکە و شیڵدەکە بەیەکەوە لە دەوری هەموو وایەرەکان ئاڵاون. ناونانی ئەم کێبڵانە بە هۆری زۆری جۆرەکانیەوە کۆمەڵێک ناولێنای تازەیان بۆ دانراوە لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار دەگۆڕدرێت بەپێی کارگەکانی کە لێێ دروست دەکرێت.هەندێکیان بە ستانداردی ئەوروپی دروست دەکرێت هەندێکیان بەپێی ستانداردی ئەمریکی هەندێکیشیان کارگەی لابەلان لەسەر هیچ ستانداردێک کار نین.

لێرەدا پیویستە ئاماژە بەوە بدەین کە هەموو کێبڵێکی STP و FTP پێویستە Grounding بۆ بکرێت بۆ خاڵی کردنەوەی ئەو بارگانەی کە لەسەر شیڵدەکە دروست بوون بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کۆنێکتەری RJ45 و و Keystone و پاچپەناڵەکان (Patch Panel) هەمووی لە جۆری STP بن وەک لە وێنەکەی خوارەدا هاتووە بگەیەنرێن بە زەوی بۆ خاڵێکردنەوەیان لە بارگەکان. بەپێچەوانەوە بەکار هێنانی کێبڵی STP کاریگەرێکی سلبی دەبێت بە هەڵگرتنی ئەو بارگانەو خاڵی نەکردنەوەیان و لەهەمان کاتتدا بە فیڕۆدانی پارەیە بەبێ سوود.

ئەم خشتەیەی خوارەوە جۆری کێبڵەکان و چۆنێتی ناونانیان ڕوون دەکاتەوە و جیاوازی لە نێوان ناوەکۆنەکان و ناوە نوێکانیان


جۆرەکانی کێبڵ بەپێی جۆری بەرگی دەرەکی
ئەو توێکڵە پلاستیکیەی کە دەوری کێبڵەکەی داوە زۆر گرنگە بۆ پارێزگاری کردنی وایەرەکانی ناوی. ئەستوری و تەنکی و جۆری ئەو مادەیەی کە لێی دروست کراوە سیفەتی کێبڵەکە دەگۆێت. بەشیوەیەکی گشتی دەکرێت بە چەند جۆرێکەوە:

1. بەرگی جۆری PVC ئەم جۆرە لە مادەیەکی پلاستیکی دروستکراوە. ئەم جۆرە باشتر وایە تەنها لە ناو بینادا بەکار بهێنرێت یا گەر لەدەرەوە بەکار هات پێویستە بکریتە ناو بۆری پلاستیکی ئەستوور کە ڕێگربێت لە کەریگەری گەرمی دەرکی و تیشکی خۆر. هەروەها گەر ڕێڕەوی کێبڵەکە بەشوێنی پێچاوپێچدا ڕۆی پێویستە جۆرێک هەڵبژێرین کە بەرگەکەی نەرم بێت.

2. بەرگی جۆری دەرەکی Outdoor، هەندێک جار پێدەوترێت Direct Burial Cableئەم جۆرە لە پلاستیکیکی تایبەت دروستکراوە کە بەرگەی گەرمی و ساردی دەگرێت و ئاوی تێناچێت Water proof هەروەها دژە بەکتریاو مێرووی تێدایە تا کێبڵەکە بپارێزێت لە داخوران. ئەم کێبڵە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لەژێرزەویدا بنێژرێت بێەوەی بخریتە ناو بۆریەوە. ئەم جۆرە کێبڵە پێوستە لەسەری نوسرابێت Direct burial cable.

3. جۆری پلینۆم Plenum ئەم جۆرە کێبڵە لە پلاستیکێکی تایبەت دروست دەکریت کە بە ئاسانی گڕ ناگرێت و هەروەها کە گڕ بگرێت دوکەڵ ناکات بە پێچەوانەی کێبڵی ئاسایی کە گڕ دەگرێت دوکەڵێکی مەترسیدار دەردەکات کە دەبێتە هۆی خنکان. ئەم کێبڵە لەسەر ستانداردی کۆمەڵەی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە National Fire Protection Association standard NFPA 90A: دروست دەکریت. ئەم جۆرە بۆ شوێنێک بەکاردەهێنرێت کە نزیک بێت لە سەرچاوەی گەرمی و ئاگر کەوتنەوە وەک لە چێشتخانەکاندا یا لە کارگەکاندا.

4. جۆری هەوایی Arial ئەم جۆرە بەرگە لە پلاستیکێکی تایبەت دروست کراوە کە بەرگەی تیشکی خۆر و بەرگەی تیشکی UV دەگرێت و تەلێکی توندی تێدایە تا خۆیبگرێت لەکاتی هەڵواسینداو و نەپچڕێت هەروەها بەرگەی رەشەبای توند بگرێت.


جۆرەکانی کێبڵ بەپێی شێوەی گەیەنەرەکەی ناوی
1. جۆری Solid ئەم جۆرە گەیەنەرەکانی ناو وایەرە جووتە تێکئاڵاوەکان بەشێوەی یەکپارچەیەی رەقە

2. جۆری Standard ئەم جۆرە گەیەنەرەکانی ناو وایەرە جووتە تێکئاڵاوەکان بەشێوەی ڕیشاڵ ڕیشاڵە زۆر گرنگە کە بزانرێت کێبڵەکەی کە بەکاردێت چ جۆرێکە چونکە هەریەک کۆنێکتەری تایبەت بەخۆی هەیە. گەر کێبڵی جۆری Solid بەکاربهێنرێت ئەوا دەبێت کۆنێکتەری RJ45 ی تایبەت بە Solid بەکاربێت و گەر کێبڵەکە Standard بوو ئەوا دەبێت کۆنێکتەری جۆری Standard بەکار بهێنرێت بە پێچەوانەوە کاریگەی سلبی دەبێت لەسەر گەیاندنی تەزوو هەندێک کات ڕەنگە هەر نەیگەیەنێت.

ئەم وێنەوەی خوارەوە جۆەی کۆنێکەتەرەکانە کە بۆ Standard و Solid دەبێت


جۆری کێبڵ بە پێی ڕەنگ
کێبڵی نێتۆرک زۆرکات چەند ڕەنگێکی جیاواز بەکاردێت تەنها بۆ جیاکردنەوەیان لەیەکتر، بۆ نمونە کێبڵەکانی نهۆمی زەمینی بە ڕەنگی شین دەکرتێت و نهۆمی یەکەم بە ڕەنگی رەساسی و نهۆمی سێهەم بە ڕەنگی سپی. یا کیبڵی کۆمپیوتەرەکان بە ڕەنگێک و کێبڵی تەلەفونی VOIP بە ڕەنگێکی تر و کەێبلێ کامێرای IP بە ڕەنگێکی تر.

بڕوانامەی کێبڵ Cable Certificate
هەموو کێبڵێک پێوستە لە تاقیگەیەکی جیهانی باوەڕپێکراو تێست بکریت تا بزانرێت کواڵیتی و جۆر و تایبەتمەندیەکانی چۆنە. وە ئایا بەپێێ ستاندەرە جیهانیەکانە وە بە پیێ چ ستاندەرێکە. تێستی ئەم تاقیگەیە دەبێتە بەڵگە و بڕوانامە کە ئەو کێبڵە تێست کراوەو لەسەر ستاندەرەکانە. هەندێک کۆمپانیا لەگەڵ کێبڵەکە داوای بڕوانامەکەشی دەکات تا دڵنیا بن لە کواڵیتی کێبڵەکە بۆیە گەر بڕوانامە داواکرابوو پیویستە لەگەڵ کێبڵەکە داوا بکریت یان ڕەنگە کۆمپانیای دروستکەری کێبڵەکە بە ئیمەڵ بۆتبنێرن.

هەندێك کۆمپانیا داوا دەکات دوای دامەزراندنی کێبڵەکان بڕوانامەی بۆ بکرێت بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەو کۆمپانیایەی کە تیستی کێبڵ دەکات بێتە شوێنی کارەکە و تیستی کێبڵەکە بکات پاشان گەر تیستەکە دەرچوو ئەوا بڕوانامەی دەدرێتێ. هەندێک ئامێری پیشکەوتوو هەیە کە ئەتوانیت تێستی کێبڵ بکات و بڕوانامە بدات ڕەنگە هەندێک جار ئەمە بەکاربهێنرێت.